پاتری بەکاردەهێندرێت لە سیستمەکانی کارۆروناکی سەربەخۆ (نەبەستراو بە تۆڕی کارەباوە) وە سیستمی کارۆروناکی یەدەگ.
لە سیستمەکانی کارۆروناکی سەربەخۆ(نەبەستراو بە تۆڕی کارەباوە) بەکاردەهێنرێت تا کارەبا دابین بکات بۆ کارپێکردنی ئامێرەکان لە شەودا وە پڕکردنەوەی پێویستی وزە لەو کاتانەی کە دەرکەوتنی خۆرکەمە.
لە سیستمە یەدەگەکاندا بەکاردەهێنرێت تا کارەبا دابین بکات بۆ کارپێکردنی ئامێرەکان لەو کاتانەی کارەبای تۆڕی نیشتیمانی بەردەست نیە.
باوترین دوو جۆری پاتری کە بەکاردەهێنرێت ئەمانەن:
- پاتری ترش-قورقوشم (پاتری لید ئەسید)
- پاتری لیثیۆم-ئایۆن
-
سووڕی بارگاویبوون و بەتاڵبونی بانکێكی پاتری (کۆمەڵی پاتری) لە سیستمێکی کارۆروناکی سەربەخۆ(نەبەستراو بە تۆڕی کارەباوە). بانکی پاتری دەبێت قەبارەیان بە شێوەیەك بێت کە بەرگەی چەندان ڕۆژ بگرێت کەروناکی خۆری کەم لەبەردەست بێت. پێویستە لە نێوان ٢ بۆ ٥ ڕۆژی زیاتر توانای خەزنکردنی هەبێت ، بەپێی جۆری سیستمەکە و شێوازی کارکردنی و کەشوهەوا.
لە زۆربەی سیستمەکانی کارۆروناکی سەربەخۆ(نەبەستراو بە تۆڕی کارەباوە) پاتری گرانترین پێکهاتەکەیەتی، لەبەرئەوەی پێویستە چەند جارێک بگۆڕدرێت بەدرێژایی ماوەی مانەوەی سیستمەکە. پاتری لیثیۆم-ئایۆن ماوەی مانەوەیان زیاترە بەڵام نرخەکەی دەکرێت هەتا چوارئەوەندەی جۆرەکانی ترگرانتربن.
هەردوو جۆری پاتری ترش-قورقوشم و لیثیۆم-ئایۆن زۆر جۆری جیاوازی هەیە و هەموو جۆرێکیشیان تایبەتمەندی خۆی هەیە. دەبێت سەرنج لە شیتی زانیاری پاترییەکان بدرێت تا زانیاری ورد لەبارەیان بەدەست بێت.
پاتری مەترسیدارە. تەنیا کەسانی پسپۆر پێویستە دایبمەزرێنن و نوێژەن (صیانە) ی بۆ بکەن. دەبێت لە جێگای سەلامەتدا دابمەزێندرێن، لەگەڵ فیوز یان سیوچی سووڕی گونجاودا، هەروەها لەبەرچاوگرتنی تەواوی داواکاریەکانی تر کە لە لایەن کۆمپانیای بەرهەمهێنەری پاترییەکەوە داواکراوە. کاتێک بۆ ماوەی دوور هەڵدەگیرێت، پێویستە ماوە ماوە بارگاوی بکرێتەوە چونکو خۆیان بارگەکانیان لەدەست دەدەن تەنانەت گەر بەکاریش نەهێنرێت.
گرنگە ڕەچاوی شێوازی فڕێدانی پاتریەکە بکرێت لەدوای تەواوبوونی ماوەی ژیانی (ڕیسایکڵکردن), ئەمە بێگومان هەموو پێکهاتەکانی تری سیستمەکە دەگرێتەوە.