ڕاهێنەرانی وزەی خۆر- سۆلار PV بناسە

گشت  ڕاهێنەرانی PV شارەزا و خاوەن بڕوانامەن بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنانی PV وزەی خۆر بۆ گروپە ئامانجدارە جیاوازەکان، بۆ نموونە، ئەندازیارانی فرۆشتن، تەکنیکاران یان ئەندازیاران. هاوکاری لەگەڵ ناوەندەکانی مەشق و ڕاهێنان لە بەغدا و بەسرە و سلێمانی دەکەن. تکایە زانیاری پەیوەندیدار و پڕۆفایلی ئەوان بە وردەکاری ببینە.

ڕاهێنەرانی PV وزەی خۆر

بڕوانامەی ڕاهێنەری ماستەر لە ئەکادیمیای ڕێناک وەرگرتووە. کەسانی مەشق پێكراو و شارەزان بە شێوازی ئۆنلاین، و لە شوێنی کارەکە لە بەرلین، ئەڵمانیا.

عومەر عەبدولڕەزاق

خوێندنی دکتۆرا لە بواری لە فیزیا  (دکتۆرا)ی تەواوکردووە .  شاری بەغدا دەژی.

توێژەری باڵا لە سەنتەری توێژینەوەی وزەی نوێبووەوە و ژینگە. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە لە بواری دروستکردن و دیزاینی PV کاری کردووە.

دەتوانرێت پەیوەندی پێوە بکرێت بۆ :

ئەنجام دانی ڕاهێنان لە کەرتی PV.لە هەرێمی کوردستان و عێراق

omarsatar2003(at)gmail.com

موعاد حەسەن ڕادی ئەل.زوبەید

خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری کارەبا و لە شاری بەغدا دەژی .

شارەزا لە دیزاین و هەڵسەنگاندن و دامەزراندنی سیستەمی PV، ئەزموونی بەکارهێنانی سۆفت وێری PV هەیە.

 ئەزموونی زیاتر لە ١٠ ساڵ لە پۆستی ئەندازیاری لە کۆمیسیۆنی وزەی ئەتۆمی عێراق. زیاترئەزموونی  لە ١٣ ساڵ لە وەزارەتی زانستی و تەکنەلۆجیا لە وزەی نوێبووەوە هەیە.

 دەتوانرێت پەیوەندی پێوە بکرێت بۆ:

ئەنجام دانی ڕاهێنان لە دییزاینی   PV.و هەڵسەنگاندن و چۆنیەنی بەستانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق

 ڕاهێنان لە لە دیزاین و هەڵسەنگاندن و دانانی PV.

ژمارەی  واتسئەپ: 9647904506177+

فەلاح ئیبراهیم مستەفا عەلاتار

خوێندنی دکتۆرا (دکتۆرا)ی تەواوکردووە لە فیزیا لە سیستەمی وزەی خۆر و لە شاری بەغدادەژی .

شارەزایی هەیە لە بەڕێوەبردنی پڕۆژە و توێژینەوەی زانستی و خانە خۆرەکان و سیستەمی پڕۆژەکانی وزەی خۆر. ئەزموونی هەیە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی تەکنەلۆژیا، لە پڕۆژەکانی وزەی خۆر لە سیستەمی قەبارە نزم و مامناوەندەکان لەگەڵ فیزیای تیۆری وزەی خۆر، و ڕاهێنانی پراکتیکی.

 دەتوانرێت پەیوەندی پێوە بکرێت بۆ:

ڕاهێنان لە عێراق لە بواری تەکنەلۆژیای سیستەمی فۆتۆڤۆڵتایک، بەکارهێنانی PV، تەکنەلۆژیای PV بەستراو بە تۆڕی دەرەوەی تۆڕ، بژاردەی پێوانەکردن و مۆدیولەکانی PV، ئینڤێرتەر، هەڵگرتن و دیزاینی پاتری لەگەڵ قەبارەدانان لەگەڵ O&M و لە کۆتاییدا بۆ سیستەمی PV- تێکەڵ.(هایبێرد و و بەکارهێننای دیزل)

falah_im(at)yahoo.com

ئەحمەد ئیدریس ئەلغانم

خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە ئەندازیاری کارەبا، لە شاری موسڵ دەژی

ئەزموونی بۆ زیاتر لە ٩ ساڵ لە سیستەمی PV وزەی خۆردا هەیە. دیزاینی تەواوی سیستەمی PV خۆری تایبەت بەخۆی ئەنجامداوە. دیزاین و سەرپەرشتی زیاتر لە 600 پڕۆژەی سیستەمی PV وزەی خۆر لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و نیشتەجێبوون و بازرگانی و کشتوکاڵی کردووە. پشکنینی سیستەمی PV ئەنجامداوە. تاقیکردنەوەی تاقیگەیی بۆ پێکهاتەکانی سیستەمی PV وزەی خۆر ئەنجامداوە بۆ دڵنیابوون لە تایبەتمەندییەکانی. ڕاوێژکاری ئەندازیاری لە بواری وزەی خۆر پێشکەش کردوە.

دەتوانرێت پەیوەندی پێوە بکرێت بۆ:

ڕاهێنانەکان لە عێراق. دیزاینکردنی سیستەمی PV وزەی خۆر (لە سەر تۆڕ، دەرەوەی تۆڕ و سیستەمی تێکەڵ). پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری ئەندازیاری لە بواری وزەی خۆر. ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی تاقیگەیی بۆ پێکهاتەکانی سیستەمی PV وزەی خۆر.

ahmed.edrees03(at)gmail.com

Facebook

Certified PV Trainer

احمد العيادة

  • هەڵگری بڕوانامەی بەکارلۆریۆسە لە ئەندازیاری کارەبا و لە بەسڕە دادەنیشت.
  • ئەزموون: شارەزایی هەیە لە بەڕێوەبردن و دیزاین و دامەزراندن و ڕاهێنان لەبواری پڕۆژەکانی وزەی خۆر لەوەتەی ٢٠١٠وە لە عیراق و دەرەوەی عیراق.
  • خزمەتەکان: بەڕێوەبردنی پڕۆژە، دیزاین، دامەزراندن، EPC ، ڕاهێنانەکان

پەیوەندی:   [email protected]

محەمەد ز.ئە.ئەلشاوی

خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە ئەندازیاری کارەبا و ئەلیکترۆنی

ئەزموونی هەیە لە سەرانسەری دیزاین و قەبارەدانانی سیستەمی PV، کارایی وزە، تۆڕی زیرەک، مایکرۆگرید، و ڕاهێنانی ڕاهێنەران. (TOT) بە سەرکەوتوویی بەشداربوانی خولی راهێنانەکانی لەسەر باشترین پراکتیکی پیشەسازی، کارامەیی تەکنیکی، و تەکنەلۆژیا سەردەمیەکان لە کەرتی وزەی نوێبووەوە ڕاهێناوە.

دەتوانرێت پەیوەندی پێوە بکرێت بۆ:

ڕاهێنانی ئەندازیاری و تەکنیکاران کە خەریکە لە کەرتی وزەی نوێبووەوە کار دەکەن و بەکارهێنەرانی  سیستەمی PV. ڕاهێنانی ئەندامانی دامەزراوەیی و کۆمپانیا. دیزاین و قەبارەی سیستەمی PV. ڕاوێژکاری ئەندازیاری. پلاندانان بۆ پڕۆژەکان و بەڕێوەبردنی تیمەکان لە هەموو عێراق و  هەرێمی کوردستان

muhammetzeki85(at)gmail.com

Certified PV Trainer

زەید ئەرشید ئەلحەفەد

هەڵگری بروانامەی ماستەرە لە بواری  ئەندازیاری ئەلیکترۆنی، لە شاری هەولێر دەژی.

 ئەندازیاری ئەلیکترۆنی بەئەزموون شارەزا لە دیزاینکردن و ڕاهێنان و دانان و پاراستنی هەموو جۆرەکانی سیستەمی PV، پێشینەی کارکردنی زیاتر لە حەوت ساڵی هەیە.

 دەتوانرێت پەیوەندی پێوە بکرێت بۆ:

 پەرەپێدان و گەیاندنی ڕاهێنانی تایبەتمەند کە هەموو لایەنەکانی سیستەمی PV وزەی خۆر لەخۆ بگرێت لە عێراق و هەرێمی کوردستان

Zaid(at)alhadbaa.com

www.alhadbaa.com

edدکتۆر نەسیر ک.قاسم ئەلسودانی

خوێندنی دکتۆرا (دکتۆرا)ی تەواوکردووە لە زانستی ئۆپتۆئێلکترۆنی / PV Solar Technology و لە شاری بەغدا دەژی.
ئەزموونی هەیە  لە دیزاینی سیستەمی وزەی خۆری PV، شیکاری کارکردنی  سیستەمی خۆری PV، ڕێوشوێنی کارایی وزە، دروست کردنی بینای زیرەک، بەڕێوەبردنی وزە، نەوەی دابەشکراوی سەوز، سیستەمی هەواگۆڕکێی پاڵەپەستۆ، دیزاین و تایبەتمەندی پانێڵی گەرمی PV، تەکنەلۆژیای گەرمی PV چڕ، گۆرینی وزەی با و بەفیڕۆچوو  بۆ دروست کردنی وزە.

دەتوانرێت پەیوەندی پێوە بکرێت بۆ:

خولی جیاواز لە عێراق: تەکنەلۆژیای وزەی خۆری PV، دانان، کارپێکردن و چاککردنەوەی سیستەمی وزەی خۆر، توێژینەوەی تواناسازی بۆ پڕۆژەکانی وزەی خۆری PV، وردبینی وزە و کارایی وزە، دیزاینی بینای زیرەک، شیکاری  کارکردنی  پڕۆژەکانی وزەی خۆری PV.

irss2004(at)yahoo.com

سالی قوسەی حسێن

خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە ئەندازیاری وزەی نوێبووەوە، لە شاری بەغدا دەژی.

خاوەنی پێنج ساڵ ئەزموونی کارکردنە لە بواری وزەی نوێبووەوە و لە ئێستادا پیشەی بەڕێوەبەری جێبەجێکارە لە کۆمپانیای  BRESC  هەروەها ئەندازیاری وزەی خۆری نیوەکاتی لە کۆمپانیای Nupader co.  (کۆمپانیایەک بۆ چارەسەری وزەی نوێبووەوە)

دەتوانرێت پەیوەندی پێوە بکرێت بۆ:

ڕاهێنان لە بواری وزەی خۆر، دیزاینکردن و قەبارەدانانی سیستەمی وزەی خۆر، هەڵسەنگاندنی شوێن و وردبینی وزە هەروەها چاودێریکردن و ڕاپۆرتکردنی سیستەمی وزەی خۆری دانراو – لە عێراق و هەرێمی کوردستان

sallyqussay[at)gmail.com

LinkedIn

ئەڤین مەرسوم نەسرولدین

هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری کارەبا.

شارەزایی هەیە لە: دیزاینی کارەبایی و فرۆشتنی وزەی خۆری PV، سیستەمی دیزاین، دانان، ڕاوێژکاری و ڕاهێنان.

دەتوانرێت پەیوەندی پێوە بکرێت بۆ:

ڕاهێنان لە فرۆشتنی PVوزەی خۆر ی خۆر، سیستەمی دیزاین، دانان، ڕاوێژکاری، ڕاهێنان – لە عێراق و  هەرێمی کوردستان

[email protected]

بەخشی محمد تاهیر

هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری کارەبا، لە شاری سلێمانی دەژی.

شارەزایی هەیە وەک: یاریدەدەری وانەبێژ لە زانکۆی پۆلیتەکنیک/پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی/بەشی کارەبا. ڕاهێنەر بووە بۆ چەند خولێکی وزەی خۆر. ئەندازیاری کارەبا و خۆر لە کۆمپانیای وزەیی ئاراس (Aras Green Energy).

دەتوانرێت پەیوەندی پێوە بکرێت بۆ:

خولەکانی وزەی خۆر لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

Bakhshieng.bm(at)gmail.com

Certified PV Trainer

دورەید قاسم یونس

هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری کارەبا.

بەڕێوەبەری بەشی ڕاهێنانە و ڕاهێنەرە لە سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی لە خور الزوبەیر بۆ ماوەی زیاتر لە پانزە ساڵە.

وەک ئەندازیاری چاککردنەوەی کارەبا کاری کردووە و زیاتر لە پێنج ساڵ کاری کردوە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەدا کە لە پیشەسازی نەوتدا کاردەکەن.

شارەزایە لە ڕاهێنان و داڕشتن و پەرەپێدانی و دانانی پرۆگرام و پرۆگرامی خوێندن بۆ راهێنەران لە بواری وزەی کارەبا و PV وزەی خۆری

چەندین خولی ڕاهێنانی بۆ فێرخوازان لە بواری وزەی خۆری PV و بۆ ئەو ڕاهێنەرانەی کە لە بواری پەروەردەی پیشەییدا کاردەکەن جێبەجێ کرد.

دەتوانرێت پەیوەندی پێوە بکرێت بۆ:

خولەکان لە بواری وزەی خۆری PV بۆ ڕاهێنەران و تەکنیکاران و ئەندازیاران.

لەگەڵ کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان کاردەکات بۆ دیزاینکردن و دانانی سیستەمی وزەی خۆر، پشکنین و ڕادەستکردنەوە بۆ پڕۆژەکانی وزەی PV ناوچەی نیشتەجێبوون و بازرگانی. ڕاوێژکاری پێکەش دەکات لە بواری ڕاهێنان و دیزاین، دانان و خوێندنی ئابووری بۆ PV لە هەمووی لە عێراق و هەرێمی کوردستان

Douraidyouness(at)gmail.com

وەک ڕاهێنەر لەلایەن ئەکادیمیای ڕێناک پەسەندکراوە. لەڕێگەی ئۆنڵاین مەشقی پێکراوە و شارەزابووە، هەروەها مەشقی شوێنی کارکردنی (سایت) پێکراوە لە بەغدا، عیراق و/یاخود سلێمانی، هەرێمی کوردستان.

Certified PV Trainer Dr. Wael Abdulmajeed

دکتۆر وائیل عبدالمجید

• خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە (PhD) لە ئەندازیاری میکانیک & میکاتڕۆنیک و لەبەغدا دەژیت.
• ئەزموون: شارەزا لە بواری ڕاهێنان و خولی فێرکردن: شارەزا لە دیزاین و گەیاندنی پڕۆگرامەکانی ڕاهێنان و خولەکانی فێرکردن یاخود پەرەپێدانی پیشەگەری بۆ مامۆستایان یاخود ڕاهێنەران. ئەم خولی ڕاهێنانەش بریتین لە هەڵسەنگاندنی پێداویستیەکانی ڕاهێنان، دروستکردنی ماددەکانی خوێندن و هەڵسەنگاندنی کاریگەری پرۆگرامەکان.
سەرکردایەتی کردن و بەڕێوەبردن: نیشاندانی بەهرەکانی سەرکردایەتی لە بەڕێوەبردنی پڕۆگرامەکانی پەروەردەیی و بەشەکان یاخود دامەزراوەکان. ئەمانەش خۆی لە چەند ڕۆلێک دەبینێتەوە وەک سەرۆکی بەش و رێکخەری پرۆگرام یاخود بەرپرسی ئەکادیمی.
هەماهەنگی پیشەیی و پەیوەندیەکان: ئەندامێکی چاڵاکی لە سەندیکا پیشەییەکان و کۆنفراسەکان و لێژنەکانی پەیوەست بە پەروەردە و ڕاهێنان. ئەمانەش پابەندبوونم نیشان دەدەن لە پەرەپێدانی پیشەیی و ڕۆشتن لەگەڵ پێشکەوتنەکان و ئاراستەکانی پیشەسازی سەردەمی.
• خزمەتەکان: ڕاهێنان و خولەکانی فێرکردن: شارەزا لە دیزاین و گەیاندنی پڕۆگرامەکانی ڕاهێنان و خولەکانی فێرکردن یاخود پەرەپێدانی پیشەگەری بۆ مامۆستایان یاخود ڕاهێنەران. ئەم خول و ڕاهێنانەش بریتین لە هەڵسەنگاندنی پێداویستیەکانی ڕاهێنان، دروستکردنی بابەتەکانی خوێندن و هەڵسەنگاندنی کاریگەری پرۆگرامەکان.
سەرکردایەتی کردن و بەڕێوەبردن: نیشاندانی بەهرەی سەرکردایەتی لە بەڕێوەبردنی پڕۆگرامەکانی پەروەردەیی و بەشەکان یاخود دامەزراوەکان. ئەمانەش خۆی لە چەند ڕۆلێک دەبینێتەوە وەک سەرۆکی بەش و رێکخەری پرۆگرام یاخود بەرپرسی ئەکادیمی.
هەماهەنگی پیشەیی و پەیوەندیەکان: ئەندامێکی چاڵاکی لە سەندیکا پیشەییەکان و کۆنفراسەکان یاخود لێژنەکانی پەیوەست بە پەروەردە و ڕاهێنان. ئەمانەش پابەندبوونم نیشان دەدەن لە پەرەپێدانی پیشەیی و ڕۆشتن لەگەڵ پێشکەوتنەکان و ئاراستەکانی پیشەسازی سەردەمی. هەموو ئەمانە لە عیراق پێشکەشکراون.
• پەیوەندی:
dr.wael.abdulmajeed(at)ieee.org https://www.linkedin.com/in/drwaelr/

Certified PV Trainer Omar Al Bezehe

عمر البيزهي

  • ئەندازیاری کارەبای خوێندووە لە کۆلێژی تەکنیکی ، لە هەولێر دەژیت
  • ئەزموون: دیزاین و دامەزراندنی سیستەمەکانی کارۆتیشکی.
  • خزمەتەکان: ڕاهێنان، دیزاین، دامەزراندنی سیستەمەکانی کارۆتیشکی لە عیراق و هەرێمی کوردستانی عیراق.

پەیوەندی: وەتسەپ 00964 770 828 0432

Certified PV Trainer Karam_Wadhah

کەرەم ئەلهیلۆ

  • هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە سیستەمەکانی ئەندازیاری لە موصڵ دەژیت
  • ئەزموون: سیستەمەکانی ئەندازیاری وزە تایبەت بە وزەی تیشکی خۆر. ئەزموونێکی درێژ لە بواری دیزاین و بەجێ گەیاندنی پڕۆژەی سیستەمەکانی وزەی خۆر لە هەردوو وڵاتی عیراق و تورکیا، لەم بوارە توانیومە شارەزاییەکی تەواو نیشان بدەم. هەروەها من ئەزموونێکی باشم هەیە لە ڕاهێنانی چڕوپڕ بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی فێربوون دەکەن لە بواری وزەی خۆر ئەمەش لە بەیەکەوە گەیاندنی بیرۆکە و تەکنیکە ئاڵۆزەکان، من توانا دەدەمە کەسانی پرۆفێشناڵ تا لەڕێگەیەوە لەم پیشەسازیە زیندووە بتوانن هەوڵبدەن. لە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و تورکی کەسێکی پرۆفێشناڵم، من کەسێکی بێ کێشەم لە ژینگەیەکی هەمە-کەلتور بەهەماهەنگی کاربکەم. زیاتریش، کەسێکی بەهرەدارم لە بەرنامە گرنگەکانی دیزاینکردنی سیستەمەکانی بواری وزەی خۆردا، کە لەڕێگەیەوە دەتوانم باشترین چارەسەر دابڕێژم بۆ بەردەوامیدان بە وزەی خۆر.
  • خزمەتەکان: ١. ڕاهێنان و خولەکانی فێرکردن: داڕشتنی پڕۆگرامەکانی ڕاهێنان و خولەکانی فێرکردن بۆ فێڕکردنی تاکەکەس و پێگەیاندنی ڕێکخراوەکان لەبارەی سیستەمەکانی وزەی خۆر. ئەو بابەتانەی کە باسی لێوە دەکرێت بریتین لە دیزاین و باشترین کردارەکانی دامەزراندن و ڕێنماییەکانی چاککردنەوە و ڕێکارەکانی سەلامەتی و خزمەتکردنی هەردوو قۆناغی سەرەتایی و کەسانی تایبەتمەندی پیشەسازی. ٢. دامەزراندن و دیزاینکردنی سیستەمی وزەی خۆر. ٣. ڕاوێژکاری چوستی وزە: پێدانی ئامۆژگاری و شیکردنەوە لەبواری چوستی وزە دەربارەی ڕێکارەکانی چوستی وزە کە تەواوکەری سیستەمەکانی وزەی خۆرە. یارمەتیدانی کڕیاران لەبارەی وزەی بەفیڕۆچوو، پێشنیارکردنی ئامێرەکانی چوستی-وزە، بەرەوپێشبردنی ستراتیژیەک بۆ باشتر بەکاربردنی وزە و پاشەکەوتکردنی تێچووەکەی. ٤. چاککردنەوەی سیستەمی وزەی خۆر و چاودێریکردنی: دابینکردنی خزمەتەکانی چاککردنەوە و چاودێریکردنی بەردەوام بۆ دڵنیابوونەوە لە باشترین ئەدای کارکردن و تەمەن درێژی سیستەمەکانی وزەی خۆری بەستراو. کەسێکم ئامادەم لە هەرێمی کوردستان و عیراق کاربکەم.
  • پەیوەندی:

 [email protected] https://www.linkedin.com/in/karam-wadhah/

Certified PV Trainer

حەیدەر عەلوان

  • هەڵگری ماستەر لە ئەندازیاری کارەبایی و لەبەغدا دەژیت.
  • ئەزموون: من ئەزموونێکی فرەوانم هەیە لە مەشقپێکردنی ئەندازیاران لە دیزاینکردن و دامەزراندنی سیستەمی کارۆتیشکی (فۆتۆڤۆڵتایک). بە تێگەیشتنێکی قوڵ دەربارەی تەکنەلۆجیاکانی وزەی نوێبووەو بە باگکراوندێکی ئەندازیارانە، من توانیمە بە سەرکەوتوویی ڕاهێنانی چڕی پرۆگرامەکان بگەیەنم تا لەڕێگەیەوە بەهرەی پێویست و زانیاری پێویست فێری ئەندازیاران بکەم ئەمانەش بریتین لە دیزاین و دامەزراندن و چاککردنەوەی سیستەمەکانی کارۆتیشکی وزەی خۆر. پسپۆڕیەکەم لەبارەی تەکنەلۆجیای پەنەڵی وزەی خۆرە، دانانی قەبارە و بەیەکەوەگەیاندنی سیستەم و وایەربەستنی کارەبایی و ڕێکارەکانی سەلامەتی و باشترکردنی ئەدای سیستەمەکان. من کەسێکی بەپەرۆشم لە تواناپێدانی ئەندازیاران تاوەکو بەشداربن لە گەشەپێدانی بواری وزەی خۆر و برەودان بە چاڵاکیەکانی وزەی نوێبووەوە.
  • خزمەتەکان: خزمەتەکانم تایبەتکراوە بە پرۆگرامەکانی مەشقکردن، لە ڕاهێنانەکانی ئۆنڵاین و ڕووبەڕوو، خولە تەکنیەکان و سیمنارەکان، دیزاینکردن و ڕاوێژکردن، هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی ئەدای کاکردن. ئامادەم لە عیراق هەرێمی کوردستان کاربکەم.
  • پەیوەندی:

وەتسەپ: 07704335436 https://www.linkedin.com/in/hayder-alwan-msc-miet-pmp-04b2a398

Certified PV Trainer

کەڕەم ئەڕشەد

  • هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری سۆفتوێر و لە موصل دادەنیشێت.
  • ئەزموون: هەندێ لە ڕاهێنانەکانم بەسەرکەوتوویی تەواوکردووە کە لەلایەن ڕێناکەوە ڕێکخرابوو (کۆرسی ئۆنڵاینی TtT کە بەنمرەی ٩٢.٢ دەرچووم، ڕاهێنانی فرۆشیاری لە بەغدا). هەروەها چەندین ڕاهێنانم لەبواری وزەی نوێبووەو بوارەکانی تر تەواوکردووە. من چاودێری کردارەکانی دامەزراندن و چاککردنەوە و چاودێرکردنی چەندین پڕۆژەی کارۆتیشکیم کردووە و لەهەندێکیشیان بەشداریم کردووە.
  • خزمەتەکان: من ڕاهێنەرێکی زۆر بەهرەدارم و لەچەندین شوێن کارمکردووە، لەبەرئەوە ڕاهێنانی کارۆتیشکی وزەی خۆر کارێکی مەزنە بۆ من. وەکو کەسێکی ڕاوێژکار و شارەزای بەبازاڕکردن و فرۆشیاری کارۆتیشکی بۆ ماوەیەکی درێژ کارمکردووە. فرۆشیاری پێویستی بە بەهرەی وتووێژ و بڕوا بەخۆبوون هەیە و من پێموایە کە هەردوو بەهرەم تیایە. من ئامادەم لە عیراق و هەرێمی کوردستان کاربکەم.
  • پەیوەندی:

karam.alhafedh(at)gmail.com https://instagram.com/karamarshad?igshid=NGExMmI2YTkyZg==

هیوا گوڵ محمد

  • هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە ئەندازیاری کارەبایی و لە سلێمانی دەژیت.
  • ئەزموون: ئەزموونێکی فرەوانم هەیە لە بواری وزەی خۆر لەگەڵ کۆمپانیای ئایدەین Idaneکە چەندین بواری دامەزراندنی وزەی خۆر پێشکەش دەکەن لە هەرێمی کوردستان کارمکردووە.
  • خزمەتەکان: دەتوانم لە دامەزراندنی سیستەم و ڕوپێوی شوێنی کار و هەروەها کڕینی بەرهەمەکان لە ئەڵمانیا، لەبەرئەوەی خۆم دەرچووی زانکۆی ئەڵمانیم و ئەڵمانی ئەزانم. من ئامادەم لە کە عیراق و هەرێمی کوردستان کاربکەم.
  • پەیوەندی: Hiwaeng85(at)yahoo.com

Certified PV Trainer Maulwd Hamad

مەولود حەمەد

  • هەڵگری بڕوانامەی زانستە مرۆڤایەتیەکانە و لە هەولێر دەژیت.
  • ئەزموون: من باکگراوندێکی باشم هەیە لە کەرتەکانی کارەبا و وزەی خۆر. من ڕاهێنانێک تەواوکردووە کە ماوەی ٦ مانگی خایاند لەبارەی دامەزراندنی کارەبای ناوماڵ کە لەلایەن یونسکۆوە لە هەولێر ڕێکخرابوو هەروەها لە ٢٠١٩ ئامادەی پرۆگرامی تۆت بۆ گەنجانی بەهرەداربووم. هەروەها لە ساڵی ٢٠١٩ خولێکم بینی لەبارەی وزەی خۆر لەلایەن ڕێکخراوی GIZ لە هەولێر ڕێکخرابوو، پاشان لەساڵی ٢٠٢٢ بەردەوام بووم لە خولێکی چوارمانگی ئۆنڵاینی پیشکەوتوو لەبارەی تەکنەلۆجیای سیستەمەکانی کارۆتیشکی کە ئەکادیمیای ڕێناک سەرپەرشتی دەکرد. هەروەها بەشداربووم لەخولی ئەندازیاری فرۆشیاری وزەی خۆری کارۆتشیکی لە سەنتەری ڕاهێنانی وزەی خۆر لە بەغدا لە ئاداری ٢٠٢٣ و لە حوزەیرانی ٢٠٢٣ خولی تەکنیکاری کارۆتیشکی وزەی خۆرم تەواوکردووە لە سلێمانی. بە نزیکەی ١١ ساڵ خزمەت وەک تەکنیکارێکی کارەبایی و ٥ ساڵ وەک دیزاینەری سیستەمەکانی وزەی خۆر و دامەزرێنەری ئەو سیستەمانە، شارەزاییەکەم کۆمەڵێکی زۆر بەهرەی کرداری و زانیاریەکی فرەوان لەم بوارە دەگرێتەخۆی.
  • خزمەتەکان: من کۆمەڵێک خزمەت لە بوارەکانی کارەبایی و وزەی خۆر پێشکەش دەکەم. ئەم خزمەتانە بریتین لە پڕۆگرامەکانی ڕاهێنانی تەکنیکارانی کارۆتیشکی وزەی خۆر تا لەڕێگەیەوە تەکنیکاران بتوانن کارەکانیان لە دامەزراندنی و چاککردنەوەی سیستەمەکانی وزەی خۆر بە بەهرەی پێویست بەجێ بگەیەنن. هەروەها، من ڕاهێنان بە ئەندازیارانی فرۆشتن دەکەم تا بە شێوەیەکی کاریگەر کارەکانیان لە فرۆشیاری سیستەمەکانی وزەی خۆرەوە جێ بەجێ بکەم. هەروەها ڕاوێژ و ئامۆژگاری و ڕێنمایی لە پڕۆژەکانی وزەی خۆر پێشکەش دەکەم. زیاتریش، خزمەتگوزاری کڕین و داواکردن پێشکەش دەکەم تا یارمەتی کڕیاران بدەم لە دۆزینەوەی کەرەستە کوالیتی بەرزەکانی وزەی خۆر. لەکۆتایی، من خزمەتگوزاری دیزاین و دامەزراندنی سیستەمی وزەی خۆر پێشکەش دەکەم تا لەڕێگەیەوە سیستەمی وزەی خۆری چاڵاک و جێ متمانە دروست بکەم. من ئامادەم خزمەتی هەموو پێداویستیەکانی کڕیارانمان بکەم لە بواری وزەی نوێبووەوە. هەروەها ئامادەم لە کە عیراق و هەرێمی کوردستان کاربکەم.

 

  • پەیوەندی:

 maulwd41(at)gmail.com https://www.facebook.com/profile.php?id=100076838079747&mibextid=ZbWKwL

Certified PV Trainer

دکتۆر ناسیح حەمە ساڵح

  • دکتۆرای (PhD) لە فیزیای کرداری /نانۆتەکنەلۆجی تەواوکردووە و لە هەولێر دەژیت.
  • ئەزموون: من بەشێوەیەکی چاڵاک سیستەمەکانی وزەی خۆرم دیزاین کردووە و ئیدارەی دامەزراندنی سیستەمەکانی وزەی خۆرم کردووە بۆ کڕیارانی ماڵان و شوێنە بازرگانیەکان ئەویش بە بەکارهێنانی ئەزموونی فرەوانم لە بواری کارۆتیشکی وزەی خۆر. بواری پسپۆڕیەکەم بریتیە لە هەڵسەنگاندنی شوێنی کارکردن، باشترکردنی دیزاینی سیستەم و دڵنیابوونەوە لە دانانی چوستی پەنەڵی وزەی خۆر. من زانیاریەکی زۆرباشم لە تەکنەلۆجیای کارۆتیشکیدا هەیە، لەنێویشیاندا بگۆڕ (ئینڤێرتەر)، پاتری، سیستەمەکانی چاودێری. من کەسێکی لێهاتووم لە بەڕێوەبردنی پڕۆژە و سەرپەرشتیکردنی تەواوی پڕۆسەکەی لە ڕاوێژەوە تاوەکو بەجێ گەیاندن. سەرەنجم لەسەر بەجێهێنانی کوالیتی کارو ڕەزامەندی کڕیارە، لەکارەکانم خزمەتگوزاری وزەی خۆری بەردەوامم دابین کردووە بە نرخێکی گونجاو لەکاتێکدا هەمیشە ئاگاداری پێشهاتە نوێیەکانی پیشەسازی و باشترین چاڵاکی ئەم بوارە بووم.
  • خزمەتەکان: بنەماکانی کارۆتیشکی وزەی خۆر: پێدانی ڕێنمایی چڕ لەبارەی بنەما سەرەکیەکان، پێکهاتەکان، و کردارەکانی سیستەمەکانی کارۆتیشکی (فۆتۆڤۆڵتایک). یارمەتیدان لە دیزاینکردننی سیستەمە چاڵاکەکانی کارۆتیشکی و ڕێنیشاندانی پیشەگەران بۆ پرۆسەی دامەزراندن، پەیوەست بوون و دڵنابوون بە ستانداردەکانی پیشەسازی و باشترین چاڵاکی کرداری ئەم بوارە. بەخشینی بیرۆکە بۆ باشترکردنی ئەدای سیستەمەکانی کارۆتیشکی لەنێویشیاندا ستراتیژی چاودێریکردن، چاککردنەوە، و دۆزینەوەی هەڵە و چارەسەرکردنیان.

یەکخستنی تۆڕ و هەڵگرتنی وزە: ڕاهێنان لەسەر یەکخستنی سیستەمەکانی کارۆتیشکی وزەی خۆر لەگەڵ تۆڕی کارەبای گیشتی و دانانی تەکنەلۆجیای هەڵگرتنی وزە بۆ چووستی توندی زیاتری وزە. بۆ ئەمەش، کەرتەکانی بازرگانی و تاکەکەسی کە سودمەندن لە پیشەسازی کارۆتیشکی وزەی خۆر دەتوانن ئەم خزمەتگوزاریانە دابین بکەن بۆ داواکاریە تایبەتیەکان. ئامادەم لە عیراق و لە هەرێمی کوردستان کاربکەم.

  • پەیوندی:

WhatsApp 009647504494768 https://www.linkedin.com/in/dr-nasih-regional-lead-solar-system-design-and-presales-1410a954/

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This field is required.

This field is required.