مۆدیولەکانی کارۆتیشکی بە لوتکەی وات (Wp) هەڵسەنگێندراون کە چاوەڕوان دەکرێت توانای وزە بەپێی مەرجەکانی تاقیکردنەوەی ستاندارد بەرهەمی بهێنن. مەرجەکانی تاقیکردنەوەی ستاندارد بەم شێوەیە پێناسە دەکرێن ئاستی تیشکدانی خۆر ١٠٠٠ وات/مەتر٢، پلەی گەرمی مۆدیول ٢٥ پلەی سیلیزی و بارستەی هەوا ١.٥.

بەرهەمی وزەی کارەبایی مۆدیولێکی کارۆتیشکی دەتوانرێت بە نزیکەیی بەم شێوەیە هەژماربکرێ:

کارۆتیشکی بەرهەمی وزەی مۆدیول (وات-کاتژمێر Wh) ≈ هەڵسەنگاندنی توانای وزەی مۆدیوڵی کارۆتیشکی (لووتکەی وات (Wp x لوتکەی کاتژمێرەکانی خۆر (PSH) x ڕێژەی ئەدای کارکردن (PR).

ڕێژەی ئەدای کارکردن PR بەندە بە زیانەکانی سیستەم و جۆری سیستەم و پلەی گەرمی ناوخۆیی و کوالیتی دامەزراندن. بۆ سیستەمێکی بەستراو بە تۆڕ، ڕێژەی ئەدای کارکردن PR ٠.٧ (٧٠٪) ژمارەیەکی چاوەڕوانکراوە ئەگەر مۆدیولەکە نزیک بێت لە باشترین گۆشە و ئاراستە.

کەواتە، بۆ نموونە، چاوەڕوان دەکرێت چی بەرهەم بێت گەرهاتوو مۆدیولێکی کارۆتیشکی لە شوێنێکی عێراق لە ڕۆژێکدا ١٠٠ لووتکەی وات Wp بەرهەم بهێنێت و ٤.٥ کاتژمێر لوتکەی خۆری PSH بەرکەوێت (کیلۆوات کاتژمێر/م٢ تیشکدانی خۆر لە ڕۆژێکدا)؟

وەڵام: ٠.٧ x ٤.٥ لووتکەی کاتژمێرەکانی خۆر x ١٠٠ لووتکەی وات ≈ ٣١٥ وات-کاتژمێر

هاوکێشەی بنەڕەتی بۆ خەمڵاندنی بەرهەمی وزەی کارەبای مۆدیولێکی کارۆتیشکی.

بە بەکارهێنانی هەمان نموونە، لەگەڵ مۆدیولەکانی کارۆتیشکی ١٠٠ لوتکەی هێز x ٥ ، کۆی گشتی لوتکەی توانای کارەبای دەستەی کارۆتیشکی دەبێتە ٥٠٠ لوتکەی توانا؛ و لە هەمان بارودۆخدا، بەرهەمهێنانی وزەی کارەبایی نزیکەی ١،٥٧٥ وات کاتژمێر دەبێت لە ڕۆژێکدا (یان ١.٦ کیلۆوات کاتژمێر). کە لە ماوەی ساڵێکدا دەبێتە ١.٦کیلۆوات کاتژمێر x ٣٦٥ ڕۆژ ≈ ٥٨٤ کیلۆوات کاتژمێر.

تێکڕای بەرهەمهێنانی وزە بە کیلۆوات کاتژمێر بۆ هەر کیلۆواتێک مۆدیولەکانی کارۆتیشکی لە عێراق. بەهاکان لە نێوان ١،٦٠٠ کیلۆوات کاتژمێر بۆ هەر کیلۆواتێک لە ڕۆژهەڵات و ١٨٠٠ کیلۆوات کاتژمێر بۆ هەر کیلۆواتێک لە ڕۆژئاوا دەگۆڕێت.

سەرچاوە: © The World Bank, سەرجاوە: ©Global Solar Atlas 2.5 داتای سەرچاوە خۆرەکان: Solargis

لە سیستەمی دەرەوەی تۆڕدا، لێچوونەکانی وزە لە پاتری و ئامێرەکانی دیکەش تریش بوونی هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This field is required.

This field is required.