دوو جۆر کارەبا هەیە:
- کارەبای تەزوو گۆڕاو (ئەی سی) کە تێیدا تەزووی کارەبا ئاڕاستەکەی ٥٠ بۆ ٦٠ جار دەگۆڕێت لە چرکەیەکدا. کارەبای نیشتیمانی، کارەبای مۆلیدەکان وگۆڕەڕەکان (ئینڤێرتەرەکان) کارەبای تەزوو گۆڕاون. • کارەبای تەزوو نەگۆڕ (دی سی) کە تێیدا تەزووی کارەبا ئاڕاستەکەی ناگۆڕێت. ئەم جۆرە کارەبایەش لەلایەن پاتری و مۆدولەکانی کارۆروناکییەوە بەردەست دەخرێن.
- • تەزووی کارەبای نەگۆڕ (DC)، کە تێیدا ئاراستەی کارەبا ناگۆڕێت تەزووی کارەبای دی سی لە ڕێگەی پاتری و مۆدیۆلی فۆتۆڤۆڵتایکەوە دەگەیەنرێت.
گۆڕەڕەکان کارەبای تەزوی نەگۆڕ دەگۆڕن بە کارەبای تەزوی گۆڕاو.
زۆربەی سیستەمە کارەباییەکانی روناکی خۆر گۆڕەڕیان (ئینڤێرتەریان) هەیە، یان بۆ گۆڕینی کارەبای تەزوی نەگۆڕە لە مۆدولەکانی کارۆروناکی بۆ کارەبای تەزوی گۆڕاو، یان بۆ گۆڕینی کارەبای تەزوی نەگۆڕە لە پاترییەکانەوە بۆ کارەبای تەزوی گۆڕاو.
سیمبوڵە کارەباییەکانی گۆڕەڕ ئەمانەن؛ بۆ تەزوو گۆڕاو وەک سیمبوڵەکەی سەرەوە لای ڕاست، بۆ تەزوو نەگۆڕ وەک سیمبوڵەکەی سەرەوە لای چەپ.
چەند جۆرێکی جیاوازی گۆڕەڕ هەن کە لە سیستمە کارەباییەکانی روناکی خۆربەکاردەهێنرێت. لە سیستەمە گەورەکاندا زۆرجار زیاتر لە یەک گۆڕەڕهەیە، هەندێک جار چەند جۆرێکی جیاوازیش. جۆری ئەو گۆڕەڕانەی کە بەکاردەهێنرێت بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەستە بەوەی کە سیستمەکە ئۆن گریدە (راستەوخۆ بە کارەبایی نیشتمانیەوە بەستراوە) یان ئۆف گرید(نەبەستراوە بە تۆری کارەباوە). گۆڕەڕی کوالیتی باش و مۆدێرن چووستییەکانیان زیاترە لە ٩٠٪.