دەکرێت ڕێژەیەکی بەرچاو لە وزە پاشەکەوت بکرێت لە ئۆفیسەکان بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی چوستی وزە.
![Capture](https://solar-iraq.com/wp-content/uploads/2023/02/Capture.jpg)
کاتێک کە هەڵسەنگاندنی توانای پاشەکەوتکردنی وزە لە ئۆفیسەکان دەکرێت یەکێک لە کارە سەرەتاییەکان کە پێویستە ئەنجام بدرێت بریتیە لە زانینی ئایا وزە بۆ چ شتێک بەکاردێت. هەموو ئۆفیسێک جیاواز دەبێت.
![Picture8](https://solar-iraq.com/wp-content/uploads/2023/02/Picture8.png)
پێوەرەکانی پلاک ئێستا بەردەستن کە دەکرێت بەکاربێت بۆ هەژمارکردنی بەکاربردنی وزەی ئامێری جیاواز و لەیبڵی ئامێرەکانیش دەخوێنرێتەوە.
دەتوانرێت ئەم ڕێکارانەی خوارەوە بگیرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی بەکاربردنی وزە لە ئۆفیسەکان:
- ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن/ وردبینی/ پشکنین بۆ بەکارهێنانی وزە.
- دامەزراندنی ئەو سیستەم و یەکانەی فێنککردنەوەی هەوا کە چوستیان زۆرە.
- دامەزراندنی کۆنتڕۆلی گونجاو لە سیستەمەکانی فێنککردنەوەی هەوا (هەستەوەری گەرمی).
- ئەنجامدانی چاککردنەوەی ماوە ماوە بۆ سیستەمەکانی فێنککەرەوەی هەوا.
- بەکارهێنانی فێننکەرەوە بەشێوەی تاک لەجیاتی سیستەمە مەرکەزیەکان.
- بەکارهێنانی ڕێگا جێگرەوەکانی فێنککردنەوە (وەک فێنککەرەوەی موبەریدە).
- بەکارهێنانی پانکە (پانکەی ئەرزی) بۆ هەر کاتێک یان شوێنک پێویست بێت.
- بەکارهێنانی ڕووناککەروەکانی LED.
- بەستانی هەستەوەرەکانی ڕووناکی بۆ کۆنتڕۆلکردنی ڕووناکی.
- ئامێرەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری گەرمی دەردەدەن کە پێویستە ئەو گەرمیە بە سیستەمی فێنککردنەوە نەهێلرێت: بیر لە گواستنەوەی ئامێرەکان بکەوە بۆ شوێنە فێنکترەکان، بەهەر جۆرێک گونجاو بێت.
- هەڵبژاردن و بەکارهێنانی ئەو ئامێرانەی ئۆفیس و ئامێرە کارەباییانەی تر کە ئاستی چوستی وزەی بەرزە وەک کۆمپیوتەر کە وزەی کەمتر بەکاردەبەن (نمونە، لاپتۆپەکان و تابلێتەکان وزەی کەمتر بەکاردەبەن لە کۆمپیوتەرەکانی دێسکتۆپ).
- کوژاندنەوەی ئامێرەکان لەماوەی شەودا یاخود لەماوەی پشووی کۆتایی هەفتەدا گەر پێویستی بەم ئامێرانە نەکرد (نمونە، ئامێرەکانی فۆتۆکۆپی یا ئامێرەکانی فێنککردنەوە).
- بەکارخستنی مۆدی پاراستنی-وزە یاخود خەواندنی ئامێرەکان لە فۆتۆکۆپی و پرینتەرەکان.
- ڕۆشەنبیرکردنی کارمەندان لەبارەی بەکارهێنانی وزە.
- لە ڕاگەیاندنی هەلی کار، بڕگەی هەڵگرتنی بەرپرسیارەتی بۆ بەڕێوەبردنی وزە بخەرە ناو وەسفی کارەکە.
باشترکردنی وزەی ئۆفیس بە واتای ئەوە دێت کە دەتوانرێت سیستەمێکی کارۆتیشکی بچووکتر دابمەزرێنرێت، عادەتەن بە نرخی کەمتر.