پێکهاتەی جێگیرکردنی مۆدیولەکانی کارۆتیشکی سەر زەوی ئاسانترین جۆری پێکهاتەی جێگیرکردنە بۆ دامەزراندن، و دەتوانرێت باشترین گۆشەی لاری و ئاراستەکردنی بۆ دابنرێت. مەرج نییە مۆدیولەکانی کارۆتیشکی لەسەر سەقفێک بەرزبکرێنەوە و لەبەرئەوە چوون بۆ چاککردنەوەشی ئاسانە، بەڵام لەوانەیە پێویستی بە ئامێری گەورە هەبێت بۆ چاڵکردن بۆ بناغەکان.

پێکهاتەی دانانی زەوی بۆ مۆدیولەکانی کارۆتیشکی. بەزۆری جێگیرکردنی زەوی ئاسانترینە بۆ دامەزراندن و چاکردنەوە – گەیشتن پێ ی ئاسانە بۆ پاککردنەوەی مۆدیولەکان (کاتێک پێویست بێت) و ئەنجامدانی پشکنین و چاکسازی بەردەوام. هەروەها جێگیرکردنی کارۆتیشیکی لەسەر زەوی جوڵەی هەوا/هەواگۆڕکێ ی باشترە؛ لەبەرئەوەی پلەی گەرمی بەرزی مۆدیولەکان بەرهەمی کارەبا کەمدەکاتەوە . هەروەها پێکهاتەی بچووکتر بۆ دانانی زەوی بەردەستە.

هەروەها دانانی مۆدیولەکانی کارۆتیشکی لە ئاستی زەویدا باشترە بۆ دوورکەوتنەوە لە سێبەر بەهۆی باڵەخانە و درەخت و پێکهاتەی تر. بەڵام پێویستە مەودای پێویست لە نێوان ڕیزەکانی مۆدیولەکانی کارۆتیشکیدا هەبێت بۆ ئەوەی سێبەر لە یەکتری نەکەن.

زۆرینەی پێکهاتەکان پێک دین لە پۆڵای گەلڤاینەر ڕووپۆشکراو، بەڵام ئەلەمنیۆمیش بەکاردێت. ڕێگەی باو بۆ جێگیرکردنی پێکهاتەکان بە زەوی بریتین لە بناغەی کۆنکرێتی، بلۆکی کۆنکرێتی، چەقاندن بە برغووی زەوی یان جێگیرکردن بە زەوەی ب بلۆکی ڕام. ڕووپێوی زەوی زۆرکات پێویستە بۆ هەڵبژاردنی شێوازێکی گونجاو بۆ جێگیرکردن.

دامەزراندنەکە دەبێت لەناو پەرژینێکی قایمکراو بێت بۆ ئەوەی ڕێگری کردن لە چوونە ژوورەوەی بێ مۆڵەت و پاراستنیان لە دزی. پێویستە کەیبڵەکان لەناو بۆری یان لولەیەک دابنرێن بۆ ئەوەی لە تیشکی سەروو بنەوشەیی و سەختیەکانی ژینگە بپارێزرێن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This field is required.

This field is required.