هەروەها دەگونجێت مۆدیولەکانی کارۆتیشکی لەسەر سەقفە لارەکان دابنرێت. بەڵام ڕەنگە ئەم جۆرە سەقفە لە شوێنێکدا بێت کە ئاراستە یان مەیلی گونجاوی نەبێت بۆ بەرهەمهێنانی زۆرترین کارەبا.

بۆ دوورکەوتنەوە لە زیانگەیشتن بە سەقفەکە، پێویستە کۆی کێشی مۆدیولەکان، سیستەمی جێگیرکردن و هەر کاریگەریەکی هێزی با ڕەچاوبکرێت. پێویستە بۆشاییەک لە نێوان سەقف و مۆدیولەکانی کارۆتیشکیدا بەجێبهێڵرێت بۆ دڵنیابوون لە هەواگۆڕکێ چونکە پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرهەمی کارەبای مۆدیولەکان. هەروەها لە کاتی دامەزراندنەکە پابەندبوون پێویستە بە ڕێسا نیشتمانییەکانی کارکردنی بیناسازی.

مۆدیوڵەکانی کارۆتیشکی لەسەر سەقفێکی کاشی دانراون. پێکهاتەی جێگیرکردن بۆ جۆرە جیاوازەکانی سەقف بەردەستن.

مۆدیولەکانی کارۆتیشکی لەسەر سەقفێکی کانزایی دانراون، دەکرێت لە ڕۆژانی هەتاودا زۆر گەرم بێت. بۆ هەواگۆڕکێ سەرنج بدە بۆشایی ژێر مۆدیولەکان، و ئاراستەی مۆدیولەکان لە هەمان گۆشەی سەقفدا نین.

بۆ دامەزراندنی، ئەسکەلە بە ئەگەرێکی زۆرەوە پێویست دەبێت، ئەمەش تێچووی زیاتر دەکات. کارکردن لەسەر سەقف یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ڕووداوەکان لە پیشەسازی وزەی خۆردا، بۆیە پێویستە ڕێوشوێنی سەلامەتی تایبەت بگیرێتەبەر لە کاتی کاری دامەزراندنیان.

دەکرێت بۆ دامەزراندنی مۆدیولەکانی کارۆتیشکی لەسەر سەقفی تەخت زۆر باش بێت . هەروەها دەست گەیشتن پێ ی بۆ مەبەستی چاککردنەوە و گۆڕین ئاسانە. پێکهاتەکانی جێگیرکردن یان ئەوەتا بە ‘ئازادی وەستاون’ (پێچکەکانیان بەستراوە بە بلۆکی باڵاست لە شوێنی خۆیان) یان بە سەقفەوە جێگیر دەکرێن (ئەگەر سەقفەکە نەتوانێت کێشی زۆری بلۆکی بالاستەکان هەڵبگرێت).

مۆدیولەکانی کارۆتیشکی لەسەر سەقفێکی تەختی ‘سەوز’: پێکهاتەی جێگیرکردن کە بە بالاستی خشت لە شوێنی خۆیدا ڕاگیراوە.

سیستەمی گەورەتر لەسەر سەقفی تەخت، کە بە پێکهاتەی باڵەخانەکەوە جێگیراوە.

خەملاندن بۆ زانینی چەند مۆدیوڵی کارۆتیشکی جێگەی دەبێتەوە لەسەر سەقفێکی تەخت کارێکی ئاسانە. لەوانەیە پێکهاتەکانی سەر سەقفێک ببنە هۆی سێبەرکردن، بەهۆی ئەوەی ئاراستەی سەقفەکان زۆرباش نەبێت، ڕیزەکانی مۆدیوڵی کارۆتیشکی پێویستە مەودای تەواویان لە نێوانیاندا هەبێت بۆ ئەوەی سێبەری لە یەکتر نەکەن.

پێکهاتەی جێگیرکردنی مۆدیولەکانی کارۆتیشکی سەر زەوی ئاسانترین جۆری پێکهاتەی جێگیرکردنە بۆ دامەزراندن، و دەتوانرێت باشترین گۆشەی لاری و ئاراستەکردنی بۆ دابنرێت. مەرج نییە مۆدیولەکانی کارۆتیشکی لەسەر سەقفێک بەرزبکرێنەوە و لەبەرئەوە چوون بۆ چاککردنەوەشی ئاسانە، بەڵام لەوانەیە پێویستی بە ئامێری گەورە هەبێت بۆ چاڵکردن بۆ بناغەکان.

پێکهاتەی دانانی زەوی بۆ مۆدیولەکانی کارۆتیشکی. بەزۆری جێگیرکردنی زەوی ئاسانترینە بۆ دامەزراندن و چاکردنەوە – گەیشتن پێ ی ئاسانە بۆ پاککردنەوەی مۆدیولەکان (کاتێک پێویست بێت) و ئەنجامدانی پشکنین و چاکسازی بەردەوام. هەروەها جێگیرکردنی کارۆتیشیکی لەسەر زەوی جوڵەی هەوا/هەواگۆڕکێ ی باشترە؛ لەبەرئەوەی پلەی گەرمی بەرزی مۆدیولەکان بەرهەمی کارەبا کەمدەکاتەوە . هەروەها پێکهاتەی بچووکتر بۆ دانانی زەوی بەردەستە.

هەروەها دانانی مۆدیولەکانی کارۆتیشکی لە ئاستی زەویدا باشترە بۆ دوورکەوتنەوە لە سێبەر بەهۆی باڵەخانە و درەخت و پێکهاتەی تر. بەڵام پێویستە مەودای پێویست لە نێوان ڕیزەکانی مۆدیولەکانی کارۆتیشکیدا هەبێت بۆ ئەوەی سێبەر لە یەکتری نەکەن.

زۆرینەی پێکهاتەکان پێک دین لە پۆڵای گەلڤاینەر ڕووپۆشکراو، بەڵام ئەلەمنیۆمیش بەکاردێت. ڕێگەی باو بۆ جێگیرکردنی پێکهاتەکان بە زەوی بریتین لە بناغەی کۆنکرێتی، بلۆکی کۆنکرێتی، چەقاندن بە برغووی زەوی یان جێگیرکردن بە زەوەی ب بلۆکی ڕام. ڕووپێوی زەوی زۆرکات پێویستە بۆ هەڵبژاردنی شێوازێکی گونجاو بۆ جێگیرکردن.

دامەزراندنەکە دەبێت لەناو پەرژینێکی قایمکراو بێت بۆ ئەوەی ڕێگری کردن لە چوونە ژوورەوەی بێ مۆڵەت و پاراستنیان لە دزی. پێویستە کەیبڵەکان لەناو بۆری یان لولەیەک دابنرێن بۆ ئەوەی لە تیشکی سەروو بنەوشەیی و سەختیەکانی ژینگە بپارێزرێن

پێویستە مۆدیوڵەکانی کارۆتیشکی بە شێوەیەکی پارێزراو بە پێکهاتەیەکی هەڵگرتن ڕووەو خۆر دابنرێن و ئەم پێکهاتانەش بە شێوەیەکی پارێزراو بە زەوی یان ئەو بینایەی کە لەسەری دانراون جێگیر بکرێن. پێکهاتەکانی مۆدیوڵ دەبێ لەبەر سێبەر نەبن و بتوانن بەرگەی بای بەهێز بگرن.

چەندین جۆری جیاوازی پێکهاتەی جێگیرکردن هەیە:

  •  پێکهاتەکانی جێگرکردن لەسەر زەوی لە کێڵگەکان/ناوچە کراوەکاندا.
  • جێگرکردنی پێکهاتەکان لەسەر سەقفێکی تەخت.
  •  جێگرکردنی پێکهاتەکان لەسەر سەقفێکی لار.
  •  جێگیرکردنی جەمسەرەکان.
  • جێگیرکردنی پێکهاتەکان لەسەر ڕووی باڵەخانەکان.
  •  کارۆتیشکی بەستراو بە تەختە بەردین و کاشی لە سەقفێکدا.
  •  دەستەی کارۆتیشکی جوڵەپێکراو (ئۆتۆماتیکی، تاک یان جووت تەوەر).
  • دەستەی کارۆتیشکی جوڵەپێکراو (ڕێکخستن و سوڕانەوە بە دەستی، تاکە یان جوت تەوەر).

پێکهاتەکانی جێگرکردنی کارۆتیشکی بەزۆری لە پۆڵای گەڵڤانی یان ئەلەمنیۆم دروست دەکرێن.

پێکهاتەی ڕاگری زەوی بۆ مۆدیولەکانی کارۆتیشکی.

مۆدیولەکانی کارۆتیشکی بە پێکهاتەکانی جێگیرکردن بە گیرەی چوارچێوە (وەک لە سەرەوە دیارە)، بە برغوو یان ئامرازی تر جێگیر دەکرێن.

گۆشەی لاری گونجاو بۆ مۆدیولەکانی کارۆتیشکی لە عێراق نزیکەی ٣٠° بۆ ٣٥° +/- ١٠° دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت جیاواز بێت و زیاتر پشت دەبەستێت بە جۆر و شوێنی سیستەمەکە و بۆیە پێویستە هەمیشە ڕێژ بە کسانی پسپۆڕ بکرێت.

ئاراستەکردنکردنی کارۆتیشکی لە عێراقدا دەبێت بەرەو باشوور بێت.

پێکهاتەکان بەزۆری لە پۆڵا گەلڤانی ڕووپۆشکراو دروست دەکرێن، بەڵام ئەلەمنیۆمیش بەکاردێت. ‘کەیبڵی تایبەتی وزەی خۆر’ و سەرەبەستەری تایبەت بەکاردەهێنرێت بۆ بەستنەوەی مۆدیولەکانی کارۆتیشکی بە یەکتر و بە ئامێرەکانی ترەوە، و پێویستە کەیبڵەکان لەناو بۆری یان لولەیەکدا دابنرێن بۆ پاراستنیان لە تیشکی سەروو بنەوشەیی و سەختیەکانی ژینگە.

کۆنتڕۆڵکەری بارگەی خۆر بە شێوەیەکی سەرەکی لە سیستەمی کارۆتیشکی دەرەوەی تۆڕدا بەکاردەهێنرێت ، بەڵام لە سیستەمەکانی تریشدا کە پاترییان هەیە بەکاردەهێنرێت. ئەرکی سەرەکییان پاراستنی پاترییەکانە لە زیادە بارگاویخاڵیبوونەوەو و زیادە بارگاویکردبوونەوە، هەروەها دڵنیابوون لە چوستی کرداری بارگاویکردنەوەی پاترییەکان. لەگەڵ بارگاویبوونەوەی پاتریەکەدا ڤۆڵتیەی پاتری کەم دەبێتەوە. ئەگەر دۆخی بارگاویکردنی پاترییەکە زۆر نزم ببێتەوە، کۆنتڕۆڵکەری بارگاویکردنەوە پاتریەکان دەپارێزێت بە پچڕاندنی باری تەزووی نەگۆڕDC ، و داگیرساندنی باری تەزووی نەگۆڕ DC کاتێک پاتریەکان بارگاوی دەبنەوە.

وایەر بەستنی کۆنترۆڵکەری بارگاویکردنەوە لە سیستەمی کارۆتیشکی دەرەوەی تؤڕ کە تەزوو بە ڕووناکەرەوەی تەزووی نەگۆڕ دەدات.

کۆنتڕۆڵکەری بارگاویکردنەوە لە جۆری ستێکاسەرنجی دۆخی بارگاویکردنی پاتری بدە لە شاشەیەکی زۆر ڕوون. سەرچاوە: ستێکا.

زۆربەی کۆنتڕۆڵکەرەکانی بارگاویکردنەوە کە ئێستا لە بازاڕدان بۆ بارگاویکردنەوەی پاتری قوڕقوشمی ترشی سرکە دروستکراون. بەڵام کۆنتڕۆڵکەری بارگاویکردنەوە دەتوانرێت بۆ پاترییەکانی لیتیۆم ئایۆنیش بەکاربهێنرێت و هەندێک جۆری تری کۆنتڕۆڵکەری بارگاویکردنەوەش هەن دەتوانرێت لەگەڵ هەردوو جۆرەکەدا بەکاربهێنرێت.

قەبارەی کۆنتڕۆڵکەری بارگاویکردنەوە لە زۆر بچووکەوە لە سیستەمی ڕووناکی سادەدا دەست پێ دەکات تا چەند هەزار واتێک لە سیستەمە گەورەکاندا، هەروەها چەندین جۆری جیاوازی هەیە.

ئەگەر بگۆڕێکی پاتری لە سیستەمەکەدا هەبێت، کۆنترۆڵکەری بارگاویکردنەوە ئەو بارانەی تەزووی گۆڕاو کە لەلایەن بگۆڕێکەوە کارپێدەکرێت نابڕێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی پاترییەکان زۆر بارگاوی ببنەوە چونکە بەزۆری ڕاستەوخۆ بەستراوەنەتەوە بە بگۆڕی پاترییەوە. سیستەمەکە یان دەبێت بە وردی لەلایەن خاوەنی سیستەمەکەوە بەڕێوەبچێت یان چارەسەرێکی ئۆتۆماتیکی جێبەجێ بکرێت (هەندێکیان پچڕانی ڤۆڵتیەی نزم یان دۆزینەوەی بارگاویکردنەوەی زۆریان یەکگرتووە) بۆ پاراستنی پاترییەکان. بوونی گڵۆپی تەزووی نەگۆڕ لە سیستەمێکی دەرەوەی تۆڕ کە بگۆڕی پێ بەستراوە دەتوانێت وەک میکانیزمێکی ئاگادارکردنەوە کار بکات – کۆنترۆڵکەری بارگاویکردنەوە ، گڵۆپەکانی تەزووی نەگۆڕ دەکوژێنێتەوە بەرلەوەی پاتریەکە بارگاوی خاڵی ببێتەوە و زیانیان پێبگات.

هێڵکاری بەستنی وایەری سیستەمێک کە بگۆڕێکی پاتری ٢٤ ڤۆڵتی لەخۆدەگرێت.

هەبوونی باری تەزووی نەگۆڕ (گڵۆپ) لە سیستەمەکەدا دەتوانێت وەک میکانیزمێکی ئاگادارکردنەوە کار بکات – ئەگەر دۆخی بارگاویکردنی پاترییەکە زۆر نزم بێت، کۆنترۆڵکەری بارگاویکردنەوە تەزووی پاترییەکان دەبڕێت.

پاتری گەورەی لیثیۆم-ئایۆن بەزۆری لەناو ‘پاکەتی پاتری”‌ـدان کە پێکهاتوە لە چەندان خانەی پێکەوە بەستراو. پێویستە چاودێری ئەلەکتڕۆنی ( پەستان، تەزوو، پلەی گەرمی هتد) بکرێت بەشێوەیەکی بەردەوام بۆ دڵنیا بون لە کارکردنی بەسەلامەتی و پاراستنی خانەکانی لیثیۆم-ئایۆن لە لەناوچون. ئەم ئەرکانە هەڵدەگیرێت لەلایەن سیستەمی بەڕێوەبردنی پاتری (بی ئێم ئێس) کە تایبەتە بە پاتری.

پاتری HOPPECKE sun : پاتری لیثیوم-ئایۆنی پریمیەمی پاوەرپاک.

کلیل: ① قەپاغ یان یان چوارچێوە; ② ریزی پاتری خوارەوە; ③ ریزی پاتری سەرەوە; ④ سیستمی بەڕێوەبردنی پاتری; ⑤ یەکەی نیشاندان یان شاشە; ⑥ گەیەنەر; ⑦ کۆنێکتی خزمەتگوزاری.

تەکنەلۆژیا: خانەی پریزماتیك, لیثیۆم ئایۆن فۆسفۆرەیت (LiFePo).

توانای ئاسای: 50 Ah (C3) 5 kWh or 78 Ah (C3) 7.5 kWh system.

پەستانی ئاسای: 3.2 V/cell (51.2V battery system.

یەکەکە بەنزیکەیی لە قەبارەی جانتایەکی گەشتی گەورەدایە.

پاترییەکانی لیثیۆم-ئایۆن چەند سوودێکی زیاتریان هەیە وەك لە پاترییەکانی ترش-قورقوشم. تەمەنی کارکردنیان زیاترە بەگشتی. چڕی وزە و توانایان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاترە وەك لە پاتریەکانی ترش-قورقوشم، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی پاتری بانکەکانیان بچوکتر بێت (لەڕووی قەبارە و کێشەوە). کەمتر هەستیارترن بۆ بارگەخاڵیبوونەوەی سووڕ-قووڵ وەک لە پاترییەکانی ترش-قورقوشم. هەروەها چالاکی زیاتری سووڕانەوەی تەواوەتیان هەیە وەک لە پاتریەکانی ترش-قورقوشم، بۆیە کەمتر وزە لە دەست دەچێت لەکاتی بارگاویکردن یان بارگەخاڵیکردنەوە. بەڵام بەشێوەیەکی بەرچاو گرانترن و لە هەموو شوێنێکیش هێشتا بەردەست نین.

پاتری لیثیۆم-ئایۆن ئێجگار هەستیارن بۆ پلەی گەرمی بەرز و نزم. پلەی گەرمی خوازراو بۆ پاترییەکانی لیثیۆم-ئایۆن لەکاتی ئیشکردندا ٢٠ بۆ ٣٠ پلەی سەدییە (بگەڕێرەوە بۆ وردەکاری زیاتر). ساردکردنەوە یان گەرمکردنەوەی چالاک و ناچالاک دەکرێت دەوابکرێت تا بە باشترین شێوە کار بکەن.

پاتری ترش-قورقوشم (پاتری لید – ئەسید) باوترین جۆری پاتریە کە لە سیستمەکانی کارۆروناکی سەربەخۆ (نەبەستراو بە تۆڕی کارەباوە) بەکاربهێنرێت، ئەمەش لەبەر کەمی نرخەکەی. زۆر جۆری جیاوازهەن بە تایبەتمەندی جیاوازەوە. هەندێکیان داپۆشراون (لەبەر ئەوە پێیان دەوترێ ‘بێ صیانە’). هەندێکی تر پێان دەوترێت ‘پاتری تەڕ’، ئەم جۆرە بەردەوام پێویستی بەوەیە پڕبکرێتەوە بە ئاوێک بێ ئایۆن (دڵۆپێندرابێت). ئەو جۆرانەی باشترین کارکردن و درێژترین ماوەی مانەوەیان هەیە پاتری تەڕی ‘سووڕی قووڵ’ـن.

زۆرێک لەو پاتریە ترش-قورقوشمانەی لە ناوخۆدا بەردەستن (ئیتر لە ناوخۆدا دروستکرابن یان هاوردەکرابن) کە بۆ مەبەستی تر بەکاردەهێنرێن، وەک سیستمەکانی تێلیکۆۆم، دەتوانرێت بۆ سیستمەکانی کارۆروناکی سەربەخۆ (نەبەستراو بە تۆڕی کارەباوە) بەکاربهێندرێن. هاوردەکردنی پاتری گرانە، و زۆرجاریش نەگونجاوە مەگەر بۆ سیستەم و پرۆژە گەورەکان.

پاتری ترش-قورقوشم لاوازترین خاڵی سیستمەکانی کارۆروناکی سەربەخۆ (نەبەستراو بە تۆڕی کارەباوە) – زۆربەی کات یەکەمین پێکهاتەی سیستمەکەن کە لە کاردەکەون، و ئەگەر سیستمەکان بەباشی دیزاین نەکرابن یان بەباشی بەڕێوەنەبرابن دەکرێت زۆر بەخێرایی لە کار بکەون.

لای چەپ: پاتری ترش-قورقوشمی ١٢ ڤۆلتییەی داپۆشراو بۆ بەکارهێنان لە سیستمی بچوکی نەبەستراو بە کارەبای نیشتیمانی.

لای ڕاست: خانەی پاتری تەڕی سووڕ-قووڵی ٢ ڤۆڵتیەی بەکارهێنراو لە سیستمی گەورەتر.

پاتریەکان زۆرجار بەشێوەی دوایەك بەستراون نەوەك بەهاوتەریبی.

چەپ: ٢ پاتری ١٢ ڤۆڵتی بەستراو بەشێوەی دوایەك. ڕاست: ٦ پاتری ٢ ڤۆڵتی بەستراو بەشێوەی دوایەك.

سەرجەمی ڤۆلتی پاتریەکان بریتیە لە کۆی ڤۆ ڵتیەکانی پاتریەکان کە بەشێوەی دوایەك بەستراون. یان سەرچەمی ئەمپێڕ کاژێری پاتریەکان بریتیە لە هەمان بڕی ئەمپێڕ کاژێری تاک پاتریەکان/خانەکان.

پاتری ترش-قورقوشم پێویستە هەرگیز بەتەواوی بارگەکانی خاڵی نەکرێتەوە. بۆ پاتریەکی کوالێتی باشی سووڕ-قووڵ دەبێت زیاترین ڕێژەی قووڵی بارگەخاڵیبوونەوەی (دی ئۆ دی) لە ٨٠٪ ڕێگەپێدراوە . هەتا رێژەی بارگەخاڵیبونە قوڵتر بێت، تەمەنی مانەوەی پاتریەکە کەمتر دەبێت. پاتریی ترش-قورقوشمی کوالێتی بەرز، زانیاری تەواوی دامەزراندن، کارپێکردن وە نوێژەنکردنی لەگەڵدایا.

پاتری بەکاردەهێندرێت لە سیستمەکانی کارۆروناکی سەربەخۆ (نەبەستراو بە تۆڕی کارەباوە) وە سیستمی کارۆروناکی یەدەگ.

لە سیستمەکانی کارۆروناکی سەربەخۆ(نەبەستراو بە تۆڕی کارەباوە) بەکاردەهێنرێت تا کارەبا دابین بکات بۆ کارپێکردنی ئامێرەکان لە شەودا وە پڕکردنەوەی پێویستی وزە لەو کاتانەی کە دەرکەوتنی خۆرکەمە.

لە سیستمە یەدەگەکاندا بەکاردەهێنرێت تا کارەبا دابین بکات بۆ کارپێکردنی ئامێرەکان لەو کاتانەی کارەبای تۆڕی نیشتیمانی بەردەست نیە.

باوترین دوو جۆری پاتری کە بەکاردەهێنرێت ئەمانەن:

  •  پاتری ترش-قورقوشم (پاتری لید ئەسید)
  •  پاتری لیثیۆم-ئایۆن
  • سووڕی بارگاویبوون و بەتاڵبونی بانکێكی پاتری (کۆمەڵی پاتری) لە سیستمێکی کارۆروناکی سەربەخۆ(نەبەستراو بە تۆڕی کارەباوە). بانکی پاتری دەبێت قەبارەیان بە شێوەیەك بێت کە بەرگەی چەندان ڕۆژ بگرێت کەروناکی خۆری کەم لەبەردەست بێت. پێویستە لە نێوان ٢ بۆ ٥ ڕۆژی زیاتر توانای خەزنکردنی هەبێت ، بەپێی جۆری سیستمەکە و شێوازی کارکردنی و کەشوهەوا.

    لە زۆربەی سیستمەکانی کارۆروناکی سەربەخۆ(نەبەستراو بە تۆڕی کارەباوە) پاتری گرانترین پێکهاتەکەیەتی، لەبەرئەوەی پێویستە چەند جارێک بگۆڕدرێت بەدرێژایی ماوەی مانەوەی سیستمەکە. پاتری لیثیۆم-ئایۆن ماوەی مانەوەیان زیاترە بەڵام نرخەکەی دەکرێت هەتا چوارئەوەندەی جۆرەکانی ترگرانتربن.

    هەردوو جۆری پاتری ترش-قورقوشم و لیثیۆم-ئایۆن زۆر جۆری جیاوازی هەیە و هەموو جۆرێکیشیان تایبەتمەندی خۆی هەیە. دەبێت سەرنج لە شیتی زانیاری پاترییەکان بدرێت تا زانیاری ورد لەبارەیان بەدەست بێت.

    پاتری مەترسیدارە. تەنیا کەسانی پسپۆر پێویستە دایبمەزرێنن و نوێژەن (صیانە) ی بۆ بکەن. دەبێت لە جێگای سەلامەتدا دابمەزێندرێن، لەگەڵ فیوز یان سیوچی سووڕی گونجاودا، هەروەها لەبەرچاوگرتنی تەواوی داواکاریەکانی تر کە لە لایەن کۆمپانیای بەرهەمهێنەری پاترییەکەوە داواکراوە. کاتێک بۆ ماوەی دوور هەڵدەگیرێت، پێویستە ماوە ماوە بارگاوی بکرێتەوە چونکو خۆیان بارگەکانیان لەدەست دەدەن تەنانەت گەر بەکاریش نەهێنرێت.

    گرنگە ڕەچاوی شێوازی فڕێدانی پاتریەکە بکرێت لەدوای تەواوبوونی ماوەی ژیانی (ڕیسایکڵکردن), ئەمە بێگومان هەموو پێکهاتەکانی تری سیستمەکە دەگرێتەوە.

گۆڕەڕی پاتری (کە هەندێک جاریش پیی دەگوترێت ‘یەك ئاراستە’) جۆری بنەڕەتی و باوترین جۆری گۆڕەڕە کە بەکاردەهێندرێن لە سیستەمەکانی کارۆروناکی سەربەخۆ یان نەبەستراو بە کارەبای نیشتیمانیەوە (ئۆف گرید سیستم). ڕاستەوخۆ بەستراون بە پاتریەوە یان پاتری بانکەوە وە کارەبای تەزوی گۆڕاو دابین دەکەن بۆ بەکاربەرەکانی تەزوی گۆڕاو.

کارەبای بەرهەمهاتووو هەمیشە بە وات پێوانە دەکرێن. بۆ نموونە، گۆڕەڕێکی ٢٠٠ واتی ٢٠٠ وات لە وزەی کارەبا دابین دەکات. لەبەردەستن بۆ جۆری جیاوازی پەستانی پاتری، بۆ نموونە تەزوو نەگۆڕی ١٢ ڤۆڵتی یان ٢٤ ڤۆڵتی.

گۆڕەڕی پاتری تەزوی نەگۆڕ دەگۆڕن لە پاترییەکانەوە بۆ کارەبای تەزوو گۆڕاو تا توانای کارەبای بە بەکاربەری تەزوی گۆڕاو بدەن.

نموونەی گۆڕەڕێکی پاتری لە سیستەمێکی کارەبایی وزەی خۆریسەربەخۆ (نەبەستراو بە تۆڕی کارەبای نیشتیمانیەوە). ڤۆڵتییەی پاتریەکە کەم دەکات بە کەمبوونی شەحنی پاترییەکە. گۆڕەڕەکە ئوتوماتیکی دەکوژێتەوە ئەگەر پەستانێکی کارەبای زۆر کەمی پاتری هەست پێ بکات. بەگشتی ئەم پەستانی کوژانەوەیە زۆرنزمە بۆ پاراستنی پاتریەکە. ئەمەش بەکارهێنانی گۆڕەڕەکان لە سیستمی کارۆروناکی نەبەستراو بە تۆڕی کارەبای نیشتیمانییەوە ئاڵۆز دەکات.ئەم سیستمانە یان. دەبێت زۆر بەوریاییەوە بەڕێوەببردرێت لەلایەن خاوەنی سیستمەکەوە یاخوود دەبێت چارەسەرێکی ئۆتۆماتیکی جێبەجێ بکرێت بۆ پارێزگاریکردن لە پاتریەکان. بوونی لایتی تەزوی نەگۆڕ لە سیستەمەکەدا دەکرێت وەک میکانیزمێکی ئاگادارکردنەوە دەور ببینێت – ڕێکخەری بارگاوی پاترییەکە لایتەکانی تەزووی نەگۆڕ دەپچڕێنێت پێش ئەوەی پاتریەکە ئەوەندە بارگاوی تێدا نەمێنێت کە زیانی پێ بگات، ئەمەش کاتی زیاتر بە پاتریەکە دەدات تا دووبارە بارگاوی ببێتەوە.

گۆڕەڕەکانی پاتری زۆر باون و زۆربەشیان بەشێوەیەك دروستنەکراون کە لە سیستمەکانی وزەی خۆر بەکاربهێندرێن. اپێشنیارکراوە کە ئەو گۆڕەڕانە کە بەکاردەهێنرێن لە سیستمەکانی وزەی خۆر لەو کۆمپانیایانە بکڕدرێن کە کەلوپەلی تایبەت بە سیستمی وزەی خۆر دابین دەکەن؛ وئەم گۆڕەڕانە زۆر چوسترن و ماوەیەکی درێژتری کارکردنیان هەیە.

هەندێك گۆڕەڕەی پاتری وا دروستکراون کە بەکاربهێنرێن لە سیستمەکانی کارۆروناکدا وە ڕێکخەری بارگاویبوونی وزەی خۆریان تێدایە.

گۆڕەڕە کارۆروناکیە ناوەندیەکان بەستراون بە زۆرێک لە کۆمەڵە مۆدولی کارۆروناکیەوە وە زۆر گەورەن. توانای کارەبایی گۆڕەڕە ناوەندیەکان لە ١٠٠ کیلۆواتەوە دەست پێ دەکات هەتا زیاتر لە ١٠ مێگا وات. کارەبای تەزوی نەگۆڕ دەگۆڕن لە مۆدولەکانی کارۆروناکیەوە بۆ کارەبای تەزوی گۆڕاوی سێ ڕەوگەیی (سێ فەیزی).

بەشێوەیەکی سەرەکەی لە ویستگە گەورەکانی کارۆروناکی بەکاردەهێندرێن، کە ناسراویشن بە گێڵگەی وزەی خۆر یان پارکی وزەی خۆر یان سیستەمەکانی کارۆروناکی بە پێوانەی کارایی، ئەمانەش بەستراون بە تۆڕی گواستنەوەی پەستان (ڤۆڵتیە) ناوەند یان بەرز لەڕێگەی گۆڕەوە (ترانسفۆرمەر).

گۆڕەڕی ناوەندی لە ویستگەیەکی کارۆروناکدا، کارەبای بەرهەمهاتوو لە تیشکی خۆرەوە دەدات بە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی. کارەبا گۆڕەڕەکەش (ترانسفۆرمەر) ئەو پەستانە نزمەی کە لەلایەن گۆڕەڕی کارۆروناکیەوە بەرهەمهاتووە بەرز دەکاتەوە بۆ پەستانە بەرزەکان کە لەلایەن تۆڕەکانی کارەباوە پێویستە.

ویستگەی کارۆروناکی کارەبای تیشکی خۆردەدات بە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی.

لە ویستگە زۆر گەورەکانی کارۆروناکیدا، چەند گۆڕەڕێکی ناوەندیی بەکاردەهێندرێت.