جۆرە سەرەکییەکاننی تەکنەلۆژیای مۆدولی کارۆروناکی، کە لە ٩٥٪ ی بازاڕی جیهان پێکدەهێنن، ئەمانەن:

  • مۆدولەکانی سلیکۆنی مۆنۆ کریستاڵین
  • مۆدولەکانی سلیکۆنی پۆلی کریستاڵین

مۆدولەکانی سلیکۆنی پۆلی کریستاڵین تۆزێک چوستییان کەمترە وەک لە مۆدولەکانی سلیکۆنی مۆنۆ کریستاڵین. ئەمەش بەمانای ئەوەی مۆدولەکانی سلیکۆنی پۆلی کریستاڵین ڕووبەرێکی زیاتر لە ڕووکار داگیردەکەن لە سەربان یان پێویستیان بە پێکهاتەی جێگیرکردنی گەورەتر هەیە وەک لە مۆدولەکانی سلیکۆنی مۆنۆکریستاڵین هەتا هەمان بڕی کارەبا بەرهەم بهێنێت.

هەردوو جۆرەکە بە ستانداردی بەرزی نێودەوڵەتی بەرهەم دەهێندرێن و گۆنجاون بۆ زۆر بەکارهێنانەکان. بەگشتی گەرەنتی و دڵنیای ئەوە دەکرێت کە دوای ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵ لە بەکارهێنان، مۆدولەکان بە ڕێژەی ٨٠٪ توانای سەرەتاییان وزەی کارەبا بەرهەم دەهێنن.

بەراوردێکی نزیکەیی بۆ چوستی مۆدولەکانی کارۆروناکی سلیکۆنی کریستاڵین، وە ڕوبەری پێویست بۆ ١ کیلۆوات لە کۆمەڵەی مۆدولی کارۆروناکی. چوستی کەمتر پێویستی بە ڕوبەرێکی زیاتری ڕووکاری مۆدولەکە هەیە تا هەمان ڕێژەی گشتی لە کارەبا بەرهەم بهێنێت. مۆدولەکانی پۆلی کریستاڵینی ئی ئێف جی زیاتر چوسترن لە مۆدولی تری پۆلی کریستاڵین.

مۆدولەکانی وزەی خۆری پی ئی ئاڕ سی (دەرهاوێژەری ناچالاک و پەیوەندی دواوە) چوستترن وەک لە جۆرەکانی تری تەکنەلۆژیایی کارۆتیشکی کرسیتاڵینی سلیکۆن. جۆرەکانی تری مۆدول کەمتر چوستترن وەک لە مۆدولەکانی تری کریستاڵینی سلیکۆن و بەمەش پێویستیان بە ڕووبەری دامەزراندنی زیاتر هەیە. ئەمانەش پێک دێن لە سلیکۆنی ئەمۆرفەس(a-Si)، کادمیەم تێلۆراید (CdTe) و مسی سێلێناید سلفۆر گالیۆم ئیندییەم(CIGS) . نرخەکان ئەشێ کەمتر بن، بەڵام بەهۆی شێوازی دامەزراندنی تایبەتیانەوە لەگەڵ پێداویستییەکانی دووبارە بەکارهێنانەوە (ڕیسایکڵین)، بەگشتی لە سیستەمە زۆر گەورەکانی بەستراو بە کارەبای نیشتیمانییەوە هەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This field is required.

This field is required.