خاڵی یەکسانبوون ئاماژەیە بۆ کاتێک کە تێچووی وەبەرهێنان لە وزەی خۆردا بەخۆی دەدرێتەوە بەو مانایەی سیستەمەکە ‘پارەی خۆی داوە بەخۆی’ و دەست دەکات بە بەدەستهێنانی داهات ئەگەر بفرۆشرێت بە تۆڕێک. ئەم بیرۆکەیە بەسەر هەموو جۆرە سیستەمێکی بەستراو بە تۆڕەوە جێ بەجێ دەکرێت. بۆ سیستەمێکی دەرەوەی تۆڕ، ئەم بیرۆکەیە جێ بەجێ دەکرێت لەم کاتەوەی کە دەست دەکات بە بەرهەمهێنانی کارەبا ‘بەخۆڕایی’ (جگە لە تێچووی چاککردنەوە).

ڕوودانی خاڵی یەکسانبوون بەندە بە چەندین هۆکارەوە کە بەپێی جۆری سیستەمەکە دەگۆڕێت، وەک:

  • تێچووی سەرمایەی سەرەتایی هەموو پێکهاتەکانی سیستەم، لەوانەش تێچووی پلاندانان، ناردن، دانان، تاقیکردنەوە و بەکارهێنان.
  • تێچووی دارایی (ڕێژەی سوود).
  • تێچووی کارکردن و چاکسازی ماوە ماوە، وەک گۆڕینی بگۆڕ و پاتری و ئامێرەکانی تر کە تەمەنیان کورتترە لە مۆدیوڵەکانی کارۆتیشکی، و ڕووداوە ڕووداوییەکانی تر.
  • تێچووی چاککردنەوە (خۆپارێزی، ڕووداوی چاوەڕوانکراو و ڕاستکردنەوە).
  • تێچووی پەیوەست بە پچڕانەکانی تۆڕ بۆ سیستەمی کارەبای پاڵپشتی کە دڵنیایی لە دابینکردنی کارەبا دەکات.
  • ئەو نرخەی کە کارەبای پێ دەفرۆشرێت بە تۆڕ (بۆ سیستەمی بەستراو بە تۆڕ).
  • نرخی کارەبای کڕدراو لە تۆڕەوە ئەگەر بگۆڕدرێت بە کارەبای بەرهەمهێنانی سیستمی کارۆتیشکی .
  • بۆ سیستەمەکانی تۆڕی دەرەکی، پاشەکەوتکردنی تێچووەکانی پەیوەست بە بەکارنەهێنانی مۆلیدەی کازۆیل (سووتەمەنی، مۆلیدە، خزمەتگوزاری).
  • بۆ سیستەمی تۆڕی دەرەکی، پاشەکەوتکردن تێچووەکانی پەیوەست بە نەبەستنەوە بە تۆڕەوە (دەکرێت ئەم تێچووانە بۆ ناوچە دوورەکاندا زۆر گران بکەوێت، یان تەنانەت ڕەنگە نەتوانرێت).
  • ئاستی تیشکدانی ساڵانەی خۆر لە شوێنەکەدا.
  • ڕێژەی بێ هێزبوونی سیستەم لەگەڵ کۆن بوونی پێکهاتەکانی بە تێپەڕبوونی کات و زیادبوونی زیانەکانی سیستەم (بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە).
  • تەمەنی خزمەتکردنی سیستەمەکە و ڕێژەی ئەدای سیستەمەکە، کە بەندە بە کوالیتی دیزاینەکە؛ قەبارەدانان و پلاندانان؛ کوالیتی پێکهاتەکانی بەکارهێنراو، و کوالیتی دامەزراندنەکە؛ کوالیتی چاککردنەوە؛ و دوو خاڵەکەی پێشوو بەکەوە.

نموونەی پێکهاتەی تێچوون و گەڕانەوەی پارە لەگەڵ خاڵی یەکسانبوون بۆ وێستگەیەکی وزەی خۆر کە کارەبا دەفرۆشێت بە تۆڕ. ئەمەش بۆ زۆرێک لە سیستەمەکانی بەستراو بە تۆڕەوە هاوشێوە دەبێت. خەمڵاندنی خاڵی یەکسانبوون بۆ سیستەمەکانی بەستراو بە تۆڕەوە ئاڵۆزتر دەبێت کە کارەبای ئاسایی لە تۆڕەوە دەکڕدرێن و/یان پاترییان هەیە بۆ دابینکردنی ئاسایشی وزە. هەروەها ئەمە لە زۆرێک لە سیستەمەکانی دەرەوەی تۆڕدا دەبێت.

دەکرێت وەبەرهێنان لە سیستەمی کارۆتیشکی دا وەک کڕینی پێشوەختەی کارەبا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو و بە نرخێکی دیاریکراوی کەم یان زۆر سەیر بکرێت.

One Reply to “خاڵی یەکسانبوون”

  1. سیروان جمال 10 مانگ ago

    دەستان خۆشبێت بەسوودە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This field is required.

This field is required.