ڕێژەی چوستی وزە (EER) بەکاردێت بۆ بەراوردکردنی چوستی سیستەم یاخود یەکە جیاوازەکانی فێنککەرەوەی هەوا. دەتوانرێت ڕێژەی (EER) بۆ سیستەمێکی یاخود یەکەیەکی فێنککەرەوەی هەوا دەربهێنرێت بەدابەش کردنی توانای فێنککردنەوە لەسەر توانای کارەبایی. دەتوانرێت هەردوو ڕێژەی توانای کارەبایی و فێنککردنەوە لەسەر لەیبڵی ئامێرەکە بدۆزرێتەوە. یەکەی توانای فێنککردنەوە بە یەکەی پلەی گەرمی بەریتانی (BTU) پێوانە دەکرێت. تاچەند EER زیاتر بێت، توانای ساردکردنەوەی فێنککەرەوەیەکی هەوا زیاتر دەبێت لە یەک واتی کارەبای بەکاربراو و چوستیەکی زیاتری دەبێت. پێویستە EER لەسەر لەیبڵی یاخود کەتەلۆگی ئامێرەکە ئاماژەی پێکرابێ.

ڕێژەی چوستی وزە (EER) = پلەی گەرمی بەریتانی (BTU) ÷ توانای کارەبایی بە یەکەی وات (W).

فێنککەرەوەی هەوا یەکەی A

دوو یەکەی فێنککەرەوەی هەوا بەیەکەوە بەراوردکراون. یەکەی A ڕێژەی چوستی وزەکەی بریتیە لە ٨,٧ (بەنزیکەیی)؛ ئەمەش توانایەکی ساردکردنەوە بەبڕی ٨BTU بۆ هەر واتێکی کارەبایی کە بەکاری دەبات. یەکەی B ڕێژەی چوستی وزەکەی بریتیە لە ١٢ ؛ ئەمەش توانایەکی ساردکردنەوە بەبڕی ١٢  BTU بۆ هەر واتێکی کارەبایی کە بەکاری دەبات. یەکەی B بەنزیکەیی ٪٣٠ کەمتر کارەبا بەکاردەبات بە بەراورد لەگەڵ یەکەی A و ئەمەش تێچووی بەکاربردنەکەی بەنزیکەیی بەبڕی ٪٣٠ کەمترە.

تێچووی پێویست بۆ باڵەخانەیەک یاخود ژورێک بۆ توانای فێنککردنەوە بەندە لەسەر کەش و هەوا و باڵەخانەکە. ئەو باڵەخانەی کە بە چاکی جیاکەرەوەی (عازل) بۆ بەستراوە یاخود ئەوەی تایبەتمەندی فێنککەرەوەی پاسیڤی هەیە تێچووەکەی کەمتر دەبێت. کرداری هەژمارکردنی پێویستیەکانی فێنکردنەوە کارێکی ئاڵۆزە. بۆ ئەمە و هەروەها دەستنیشانکردنی باشترین سیستەمی فێنککەرەوەی هەوا پێویستە گوێ لە ئامۆژگاری شارەزایان بگیرێت.

ڕێژەیەکی تر کە بەکاردێت بریتیە لە ڕێژەی چوستی وزە بەپێی وەرز (SEER)، کە ڕێژەی دەرچوونی فێنکردنەوەیە لەماوەی وەرزی فێنککردنەوە دابەشی کۆی وزەی تێچووی کارەبایی دەکرێت لەهەمان ماوەدا.

یەک یەکەی پلەی گەرمی بەریتانی (BTU) بریتیە لە ١٠٥٥ جوڵ (J) یاخود ٠,٢٩ وات-کاتژمێر (Wh) یاخود ٠,٠٠٠٢٩ کیلۆوات-کاتژمێر (kWh)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This field is required.

This field is required.