ڕاهێنەرانی داهێنانی وزە بناسە

بڕوانامە و ڕاهێنانی لەلایەن دەزگای ئەکادیمی ڕێناکەوە وەک ڕاهێنەری داهێنانی وزە.

تکایە زانیاری پەیوەندی و پڕۆفایلی ئەوان بەشێوەی  ئەلف وبێ  لە خوارەەو بدۆزەرەوە.

محمد نازار عەبدولکالەک

خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری کارەبا، لە شاری بەسرە نیشتەجێە.

سەبارەت بە ئەزموونی پیشەییم:

من خاوەنی ئەزموونی پیشەیی بەرچاوم وەک ئەندازیارێکی کارەبا لە پیشەسازییە جیاوازەکاندا، لەوانە نەوت و گاز، وێستگەی کارەبا، و پڕۆژەکانی وزەی خۆر PV (فۆتۆڤۆڵتایک)، لەگەڵ شارەزایی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان. بە درێژایی ژیانی پیشەیی خۆم، بەشداریم کردووە لە دیزاین و دانان و چاککردنەوەی سەرکەوتووانەی سیستەمی کارەبایی لە دامەزراوەکانی نەوت و گاز، وێستگەکانی کارەبا، و پڕۆژەکانی PV. من تێگەیشتنێکی گشتگیرم هەیە لە ڕێسا و ستانداردەکانی پیشەسازی، لەگەڵ گرنگیدانێکی بەهێز بە سەلامەتی و متمانەپێکردن و کارامەیی. سەرەڕای ئەوەش، من پڕۆژە ئاڵۆزەکانم بەڕێوەبردووە، سەرپەرشتی بودجە، خشتەکان و تیمە چاڵاکەکانم کردووە، دڵنیام لە تەواوکردنی پڕۆژەکان لە کاتی خۆیدا و بە تێچووی کەم لە هەمان کاتدا پابەندم بە ستانداردە داواکراوەکانی کوالیتی بەرز.

خزمەتگوزاری و ڕاوێژکارییەکانم بریتین لە:

من کۆمەڵێک خزمەتگوزاری گشتگیر پێشکەش دەکەم کە بەپێی پێداویستییەکانتان بێت لە بواری ئەندازیاری کارەبا و بەڕێوەبردنی پڕۆژە. لەوانە خزمەتگوزاری وردبینی وزە، دیزاین و باشکردنی سیستەمی کارەبایی بۆ پیشەسازییە جیاوازەکان (وەک نەوت و گاز، وێستگەکانی کارەبا، و پڕۆژەکانی وزەی خۆر  PV)، توێژینەوەی تواناسازی و هەڵسەنگاندنی تەکنیکی بۆ پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە، بەڕێوەبردن و هەماهەنگی پڕۆژە بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی کارا، کۆنترۆڵکردنی بودجە ، و پابەندبوون بە کاتە دیاریکراوەکان، پابەندبوون و پشتگیری ڕێکخراوەیی بۆ جێبەجێکردنی ستانداردەکانی پیشەسازی و پێداویستییەکانی سەلامەتی، چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکی و چارەسەرکردنی کێشەکانی تر  بە گشتی بۆ سیستەمی کارەبایی، و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری تەکنیکی و ڕاوێژکاری بۆ پڕۆژەکانی ئەندازیاری کارەبا. بێ دوودلی دەتوانن  پەیوەندی بکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێداویستییە تایبەتەکانتان و چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی پڕۆژەکەت.

بۆ پەیوەندی :

mohammed.nazar(at)alrafeel.com

alrafeel.com

EIC_Samah_Oudeh

سەماح العویف

هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری میکانیکی و وزەی نوێبووەوە

پەیوەندی: [email protected]

لەبارەی ئەزموونی پیشەییم: توێژینەوە، وانەوتنەوە، ڕاهێنان، کارکردن لە بەرنامەکانی وزەی نوێبووەوە.

هەروەها من دەتوان ئامۆژگاری و ڕاوێژ ببەخشـم لە بوارەکانی توێژینەوە، وانەوتنەوە، ڕاهێنان، کارکردن لە بەرنامەکانی وزەی نوێبووەوە و بەرنامەکانی زیرەکی تایبەت بە کشتوکاڵ.

مایسەم ئەلغەفاری

خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە ئەندازیاری لە ئامێری لید و کۆنترۆڵ کردن ، لە  شاری بەسرە نیشتەجێیە.

سەبارەت بە ئەزموونی پیشەییم:

ئەزموونی ١٨ ساڵ لە پیشەسازی.

LinkedIn

خزمەتگوزاری و ڕاوێژکارییەکانم بریتین لە:

دیزاینکردن، دابینکردن، دانانی سیستەمی وزەی خۆر  PV بچووک و مامناوەند لە هەردوو تۆڕ و دەرەوەی تۆڕ. وردبینی بەڕێوەبردنی وزە لەسەر بنەمای ئایزۆی  ISO 50001، پاککردنەوەی ئاو بە بەکارهێنانی وزەی خۆر.

بۆ پەیوەندی کردن:

maytham.alghaffari(at)noorenergy-iq.com

https://noorenergy-iq.com/

Certified PV Trainer

زەید ئەرشید الحفید

هەڵگری ماستەرە لە ئەندازیاری، لەشاری هەولێر نیشتەجێە.

سەبارەت بە ئەزموونی پیشەییم:

ئەندازیارێکی ئەلیکترۆنی کە شارەزاییەکی زۆر و بەتوانام هەیە و ساڵانێک ئەزموونی کارکردنم  هەیە لە پەرەپێدان و دیزاین و سەرپەرشتیکردن و دانان و ڕاهێنانی سیستەمی وزەی خۆری PV

خزمەتگوزاری و ڕاوێژکارییەکانم بریتین لە:

ڕاوێژکاری و ڕاهێنان و دیزاین و دابینکردن و دانان بۆ هەموو جۆرەکانی سیستەمی PV

بۆ پەیوەندی کردن:

Zaid(at)alhadbaa.com

 

www.alhadbaa.com

EIC Tahseen Almaligi

تەحسین ئەلوان ئەلمالکی

خوێندکاری ماستەرە لە ئەندازیاری کارەبا -لە شاری بەغداد نیشتەجێیە

 سەبارەت بە ئەزموونی پیشەییم:

 خاوەنکارێکی عێراقی کە زیاتر لە ١٨ ساڵە لە بواری وزە کاردەکات لەوانە گواستنەوە، دابەشکردن، SCADA، سیستەمی پێوەرکردنی زیرەک، پەرەپێدانی بازرگانی و ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی کاردەکات بۆ هەردوو کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی. لە ئێستادا قوتابی ماستەرە لە زانستی زانیاری وزە کە ئەندازیاری سۆفت وێر  لەگەڵ ئەندازیاری کارەبادا  لە خۆ دەگرێت و بۆ تەواو کردنی بۆشایی لەم کەرتە بەرچاوەدا، گرنگی بە تەکنەلۆژیا جیاوازەکان دەدات لەوانە تۆڕی زیرەک، سیستەمی بەڕێوەبردنی وزە، زیرەکی دەستکرد و چەندین بوارە پەیوەندیدار. بڕوانامەی لەلایەن دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانەوە پێ بەخشراوە وەک بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان و ڕاهێنەر و پسپۆڕی سیستەمی وزە. بە هیوای بەشداریکردنی ئەرێنی لە گەشتی داهاتووی وزەی سەوز و بەردەوام.

خزمەتگوزاری و ڕاوێژکارییەکانم بریتین لە:

بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان، پەرەپێدانی بازرگانی، فرۆشتن، بەبازاڕکردن، ڕاهێنەرایەتی، ڕاهێنان، دیزاینی سیستەمی وزە، وردبینی وزە و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری بۆ HV، MV، PV، ئۆتۆماتیکی، سیستەمی SCADA و EV.

بۆ پەیوەندی کردن:

WhatsApp: +9647826297102

عەممار عەباس مەجید الروبەی

 خوێندنی دکتۆرا (دکتۆرا) تەواو کردووە لە ئەندازیاری کارەبا، لە شاری بەغدا نیشتەجێیە.

سەبارەت بە ئەزموونی پیشەییم:

 لەدایکبووی مانگی ئاب. 26ی ساڵی 1976م، لە شاری بەغدای عێراق، ئەندازیاری شاراەزایی کارەبایە لە وەزارەتی کارەبای عێراق، بڕوانامەی بکالۆریسی  لە ئەندازیاری کارەبا (1994-1998) و بڕوانامەی ماستەری  لە ئەندازیاری وزەی کارەبا (٢٠١٣-٢٠١٦) لە زانکۆی تەکنەلۆجیا-عێراق. تەواو کردوە بە ئەزموونی شارەزایی لە جێبەجێکردن، پلاندانان، دیزاین، پەرەپێدان، نۆژەنکردنەوە، تاقیکردنەوە، چاودێریکردن، کوالیتی، و چاککردنەوەی ئامێرەکانی دابەشکردنی کارەبا،  وە پۆستی سەرکردایەتیم هەبووە، وەک  بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبای بەغدا/ئەلرەسافە. سەرەڕای ئەوەش، لە ڕێگەی توێژینەوە بڵاوکراوەکان لە گۆڤارەکاندا  بەشداریم لەم بوارەدا کردووە. لە ئێستادا لە هەولی بەدەست هێننای بڕوانامەی دکتۆرا م لە زانکۆی کارلۆسی سێیەمی مەدرید (UC3M) لە ئیسپانیا ، ئارەزوەکانم کارکردنە  لە پاراستنی سیستەمی کارەبا، بەرهەمهێنانی دابەشکراو، وزە نوێبووەکان، بەڕێوەبردنی وزە، کارایی وزە، بەڕێوەبردنی کوالیتی، و پرۆسێسی کۆمپیوتەر بۆ باشترکردن  لایەنە تەکنیکەکانی.

خزمەتگوزاری و ڕاوێژکارییەکانم بریتین لە:

 وەک پیشەگەرێکی بەتوانا، وەک ڕاوێژکارێکی لێهاتوو  لە بواری ئەندازیاری کارەبادا ناسراوم، بە گرنگیدان بە دیزاین و جێبەجێکردن و چاککردنەوەی تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا و وێستگە لاوەکییەکان. بە بەکارهێنانی شارەزایی خۆم، تێڕوانین و ڕێنمایی بەنرخ پێشکەش دەکەم لە باشکردنی سیستەمی پاراستنی هێز لە ڕێگەی دیزاین، ھاوشێوەکردن و رێکارەکاانی چاککردنەوەی ورد و شیتەل کردنی. سنوری کارەکانم  لە شارەزایی تەکنیکی زیاترە، چونکە خاوەنی لێهاتووییم لە ئەنجامدانی وردبینی وزە و جێبەجێکردنی سیستەمی کاریگەری بەڕێوەبردنی وزە بۆ پرۆسەی  پاشەکەوتکردنی وزەی بەرچاو. هەرەوەها ، شارەزام لە جێبەجێکردن و دانانی  پێوەرەکانی بروانامەی ئایزۆ و بەدەست هێننانی ISO، دڵنیابوون لە پابەندبوون بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و پەروەردەکردنی باشی ڕێکخراوەیی. بە پابەندبوون بە گەیاندنی ئەنجامە ناوازەکان، بەردەوام لە هەوڵدام بۆ بەردەستە کردنی کارامەیی و متمانەپێکراوی و بەردەوامیی سیستەمی کارەبایی

بۆ پەیوەندی کردن:

elec.eng.ammar76(at)gmail.com

https://orcid.org/0000-0002-6884-9356

عەمار عەلی فەرحان

خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە ئەندازیاری کارەبا لە زانکۆی تەکنەلۆجیای بەغدا، هەروەها دکتۆرای لە زانکۆی کارلۆسی سێیەم دی مەدرید لە ئیسپانیا هەیە و لە بەغدا نیشتەجێیە

 سەبارەت بە ئەزموونی پیشەییم:

 من ئەندامێکی فاکەڵتی و پرۆفیسۆرێکی لێهاتووی بەرزم لە بەشی ئەندازیاری وزەی لە  زانکۆی بەغدا.  لەگەل پسپۆڕی لە وزەی نوێبووەوە، بەتایبەتی وزەی خۆر، رۆلی بەرچاوم هەبووە  لە بواری کۆکەرەوەی وزەی خۆر و سیستەمی وزەی خۆری فۆتۆڤۆڵتایک.  شارەزایی من لە بڵاوکردنەوەی نزیکەی ٣٠ وتار لە گۆڤارە زانستییە بەناوبانگەکاندا ڕەنگ دەداتەوە، کە بەهۆی ڕێبازە داهێنەرەکانیان و میتۆدۆلۆژیای توێژینەوەی چرو پرۆەوە دەنگدانەوەی بەرچاویان بەدەستهێناوە. بە بەکارهێنانی زانیاری و ئەزموونی بەرفراوانم، هەوڵدەدەم تێگەیشتن و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاکانی وزەی خۆر بەرەوپێش ببەم، ڕێگە خۆش بکەم بۆ داهاتوویەکی بەردەوامتر و فەراهەم کردن دۆستی ژینگە.

خزمەتگوزاری و ڕاوێژکارییەکانم بریتین لە:

خۆشحاڵم کە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری جۆراوجۆر پێشکەش بە کۆمپانیاکان و کاری بازاڕگەری کار دەکەم، بە سوودوەرگرتن لە شارەزایی خۆم لە بواری وزەی نوێبووەوە، بە تایبەتی وزەی خۆر. بە زانیارییەکی بەرفراوان لە دیزاینی گەرمکەرەوەی بەرگ هەوای خۆر بۆ گەرمی بۆشایی ئاسمان، دەتوانم یارمەتیدەر بم لە پەرەپێدانی سیستەمی گەرمکەرەوەی کارا و بەردەوام. سەرەڕای ئەوەش، شارەزایی من درێژدەبێتەوە بۆ دیزاینکردنی گەرماگۆڕەکان بۆ وەرگرتنەوەی گەرمی کاریگەر، بەرزکردنەوەی ئاستی  کارامەیی وزەی خۆر فۆتۆڤۆڵتایک (PV)، ئەنجامدانی وردبینی وزە، و پێشکەشکردنی وتارێکی سەرنجڕاکێش لەسەر گواستنەوەی گەرمی، میکانیکی شلە، وێستگەکانی کارەبا و بەکارهێنانی وزەی خۆر. بە پێشکەشکردنی ئەم خزمەتگوزارییە گشتگیرانە، ئامانجم ئەوەیە بەشداری بکەم لە گەشەکردن و سەرکەوتنی ڕێکخراوەکان لە هەمان کاتدا پێشخستنی پراکتیکەکانی وزەی بەردەوام بۆ داهاتوویەکی سەوزتر

بۆ پەیوەندی کردن:

ammarali(at)uobaghdad.edu.iq

EIC Muhannad Kadhim

محمد مبذر کاظم  

هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە ئەندازیاری کارەبا

پەیوەندی: وەتسەپ: +9647724096069

دەربارەی ئەزموونی پیشەییم:

بە ئەزموونی زیاتر لە دە ساڵ لەبواەی وزەی خۆر، پیسپۆڕیەکەم بریتیە لە دروستکردنی پڕۆفایلی بار بۆ چەندین دامەزراوە و ئەنجامدانی شیکاری چڕوپڕ بۆ دانانی قەبارەی پڕۆژەی کارۆتیشکی تا لەڕێگەیەوە باشترین کەرەستە پێویستەکانی (کارۆتیشکی) و جیلێکی چاڵاکی وزەی خۆر دابنرێت. زیاتریش شارەزاییم هەیە لە هەژمارکردنی گەڕانەوەی پارەی تێچوو لە دامەزراندنی وزەی خۆر، بەڕەچاوکردنی فاکتەرەکانی وەک شێوازەکانی بەکاربردنی وزە، تیشکدانی وزەی خۆر، چوستی سیستەم و پێشبینیەکانی تێچوونەکان. هەروەها چەندین پڕۆژەی جێبەجێکراوم هەیە بەسەرکەوتوویی لەبواری وزەی خۆر، کڕیارانم دڵنیا کردۆتەوە لە دەستهێنانی زۆرترین پاشەکەوت لە وزەی خۆر و وەبەرهێنان لە وزەی بەردەوام.

خزمەتگوزاریەکان و ڕاوێژەکانم ئەمانە لەخۆ دەگرێت: پەیوەندیم پێبکەن بۆ خزمەتگوزاری وزەی خۆر، لەنێویشیاندان شیکاری باری وزە، قەبارەدانان سیستەمی کارۆتیشکی، شیکاری گەڕانەوەی تێچووی دارایی، ڕاوێژی پڕۆژە، زیادکردنی بەش لە وزە، چاودێریکردنی ئەدای کارکردن و پاڵپشتی تایبەتی وزەی نوێبووەوە. باشترکردنی چوستی وزەی دامەزراوەکەت و دروستکردنی پڕۆژەیەکی وزەی بەردەوامی بۆ سودێکی ماوە درێژ بە تەکنەلۆژیای وزەی خۆری تایبەتمەندکراو

ڕەوەند مارف

هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری کارەبا و لە سلێمانی دادەنیشێت

پەیوەندی: وەتسەپ  [email protected]

لەبارەی ئەزموونی پیشەییم: “ئەندازیار دامەزراندنە کارەباییەکان ، چاککردنەوەی شوێنی کارکردن (موقع)”

خزمەتگوزاریەکان و ڕاوێژەکانم بریتین لە: سەرپەرشتی شوێنی کار، دیزاین (وێنەکێشان و نویسینەوە) پێداچوونەوو، کڕین، چاککردنەوە و پەسەندکردن،

شورش سلیم محمد

خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری کارەبا، لە شاری  هەولێر نیشتەجێیە.

سەبارەت بە ئەزموونی پیشەییم:

بە ئەزموونی ١٠ ساڵ کارکردن لە کەرتی پەیوەندییەکان لە ڕێکخراوە جیاوازەکان و هەروەها تێگەیشتنێکی قووڵم هەیە لە کەرتی وزە وەک چۆن بەشداریم کردووە لە پرۆگرامی یەک ساڵەی پەرەپێدانی بازاڕ و بازرگانی بۆ وزەی خۆر لە عێراق لەلایەن هاوبەشەکانی پڕۆژەی BMZ و EU و GIZ و RENAC و بڕوانامەم هەبوو وەک ڕاهێنەری داهێنانی وزە، ئەندازیاری فرۆشتنی PV خۆر و وردبینی سەرەکی ISO 50001:2018 EnMS، کە گرنگی بە کارایی وزە، وردبینی وزە، دیزاینی سیستەمی PV خۆر، ئابووری و مۆدێلی بازرگانی بۆ پڕۆژەکانی PV خۆر دەدات. لە ئێستادا وەک بەڕێوەبەری پەرەپێدانی بازرگانی بۆ کۆمپانیایەکی دابەشکەری نێودەوڵەتی لە پیشەسازی وزەی خۆردا کاردەکەم و هەروەها خولیای دەوڵەمەندکردنی بازاڕی وزەی خۆری عێراقم هەیە بە هێنانی باشترین براندەکانی پانێڵ و ئینڤێرتەر بۆ بازاڕ

خزمەتگوزاری و ڕاوێژکارییەکانم بریتین لە:

بەڕێوەبردنی پڕۆژەکانی PV وزەی خۆر، ئەنجامدانی وردبینی وزە، ڕاوێژکاری چاڵاکی وزە، دیزاین و دانانی PV وزەی خۆر، پێشکەشکردنی ڕاهێنان لە PV وزەی خۆر.

بۆ پەیوەندی کردن:

[email protected]

WhatsApp +9647507702479

سەنگەر کەریم موراد موراد

هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری کارەبا، لە  هەرێمی  کوردستان نیشتەجێیە.

 سەبارەت بە ئەزموونی پیشەییم:

 بە ئەزموونی زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە بواری ئەندازیاری کارەبادا، لە بوارە جیاوازەکاندا سەرکەوتوو بووم لەوانە ڤۆڵتیەی مامناوەند (MV)، ڤۆڵتیەی نزم (LV)، گواستنەوە، دیزاین، بیناسازی، بەکارهێنان، ئۆتۆماتیکی، پلاندانان و بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانە، هەروەها بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان. بە درێژایی ژیانی پیشەیی خۆم توانایەکی بەهێزم نیشانداوە بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆژە ئاڵۆزەکان، دڵنیابوون لە جێبەجێکردن و تەواوکردنی بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە. شارەزایی من کۆمەڵێک یاساو رێسای  ئەندازیاری کارەبا دەگرێتەوە، ئەمەش وا دەکات کە بە شێوەیەکی کاریگەر رۆلم هەبێت  لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا لە  عێراق و  هەرێمی کورستان

 

خزمەتگوزاری و ڕاوێژکارییەکانم بریتین لە:

دەتوانن پەیوەندیم پێوە بکەن بۆ کۆمەڵێک خزمەتگوزاری لە بواری ئەندازیاری کارەبادا. من شارەزاییم هەیە لە دیزاینی سیستەمی MV و LV، چارەسەری گواستنەوە، پشتگیری بیناسازی و بەکارهێنان، چارەسەری ئۆتۆماتیکی، ئامێرسازی، کارگەی چیمەنتۆ، پلاندانان و ڕاوێژکاری بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانە، و خزمەتگوزاری بەڕێوەبردنی پڕۆژە پێشکەش دەکەم. جا پێویستت بە ئامۆژگاری تەکنیکی بێت، چاودێری پڕۆژە، باشکردنی سیستەم، یان یارمەتی لە ئالەنگاری ئەندازیاری کارەبایی ئاڵۆزدا، من تەواو ئامادەم بۆ دابینکردنی چارەسەری کارا و کاریگەر.

بۆ پەیوەندی کردن

WhatsApp +9647701540109

LinkedIn

ئاشنا جەعفەر تۆفیق

خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری وزە، لە شاری فلێنسبورگ لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە

سەبارەت بە ئەزموونی پیشەییم:

من لەگەڵ تەندروستی، سەلامەتی و ژینگە (HSE) کارم کردووە و خاوەنی بڕوانامەی نێودەوڵتی م IOSH MS هەروەها وەک بەڕێوەبەرێک کارم کردووە ،  وەک سەرکردەیەک خزمەتم کردووە، بڕیاری ستراتیژیم داوە، بەرنامە ستراتیژییەکانم جێبەجێ کردووە  بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان، و بەرپرسیار بووم لە پاراستنی چالاکی کارەکان

خزمەتگوزاری و ڕاوێژکارییەکانم بریتین لە:

پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری وردبینی وزە بۆ بیناکان بە مەبەستی کەمکردنەوەی تێچووی وزە بە شێوەیەکی سیستماتیکی، پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی کارامەی وزە، کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی، و بەرجەستە کردنی  وێنەیەکی ژینگەدۆستانە.

بۆ پەیوەندی کردن:

ashnajahfar3(at)gmail.com

عەلی یوسف

هەڵگری بروانامەی ماستەرە لە ئەندازیاری کارەبا و کۆمپیوتەر، لە شاری هەولێر نیشتەجێیە.

سەبارەت بە ئەزموونی پیشەییم:

وەک کەسێکی پیشەیی کە ئەزموونم لە بواری وزەی خۆردا هەیە، چالاکانە لە پیشەسازی وزەی نوێبووەوە کارم کردووە بە گرنگیدان بە وزەی خۆر. من تێگەیشتنێکی تەواوم هەیە لە سیستەمی وزەی خۆر فۆتۆڤۆڵتایک (PV)، تەکنەلۆژیای گەرمی خۆر، و یەکخستنیان لە کارپێکردنە جیاوازەکاندا. من زانیارییەکی بەرفراوانم لەسەر تەکنەلۆژیای پانێڵی وزەی خۆر دا هەیە، و شارەزام لە هەڵسەنگاندنی گونجاو بۆ پێداویستییە جیاوازەکانی پڕۆژەکە. هەروەها لەگەڵ ئینڤێرتەری خۆر و کۆنترۆڵ کردنی شەحن و سیستەمی هەڵگرتنی پاتری کارم کردووە بۆ دروستکردنی چارەسەری وزەی خۆری بەردەوام و متمانەپێکراو. سەرەڕای ئەوەش، ئەزموونم هەیە لە بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان، سەرپەرشتیکردنی دابینکردنی ئامێرەکانی وزەی خۆر، هەماهەنگی لەگەڵ بەڵێندەران و بەڵێندەرانی لاوەکی، و دڵنیابوون لە پابەندبوون بە ستانداردەکانی سەلامەتی و ڕێساکانی پیشەسازی.

خزمەتگوزاری و ڕاوێژکارییەکانم بریتین لە:

 ئەزموونی پیشەیی من لە وزەی خۆردا تێگەیشتنێکی گشتگیری لە پیشەسازییەکە پێ بەخشیوم ،کە  شارەزایی تەکنیکی لە دیزاین و دانانی سیستەمی وزەی خۆر، لێهاتوویی بەڕێوەبردنی پڕۆژە، و ئارەزووی پێشخستنی چارەسەری وزەی پاک و بەردەوامی لێ فێربووم. لە ڕێگەی پێشکەوتنەکانی بواری پیشەسازییەوە، لەگەل  نوێترین تەکنەلۆژیای سەردەم  و و سیاسەتەکانی وزەی خۆردا دانە براووم. من چالاکانە بەشداری چالاکییەکانی پەرەپێدانی پیشەیی دەکەم، بەشداری لە کۆنفرانسی و وۆرک شۆپ و کۆبونەوە زانستیەکانی تۆرەکان  دەکەم بۆ فراوانکردنی زانیارییەکانم و بەشداری دەکەم  لە گەشەکردنی کەرتی وزەی خۆر.

بۆ پەیوەندی کردن

Abdaky(at)unfpa.org

 LinkedIn

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This field is required.

This field is required.