هۆکاری زۆر هەیە بۆ دامەزراندنی سیستەمی کارۆتیشکی

• هۆکارە سەرەکیەکان بۆ دامەزراندنی سیستەمی کارۆتیشکی.

هۆکارە سەرەکییەکان بریتین لە:

  • • ئابوری:
    • • لەوانەیە بەرهەمهێنانی کارەبای تاکەکەسی هەرزانتر بێت لە کڕینی لە تۆڕەوە.
    • • بۆ کەمکردنەوەی پارەی کارەبا.
    • • بۆ فرۆشتنی ئەو کارەبایەی کە بە سیستەمی کارۆتیشکی بەرهەم دێت.
    • لەوانەیە تێچووی کەمتری هەبێت لە بەکارهێنانی مۆلیدەی دیزڵ.
  • :ئاسایشی وزە و دەستپێگەیشتن
    • • بۆ ئەوەی کارەبا هەبێت ئەگەر تۆڕی کارەبا کوژایەوە.
    • • بۆ ئەوەی کارەبا لەو شوێنانە هەبێت کە تۆڕی کارەبای تێدا نەبێت.
  • • ئاسانکاری کارکردن بە بەراورد لەگەڵ مۆلیدە دیزڵییەکان:
    • • مۆلیدە دیزڵییەکان پێویستیان بە دابینکردنی بەردەوامی سووتەمەنی و چاککردنەوەی بەردەوام هەیە.
    • • سیستەمەکانی کارۆتیشکی پێویستیان بە هیچ سووتەمەنییەک نییە و پێویستیان بە چاکسازیێکی کەمە.

هۆکارەکانی پاراستنی ژینگە بریتین لە:

  • • کەمکردنەوەی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە سووتانی سووتەمەنی بە بەردبوو.
  • • کەمبوونەوەی بەکارهێنانی ئاو کە پەیوەندی بە ساردکردنەوەی وێستگە ئاساییەکانی کارەباوە هەیە.
  • • کاتێک کارەبای خۆر دەبێتە جێگرەوە یان هۆی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی مۆلیدەی دیزڵ و بەنزین: کەمکردنەوەی ژاوەژاو، باشترکردنی کوالیتی هەوای ناوخۆیی، دوورکەوتنەوە لە پیسبوونی خاک/زەوی/ئاو کە بەهۆی ڕژانی سووتەمەنیەوە دروست دەبێت، و کەمکردنەوەی کاریگەرییە ژینگەییەکان بەهۆی گواستنەوەی بڕێکی زۆر لە سووتەمەنی.

لەگەڵ ئەوەشدا، هۆکارەکانی دانانی سیستەمێک جیاوازن بەپێی جۆری سیستەمی دامەزراوە؛ ئایا بە تۆڕەوە یان بە دەرەوەی تۆڕەو بەستراوە ؛ ئایا پاتری هەبێت یان مۆلیدەی پاڵپشتی؛ قەبارە و شوێنی سیستەمەکە؛ و هۆکارەکانی تر. کاتێک هەڵبژاردن و دیزایینکردن و قەبارەدانان بۆ سیستەمی کارەبای وزەی خۆری بە تۆڕەوە بەستراو دەکرێت، پێکهاتەی تێچووی کارەبا لە تۆڕی کارەبای خزمەتگوزاری گرنگە لەبەرچاو بگیرێت بۆ ئەوەی دڵنیا بین سیستەمەکە لە ڕووی ئابووریەوە سوودبەخشە.

Tags:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This field is required.

This field is required.