ساردکەرەوەکان وەک فێنککەرەوەکان و ژوورە فێنکەکان لە زۆر پیشەسازی بەکاردێن، بەتایبەت ئەو پیشەسازیانەی کە مامەڵە بە گۆشت و بەرهەمەکانی شیر و ئامادەکردنی خۆراک و بەکارهێنانی فێنککردنەوە لە پیشەسازیە کیمیاویەکان. تێچووی بەکاربردنی ساردکەرەوەکان زۆر زیاترن لە تێچووی ئامێرەکان. لە بازرگانی بەرهەم هێنانی خۆراک و فرۆشتنی ئەم خۆراکانە، ڕەنگە ساردکەرەوەکان بڕی ٪٥٠ ی تێچووەکانی وزە ببەن.

ڕێکارەکانی چوستی وزە ئەمانەن:

  • کڕینی ئامێری نوێی کۆمپرێسەری سارکردنەوە: ئەو ئامێرانەی کە تایبەتمەندی بەرزترین پاشەکەوتی وزەیان تێدایە بە نزیکەیی ٪٣٠ وزەی بەکارهاتوو کەمتر دەکاتەوە.
  • بەکارهێنانی فێنککەرەوەکانی سۆپشن، هەردوو جۆرەکەی ئەبزۆپشن و ئەدزۆپشن، کە کۆمپرێسەری گەرمی لەجیاتی کۆمپرێسەری میکانیکی بەکاردەهێنێت. ئەم سیستەمانە چارەسەرێکی چوستی بەرزی وزە پێشکەش دەکەن گەر سەرچاوەی پاشماوە هەبێت و هەروەها دەتوانرێت کاری پێبکرێت گەر تەکنەلۆژیای وزەی گەرمی لەڕێگەی خۆرەوە هەبێت.
  • دانانی قەبارەی گونجاوی سیستەم – زۆربەی جار ساردکەرەوەکان و فێنککەرەوەکان قەبارەی گەورەتر دادەنرێت.
  • داپۆشین و عازل دانانی تەواوەتی ژوورەکانی سارکردنەوە بۆ نەهێشتنی هاتنەژوورەوەی گەرمی و کەمترکردنەوەی پێویستیەکانی فێنککردنەوە.
  • دیاریکردنی ساردکەرەوەکان لە بەرزترین پلەی گەرمی ڕێگەپێدراو
  • سێرڤسی و چاککردنەوەی ناوبەناو، ئەمانە ئەنجام بدرێت:
    • پاککردنەوەی چرکەرەوەکان (کۆندێسەر) و بەهەڵمکەرەکان (ئێڤاپۆرەیتەر).
    • تواندنەوەی ناوبەناو
    • دۆزینەوەو چاککردنەوەی لێچوونەکان (لیک).
    • پشکنین و چاککردنەوەی هیڵی بۆڕی
  • بەکارهێنانی سیستەمەکانی چاودێری کە پشکنین بۆ گۆڕانکاری لە پەستان و پلەی گەرمی دەکات.
  • دووبارە هێنانەوەی گەرمیەکان لەهەر شوێنێک بێت تا دووبارە بەکاربێتەوە بۆ گەرمکردنەوەی ئاو یاخود ئامادەکردنی گەرمی.
  • بەکارهێنانی سیستەمەکانی فێنککەرەوەی پاسیڤ کە ڕەنگە ببێتە جێگرەوە یاخود کەمکردنەوەی پێویستی وزە یا فێنککردنەوە.

کۆمەڵێکی زۆری تەکنەلۆژیا ئێستا بەردەستن، بەتایبەت بۆ داواکاریەکی زۆر، کە ڕەنگە بەشێوەیەکی بەرچاو تێچووەکان کەمتر بکاتەوە. ئەم تێچووانەش بریتین لە فێنککەرەوەی تاوەرەکان، فێنککەرەوەی دووسەرە و فێنککەرەوە خۆڕاییەکان. کاتێک کە پلان بۆ پڕۆژەی نوێ دادەنرێت، پێویستە لێکۆڵینەوە لە تواناکانیان بکرێت و ئامۆژگاری شارەزایان وەربگیرێت.

بەرچاوڕوونیەک لەبارەی تەکنەکۆژیاکانی فێنککردنەوەی ئێستا بەردەستن. ئەوانەی بە گەرمی کاردەکەن دەکرێت بە سیستەمەکانی گەرمی وزەی خۆر کاریان پێبکرێت. بەڵام، زۆربەیان بۆ بەکارهێنانی زۆر گەورە گونجاون.

 

Tags:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This field is required.

This field is required.