یەکسانی تۆڕ ئەو حاڵەتەیە کە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر هەرزانتر دەبێت لە کڕینی لە ڕێگەی تۆڕەوە. بەجۆرێک ئەم حاڵەتە دەگاتە ئاستێک کە تێچووی ئاستکراوی کیلۆوات کاتژمێر کارەبای بەرهەم هێنراو لەلایەن سیستەمی کارۆتیشکی یەکسان بێت بە تێچووی کیلۆوات کاتژمێر کارەبای کڕدراو لە تۆڕی خزمەتگوزارییەکان.

یەکسانی تۆڕ بەندە لەسەر:

  • ئاستی تیشکدانی وزەی خۆر
  • تێچووی سیستەمی دانراو
  • نرخی فرۆشتنی کارەبا بە تاکێکی ناوخۆ

گەیشتن بە یەکسانی تۆڕ بەو مانایەیە کە کڕین و دامەزراندنی سیستەمی وزەی خۆر و بەکارهێنانی کارەبای وزەی خۆر بەقەد کڕینی کارەبایەک لە کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری کە کارەبای بەرهەم هێنراو لە سەرچاوەی وزەی ئاسایی دابین دەکات بەسوودە. لەبەرئەوە دەتوانرێت دانانی مۆدیوڵەکانی کارۆتیشکی لەسەر سەقفێک وەک وەبەرهێنانێکی ڕاستەقینە ببینرێت و کارەبایەک ببەخشێت بە نرخێک کە کێبڕکێی نرخی تۆڕی ناوخۆیی بکات. هەروەها لە کاتێکدا ساڵانە نرخی کارەبای تۆڕ لە سەرچاوە ئاساییەکانی وزە بە شێوەیەکی گشتی بەرز دەبێتەوە، سیستەمی کارۆتیشکی کارەبا بە نرخێک دەبەخشێت کە بە درێژایی تەمەنی سیستەمەکە ناگۆڕێت.

Graph of electricity price from grid

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

یەکسانی تۆڕ کاتێک ڕوودەدات کە بەرهەمهێنانی کارەبا بە سیستەمی کارۆتیشکی دەگاتە ئاستێک هەرزانتر بێت کەسێک خۆی بەرهەمی بهێنێت نەک لە تۆڕەوە بکڕێت.

ڕەنگە بەکارهێنەرانی ماڵان و بازرگانە بچووکەکان زووتر بگەنە حاڵەتی یەکسانی تۆڕەکان بە بەراورد لەگەڵ بەکارهێنەرانی بازرگانی و پیشەسازیەکان. ئەمەش لەبەرئەوەی نرخی کارەبا بۆ بەکارهێنەرانی بازرگانی و پیشەسازی، کە کارەبایەکی زۆر بەکاردەهێنن، ڕەنگە کەمتر بێت لەو نرخەی کە بەکارهێنەرانی بچووکتر دەیدەن و کارەبای کەمتر بەکاردەهێنن.

جگە لەوەش هەندێک وڵات پاڵپشتی سووتەمەنیەکانی وەک گازۆیل دەکەن. لەو شوێنانەی کە کارەبا لە بەرهەمهێنانی گازۆیلەوە بەرهەم دەهێنرێت، ئەو نرخەی بەکاربەر دەیدات هاوتا نیە لەگەڵ تێچووی ڕاستەقینەی کارەبا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This field is required.

This field is required.