سیستەمی کارەبای خۆری نیشتەجێبوون کە بە تۆڕەوە بەستراوەتەوە، سیستەمن، بەزۆری لەسەربانەکان، کە کارەبا بەرهەمدەهێنن بۆ بەکارهێنانی تایبەت لەلایەن خاوەن ماڵەکانەوە و/یان بۆ فرۆشتن بە کۆمپانیای کارەبا. ئەو کارەبایەی کە دەخرێتە ناو تۆڕەکەوە یان لە پارەی کارەبا دەبڕدرێت یان پارەی بۆ وەردەگیرێت.
سیستەمی کارەبایی خۆری نیشتەجێبوونی ئاسایی.
لە ڕۆژدا ئەم کارەبایە لە بیناکەدا بۆ کارەبای ڕووناکی و کەرەستەی ناوماڵ دەگۆڕێت بۆ کارەبای تەزووی گۆڕاو.مۆدیولەکانی کارۆتیشکی بەستراوەتەوە بە وەرگێڕێکەوە کە کارەبای تەزووی نەگۆڕ لە مۆدیولەکانی کارۆتیشکیەوە دەگۆڕێت بۆ کارەبای تەزووی گۆڕاو. لە ڕۆژدا ئەم کارەبایە لە بیناکەدا بۆ کارەبای ڕووناکی و کەرەستەی ناوماڵ بەکاردەهێنرێت و هەر زیادەیەکیش هەناردە دەکرێت بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانی. شەوانە کارەبا بۆ بەکارهێنان لە تۆڕەوە هاوردە دەکرێت. هەروەها دەتوانرێت لە ڕۆژدا کارەبا لە تۆڕەوە هاوردە بکرێت ئەگەر مۆدیولەکانی کارۆتیشکی کارەبای پێویست بەرهەم نەهێنن. پێوەرێکی هاوردە و هەناردە تۆمار دەکات کە چەند کارەبا لە تۆڕەوە هاوردە دەکرێت و چەند هەناردە دەکرێت بۆ تۆڕەکە.
ئەم سیستەمانە تەنها لە حاڵەتێکدا کاردەکەن کە تۆڕەکە بەردەست بێت (پێکراو). ئەگەر تۆڕەکە بەردەست نەبوو (کوژاوە) سیستەمەکە بەرهەمهێنانی کارەبا ڕادەگرێت. ئەمەش لەبەر هۆکاری سەلامەتییە. کاتێک تۆڕەکە بەردەست بووەوە (پێدەبێتەوە)، سیستەمەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەست بە بەرهەمهێنانی کارەبا دەکاتەوە (لە ڕۆژدا). بەڵام هەندێک سیستەم پاترییان هەیە کە توانای دابینکردنی کارەبایان هەیە کاتێک تۆڕەکە بەردەست نییە.