چوستی (ƞ) تەزووی مەکینەیەک یا ئامێرێکی کارەبایی بریتیە لە ڕێژەی سەرجەم وزەی بەکاربراو بەهۆی مەکینەکە یاخود ئامێرە کارباییەکە (وزەی تێچوو) کە کاری بەسوود ئەنجام دەدات (وزەی دەرچوو).
چوستی ƞ (%) = (وزەی دەرچوو بە یەکەی وات ÷ وزەی تێچوو بە یەکەی وات) x 100.
وزەی بەفیڕۆچوو (لۆس) لەماوەی کارکردندا عادەتەن لە شێوی گەرمی دەبێت.
چوستی وزە ئاماژەیە بۆ بەکارهێنانی وزەی کەمتر (وزەی تێچوو) بۆ دەستکەوتنی هەمان ئەنجام و بەجێ گەیاندنی هەمان ئەرک (وزەی دەرچوو).

هەموو بزوێنەرەکان و مەکینەکان و ئامێرە کارەباییەکان وزەی بەفیڕۆچوویان هەیە. تا چەند ئەم بەفیڕۆچوونە کەمتر بێت، چووستی بەکارهێنانی وزەکە زیاتر دەبێت.

لە نمونەیەکی سادە بە بەراوردکردنی دوو ڕووناکەرەوە، یەکێکیان ناهاڵۆجینی گڵۆپی گەرمی (جۆری کۆن) و ئەویتریان گڵۆپی فلۆرەنسی سپی، هەردووکیان هەمان ئاستی ڕووناکردنەوە دەبەخشن. گڵۆپی گەرمی بە ڕێژەی90% وزەکەی وەکو گەرمی بەکاردەبات، بەڵام گڵۆپی فلۆری سپی تەنها بە ڕێژەی 25% وەکو گەرمی بەفیڕۆ دەڕوات. لەبەرئەوە، گڵۆپی فلۆرەنسی سپی بەنزیکەیی بەڕێژەی 85% وزە کەمتر بەکاردەبات بە بەراورد لەگەڵ گڵۆپی گەرمی لەهەمان کاتیشدا هەمان ئاستی ڕووناکردنەوە دەبەخشێت.

چوستی وزە/ بەفیڕۆچوونەکانی وزە، بەراوردکردنی ڕووناکەرەوەی گەرمی لەگەڵ ڕووناکەرەوەی فلۆرەنسی.

چوستی وزە، بەراوردکردنی گڵۆپەکان. وزەی بەکاربراو = واتی گڵۆپ x ژمارەی گڵۆپەکان x کاتژمێرەکانی کارکردن

چوستی وزە، بەراوردکردنی کۆمپیوتەرەکان. وزەی بەکاربراو = واتی کۆمپیوتەر x ژمارەی کۆمپیوتەرەکان x کاتژمێرەکانی کارکردن

ئەم نمونانەی سەرەوە تەنها بۆ مەبەستی نیشاندانە. هەمان بنەما سەرەکیەکان لەسەر ئامێرە نا-کارەباییەکانیش جێبەجێ دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This field is required.

This field is required.