بەڕێوەبردنی وزە بریتیە کاکردن بۆ داهاتوو و هەماهەنگی ڕێکخراو و سیستەماتیکی بۆ کڕین و گۆڕین و دابەشکردن و بەکارهێنانی وزە بۆ دیاریکردن و بەدەستهێنانی تواناکانی پاراستنی-وزە و کەمکردنەوەی تێچووەکانی کارپێکردن.

بەڕێوەبردنی وزە پڕۆسەیەکی بەردەوامە. وردبینیش لە وزەدا بەشێکە لە بەڕێوەبردنی وزە.

ڕێکخراوی جیهانی بۆ ستانداردەکان (ISO) ستانداری نێودەوڵەتی ISO ژمارە50001 (سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی وزە – مەرجەکان لەگەڵ ڕێگاکانی بەکارهێنان) ڕێنمایی دەدات و مەرجەکان دادەنێت بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمی وزە (EMS). لەم ڕێگەیەوە بنەمایەک بۆ دامەزراندن و جێبەجێکردن و پاراستن و باشترکردنی سیستەمێکی بەڕێوەبردنی وزە بۆ هەموو جۆرە ڕێکخراوێک دادەنێت، بێ گوێدانە قەبارەکەی یا شوێنەکەی یاخود چاڵاکیەکەی.

پێویستە بەڕێوەبردنی سیستەمی وزە (EMS) لەلایەن هەردوو کارمەندانی بەڕێوەبردن و کارپێکردن جێبەجێ بکرێت و ئەمانەی تێدا بەدی بکرێت:

  • دیاریکردنی ستافی بەرپرس بۆ جێبەجێکردن ئەرکەکان.
  • دەستنیشانکردنی ئامێرەکانی بەکاربردنی وزە و دیاریکردنی شوێن و جۆر و بڕی وزە کە لە لایەن هەریەکەیان بەکاردەبرێت.
  • دیاریکردنی بەربەستەکان لە بەردەم چوستی وزە، وەکو:
    • تێچووەکانی وزە نەبووبێتە خاڵی جەختکردنەوە لە بەڕێوەبردنەکە.
    • کەسێک نەبێت بەفەرمی ببێتە بەرپرس بۆ بەڕێوەبردنی وزە.
    • کەمی زانیاری.
    • دوودڵی لە ڕێگەدان بە وردبینیکارانی دەرەکی وزە لە گەیشتن بە دامەزراوەکان.
    • سەرچاوە سنوردارەکانی تەرخانکراو بۆ ڕێکارەکانی چوستی وزە.
  • ڕاهێنانی هۆشیاری وزە.
  • چاودێریکردن و هەژمارکردن.
  • جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی وزە کە لەوانەیە تێچووی کەم بێت و ئاسان بێت لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکان (کارێکی ئاسان بۆ ئەنجامدان) یاخود ڕێوشوێنەکان بە تێچووی زیاتر.
    • پەرەپێدانی ئامانجەکانی بەکاربردنی وزە.
  • بەڕێوەبردنی مەترسیەکانی سەر ئاسایشی وزە.
  • هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای وزە.
  • باشترکردنی پڕۆسەی بەڕێوەبردنی وزە.
  • بەڕێوەبردنی سەرمایە خستنەگەڕ لە چوستی وزە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This field is required.

This field is required.