کۆمەڵێک ئامێری چاودێری و سیستەمی کۆکردنەوەی زانیاری بۆ سیستەمی کارۆتیشکی پەیوەست بە تۆڕ و دەرەوەی تۆڕ بەردەستە. چاودێریکردنی ئەدای سیستەم بۆ دیاریکردنی ئەدای لاواز و هەڵەکانی ئامێرەکان زۆر بەسوودە. لە سیستەمی گەورەدا، چاودێریکردن زۆر گرنگە، چونکە لەوانەیە شکستی سیستەم یان ئەدای لاوازی سیستەم ببێتە هۆی زیانێکی بەرچاوی داهات.

لە سیستەمی کارۆتیشکی بەستراو بە تۆڕەوە، دەبێت بە بەردەوامی پشکنینی دەرچوونی وزە بکرێت لە پێوەر یان بگۆڕ. لەگەڵ ئەوەش زانیاری وردتر پێویستە بۆ زانین لە دۆزینەوەی هەڵە.

چاودێریە ئاساییەکانی پێویست بۆ ئەدای کارکردن بریتین لە:

  • ⦁ تەزووی دەرچوون دەستەی مۆدیولەکانی کارۆتیشکی (لەگەڵ چاودێری ئاستی تیشکدانی خۆر).
  • ⦁ دۆخی بارگاوی بوونی پاتری بە تێپەڕبوونی کات لە سیستەمی دەرەوەی تۆڕ و سیستەمی پاڵپشتی.

شاشەی بگۆڕی کارۆتیشکی دەرچوونی تەزوو، ١٠٣٢ وات؛ بەرهەمی تەزوو دەرچووی ڕۆژانە، ١٤.٧٥ کیلۆوات کاتژمێر؛ و کۆی بەرهەمی تەزووی کارەبا لەوساتەی سیستەمەکە دانراوە، ١٩٦.٤٢ مێگاوات کاتژمێر.

هەستەوەری ئاستی تیشکدانی خۆر لە وێستگەیەکی وزەی خۆر. سەرچاوە: SMA Solar Technology AG

سیستەمی چاودێریکردن ئەمانەی خوارەوە دەگرێتە خۆی:

  • ⦁ پێوەرەکانی وزە.
  • ⦁ چاودێریکردنی ئامێرەکانی یەکخراو بە کارۆتیشکی وەک بگۆڕەکانی کارۆتیشکی و بگۆڕەکانی تر و کۆنتڕۆڵکەری بارگاویکردن وزەی خۆردا.
  • ⦁ ئامێرەکانی تایبەت بە چاودێریکردن ، تایبەتمەند بە بگۆڕەکانی کارۆتیشکی، کۆنترۆڵکەری بارگاویکردنەوە و بگۆڕەکانی پاتری/ بگۆڕەکانی بارگاویکردن ، لەگەڵ ئامێری چاودێریکردنی لە دوورەوە.
  • ⦁ سیستەمی چاودێریکردن کە دەتوانرێت لەگەڵ کۆمەڵێک لە جۆرەکانی سیستەم بەکاربهێنرێت، هەروەها لەگەڵ ئامێری چاودێریکردنی لە دوورەوەش بەکاردێت.

زۆرێک لە کۆمپانیاکان خزمەتگوزاری چاودێری لە دوورەوە لە ڕێگەی ئینتەرنێت پێشکەش دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This field is required.

This field is required.