ئەو کارەبایەی کە لەلایەن وێستگە گەورەکانی وزەی خۆرەوە بەرهەم دێت – بە بڕی مێگاوات و بەستراو بە تۆڕی گواستنەوەی ڤۆڵتیەی ناوەندی – بەزۆری ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ڕێکەوتنی کڕینی کارەبا (PPA) دەفرۆشرێت بە کۆمپانیایەکی کارەبایی. ئەم ڕێکەوتنە گرێبەستێکی یاساییە کە نرخ و مەرجەکانی فرۆشتن دیاری دەکات، زۆرجار ڕێکەوتنی کڕینی هەموو ئەو کارەبایەی دەگرێتەخۆی کە وێستگەی کارەبای خۆر بەرهەمی دەهێنێت. بە گشتی پێویستە لایەنی فرۆشیار وەک بەرهەمهێنەرێکی سەربەخۆی کارەبا (IPP) تۆمارکراو بێت، خاوەن پلەیەک بێت کە ڕەنگە پێویستی بە جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پێوەری تەکنیکی، یاسایی و دارایی هەبێت، بەپێی وڵات و ڕێسا ناوخۆییەکان.
دانانی پلانی تەندەرکردن بۆ ڕێککەوتنەکانی کڕینی کارەبا کارێکی باوە. لە پلانەکانی تەندەردا، بەرهەمهێنەرانی وزەی خۆر مەزادکردنێک ڕادەگەیەنن لەسەر نرخی کارەبا (بەزۆری بۆ پڕۆژەیەکی دیاریکراو). ئەو پێشکەشکارەی کە کەمترین نرخی کارەبای کارۆتیشکی پێشکەش دەکات و ئەو ڕێکارانەش جێ بەجێ دەکات کە بۆی دیاریکراوە، ئەو کات گرێبەستی کڕینی کارەبای درێژخایەنی پێدەدرێت. مەرجەکانیش لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە.