گۆڕەڕە کارۆروناکیە ناوەندیەکان بەستراون بە زۆرێک لە کۆمەڵە مۆدولی کارۆروناکیەوە وە زۆر گەورەن. توانای کارەبایی گۆڕەڕە ناوەندیەکان لە ١٠٠ کیلۆواتەوە دەست پێ دەکات هەتا زیاتر لە ١٠ مێگا وات. کارەبای تەزوی نەگۆڕ دەگۆڕن لە مۆدولەکانی کارۆروناکیەوە بۆ کارەبای تەزوی گۆڕاوی سێ ڕەوگەیی (سێ فەیزی).

بەشێوەیەکی سەرەکەی لە ویستگە گەورەکانی کارۆروناکی بەکاردەهێندرێن، کە ناسراویشن بە گێڵگەی وزەی خۆر یان پارکی وزەی خۆر یان سیستەمەکانی کارۆروناکی بە پێوانەی کارایی، ئەمانەش بەستراون بە تۆڕی گواستنەوەی پەستان (ڤۆڵتیە) ناوەند یان بەرز لەڕێگەی گۆڕەوە (ترانسفۆرمەر).

گۆڕەڕی ناوەندی لە ویستگەیەکی کارۆروناکدا، کارەبای بەرهەمهاتوو لە تیشکی خۆرەوە دەدات بە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی. کارەبا گۆڕەڕەکەش (ترانسفۆرمەر) ئەو پەستانە نزمەی کە لەلایەن گۆڕەڕی کارۆروناکیەوە بەرهەمهاتووە بەرز دەکاتەوە بۆ پەستانە بەرزەکان کە لەلایەن تۆڕەکانی کارەباوە پێویستە.

ویستگەی کارۆروناکی کارەبای تیشکی خۆردەدات بە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی.

لە ویستگە زۆر گەورەکانی کارۆروناکیدا، چەند گۆڕەڕێکی ناوەندیی بەکاردەهێندرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This field is required.

This field is required.