لە هەموو سیستەمە ئۆن گریدەکان (ئەو سیستەمانەی راستەوخۆ بە کارەبای نیشتیمانییەوە بەستراون)، کۆمەڵەی مۆدولی کارۆروناکی بەستراوە بە گۆڕەڕێکی کارۆروناکی کە کارەبای تەزوی نەگۆڕ لە مۆدولەکانی کارۆروناکییەوە دەگۆڕێت بۆ کارەبای تەزوی گۆڕاو.

گۆڕەڕەکانی کارۆروناکی کارەبای تەزوی نەگۆڕ لە مۆدولەکانی روناکی خۆرەوە دەگۆڕێت بۆ کارەبای تەزوی گۆڕاو. ئەم کارەبای تەزوی گۆڕاوەش دواتر یان ڕاستەوخۆ لەلایەن باڵەخانەکەوە بەکاردەهێندرێت یان دەدرێتەوە بە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی.

توانا کارەبایی گۆڕەڕ پێویستە هاوڕێژە بێت لەگەڵ بەرزترین توانای کارەبای مۆدولەکانی کارۆروناکی کە پێوەی بەستراوە. بەڵام زۆر پێوانەی (پاڕامیتەر) تریش هەن کە پێویستە لەبەرچاو بگیرێت.

ئەگەر کارەبای نیشتیمانی نەبێت (بڕابێت یان بەردەست نەبێت)، گۆڕەڕی کارۆروناکیەکە دەوەستێت لە بەرهەم هێنانی کارەبا. ئەمەش لەبەر هۆکاری سەلامەتییە. بەڵام کاتێك کارەبای نیشتیمانی هەبێت (لە بەردەست بێت یان بێتەوە دووبارە)، سیستەمەکە ئۆتۆماتیکی دەست بە بەرهەمهێنانی کارەبا دەکاتەوە (لە ڕۆژدا).

گۆڕەڕکان بە شێوەیەکی گشتی بەستراوەتەوە بە پێوەرێکی کارەبایەوە کە پێوانەی بڕی وزەی کارەبا دەکات کە دەخرێتە سەر تۆڕی کارەبایی نیشتمانی. چوستی گۆڕەڕەکانی کارۆروناکی زۆر بەرزە، زیاترە لە ٩٠٪.

دوو شێوازی گشتی گۆڕەڕی کارۆروناکی هەن:

  • گۆڕەڕی سترینگ (ڕیز یان زنجیرە)، کە تێیدا بەستراون بە کۆمەڵە مۆدولی کارۆروناکی. سیستەمە گەورەکانی تیشکی خۆر چەند دانەیەکیان لەم گۆڕەڕانە هەیە.
  • گۆڕەڕی ناوەندی، کە تێیدا بەستراون بە بە ژمارەیەکی زۆر کۆمەڵەی مۆدولی کارۆروناکییەوە . ئەمانە لە ویستگە گەورەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە تیشکی خۆر بەکاردەهێندرێن.

هەروەک چۆن گۆڕەڕەکان لە پێکهاتەی ئەلکترۆنی پێکدێن وە دەکرێت لەکارکەون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This field is required.

This field is required.