لومین (lm) یەکەیەکە بەکارێت بۆ هەژمارکردنی تەواوی بڕی ئەو ڕووناکیەی کە لەلایەن سەرچاوەیەکی ڕووناکیەوە دەردرێت. چوستی گڵۆپێک لەڕێگەی لومین لە یەکەی وات (lm/W) هەژماردەکرێت، بە نمونە، بڕی ڕووناکی دەردراو لە یەکەی وات لە کارەبای بەکاربراو. تا چەند ڕێژی لومینەکان لە یەکەی وات (lm/W) لە گڵۆپێکدا زیاتر بێت، ئەوا کارەبای کەمتر بەکاردەبرێت بۆ بەرهەمهێنانی لومینی ڕووناکی.

کاتێک کە هەڵسەنگاندن بۆ گڵۆپێک دەکەیت، ئەوا پێویستە پشکنین بۆ تایبەتمەندیەکانی بکرێت. بەگشتی، تا چەند گڵۆپ جۆرەکەی گەورەتر بێت، ئەوا توانای بەرزتر دەبێت. هۆکارێکی تر هەیە تا ڕەچاوبکرێت بریتیە لە تێکڕای تەمەنی کارکردنی تەکنەلۆژیا جیاوازەکانی ڕووناکی.

کۆنتڕۆلی ڕووناکردنەوەی ئۆتۆماتیکی و ئامێری هەستەوەری ڕووناکی دەبێتە هۆی پاراستنێکی زۆر باش بەهۆی:

  • کوژاندنەوەی ڕووناکیەکان کاتێک کەس لە ژوورێکدا نیە (هەستەوەرەکانی ئامادەبوون/جووڵە).
  • کوژاندنەوەی ڕووناکیەکان کاتێک ڕووناکیەکی تەواوی سروشتی هەیە (هەستەوەرەکانی ڕووناکی).
  • کزبوونەوەی بوونی ڕووناکی کاتێک کە هەندێ ڕووناکی سروشتی لە دەرەوە هەیە (هەستەوەرەکانی ڕووناکی و کزکردنەوەی)

توانای نزیکەیی بۆ تەکنەلۆژیاکانی ڕووناکی بۆ مەبەستی گشتی جیاواز

هەستەوەری ئۆتۆماتیکی ڕووناکی و سیستەمی کۆنتڕۆلکردن

پاشەکەوتکردنەکانی وزە لە سیستەمی هەستەوەری ڕووناکی

هەروەها کارەکانی باش دیزاین کردنی ڕووناکی (ئاستەکانی ڕووناکیدان بە دروستی، دامەزراندنی ڕووناکیەکان لە باشترین شوێن، دوورکەوتنەوە لە ڕووناککردنەوەیەکی زۆر بەهێز) لەوانەیە بەکاربردنی وزە کەمتر بکاتەوە. کاتێک پڕۆژەی گەورە جێبەجێ دەکرێت، کارێکی باش دەبێت گەر ئەندازیارێکی ڕووناکی کاربکات.

لە بینای ئۆفیسەکان ڕەنگە ڕووناکەرەوەکان زیاتر لە نیوەی تێچووەکانی بەکاربردنی کارەبا ببەن، دەتوانرێت پاشەکەوتکردن وزەش بە ڕێژەیەکی بەرچاو ئەنجام بدرێت. هەبوونی سویچ تاوەکو بتوانرێت هەر تاک گڵۆپێک دابگیرسێنرێ و بکوژێنرێتەوە، یاخود ڕووناکی کز بکرێتەوە کە ئەگەری هەیە بەکاربردنی وزە کەمتر بکاتەوە.

بەڕێوەبردنی وزە بریتیە کاکردن بۆ داهاتوو و هەماهەنگی ڕێکخراو و سیستەماتیکی بۆ کڕین و گۆڕین و دابەشکردن و بەکارهێنانی وزە بۆ دیاریکردن و بەدەستهێنانی تواناکانی پاراستنی-وزە و کەمکردنەوەی تێچووەکانی کارپێکردن.

بەڕێوەبردنی وزە پڕۆسەیەکی بەردەوامە. وردبینیش لە وزەدا بەشێکە لە بەڕێوەبردنی وزە.

ڕێکخراوی جیهانی بۆ ستانداردەکان (ISO) ستانداری نێودەوڵەتی ISO ژمارە50001 (سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی وزە – مەرجەکان لەگەڵ ڕێگاکانی بەکارهێنان) ڕێنمایی دەدات و مەرجەکان دادەنێت بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمی وزە (EMS). لەم ڕێگەیەوە بنەمایەک بۆ دامەزراندن و جێبەجێکردن و پاراستن و باشترکردنی سیستەمێکی بەڕێوەبردنی وزە بۆ هەموو جۆرە ڕێکخراوێک دادەنێت، بێ گوێدانە قەبارەکەی یا شوێنەکەی یاخود چاڵاکیەکەی.

پێویستە بەڕێوەبردنی سیستەمی وزە (EMS) لەلایەن هەردوو کارمەندانی بەڕێوەبردن و کارپێکردن جێبەجێ بکرێت و ئەمانەی تێدا بەدی بکرێت:

  • دیاریکردنی ستافی بەرپرس بۆ جێبەجێکردن ئەرکەکان.
  • دەستنیشانکردنی ئامێرەکانی بەکاربردنی وزە و دیاریکردنی شوێن و جۆر و بڕی وزە کە لە لایەن هەریەکەیان بەکاردەبرێت.
  • دیاریکردنی بەربەستەکان لە بەردەم چوستی وزە، وەکو:
    • تێچووەکانی وزە نەبووبێتە خاڵی جەختکردنەوە لە بەڕێوەبردنەکە.
    • کەسێک نەبێت بەفەرمی ببێتە بەرپرس بۆ بەڕێوەبردنی وزە.
    • کەمی زانیاری.
    • دوودڵی لە ڕێگەدان بە وردبینیکارانی دەرەکی وزە لە گەیشتن بە دامەزراوەکان.
    • سەرچاوە سنوردارەکانی تەرخانکراو بۆ ڕێکارەکانی چوستی وزە.
  • ڕاهێنانی هۆشیاری وزە.
  • چاودێریکردن و هەژمارکردن.
  • جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی وزە کە لەوانەیە تێچووی کەم بێت و ئاسان بێت لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکان (کارێکی ئاسان بۆ ئەنجامدان) یاخود ڕێوشوێنەکان بە تێچووی زیاتر.
    • پەرەپێدانی ئامانجەکانی بەکاربردنی وزە.
  • بەڕێوەبردنی مەترسیەکانی سەر ئاسایشی وزە.
  • هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای وزە.
  • باشترکردنی پڕۆسەی بەڕێوەبردنی وزە.
  • بەڕێوەبردنی سەرمایە خستنەگەڕ لە چوستی وزە.

چاودێرکردنی بەکاربردنی وزە کلیلی سەرەکیە بۆ ئامرازی بەڕێوەبردنی وزە. ئەم چاودێریکردنە زانیاری گرنگ دەدات کە لە کوێ و کەی پێویستە وزە بەکارببرێ لەهەموو جۆرە کارە بازرگانیەکان و ڕێکخراوەییەکان و بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەکانی چوستی وزەش گرنگە.

دەکرێت چاودێریکردنی بەکاربردنی وزە بەم جۆرانەی خوارەوە پۆلێن بکرێن:

  • چاودێرکردنە سەرەتاییەکان/ کۆکردنەوەی زانیاری بۆ دیاریکردنی بوارەکانی بەکاربردنی بەرزی وزە.
  • چاودێریکردن بۆ دیاریکردنی زانیاریەکان لەسەر بارە کارەباییەکان (لەکوێ و کەی وزە بەکار دەبرێت)؛
    • زانینی ئەوەی چ کاتێک گرنگە بۆ بەکاربردنی کارەبا، هەروەک نرخی کارەبا بە درێژایی ڕۆژ دەگۆڕێت – لەم ڕوانگەوە زانیاریەکان سوودی دەبێت بۆ پلاندانان بۆ بەکارهێنانی وزە و/یا دامەزراندنی سیستەمی کارۆتیشکی بۆ پڕکردنەوەی هەندێ لە پێویستیەکانی کارەبا.
  • چاودێریکردنی بەردەوام بۆ چاڵاک کردنی بەڕێوەبردنێکی کاریگەری بەکاربردنی :
    • نیشاندانێکی باش ڕەنگە ستافەکە تێ بگەیەنێت کامە ئامێر وزەیەکی زۆر بەکاردەبات و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەبارەی کێشەکە زیاتر دەکات.
    • دەکرێت زانیاریەکان کۆبکرێنەوە و شیکردنەوەیان بۆ بکرێت لەڕێگەی بەکارهێنانی بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری.

نمونەی سیستەمێکی کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی بەکاربردنی وزە بەهۆی کۆمپیوتەر

ئامێرەکانی چاودێریکردن بەردەستن بۆ ئەو ئامێرانەی کە کار دەکەن بە سەرچاوەکانی کارەبا، غاز، سوتەمەنیە شلەمەنیەکان هتد. پێویستە هەموو جۆرەکانی بەکاربردنی وزە چاودێری بکرێت.

وردبینیەکانی وزە بە یەکەم هەنگاو دادەنرێت لە تێگەیشتنی چۆنیەتی بەکارهێنانی وزە لەناو دامەزراوەیەکدا و لە بناغەدانان بۆ سیاسەتێکی بەڕێوەبردنی وزە.

وردبینی وزە هەڵسەنگاندن ئەنجام دەدات کە چ شیوازێکی وزە بەکاربێت، بڕی ئەو وزەیە هەژمار دەکات کە پێویستە بۆ هەر بەکارهێنانێک و بوارەکانی ناکارایی/بەفیڕۆدانی بەکارهێنانی وزە و ئەگەرەکانی دەستپێگرتنی وزە دیاری دەکات.

بەشێوەیەکی ئاسایی، وردبینیەکان بە لێکۆڵینەوە و لیستی پشکنین (چێکلیست) دەست پێدەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنێکی سەرەتایی، پاشان کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر و وردتری بەدوادا دێت. ئەم کارانەش بە بەستنی پێوەر بۆ کۆکردنەوەی داتا لەسەر بەکاربردنی وزە لە ئامێرە کارەباییەکانی تایبەت ئەنجام دەدرێت لە کاتی کارکردنیاندا.

ڕێکارەکانی تایبەت بە توانای دەستگرتن بە وزە دیاری دەکرێن و ئەگەرەکانی پاراستنی وزەش خەملاندنیان بۆ دەکرێت. پاشان پێشنیاز دەخرێتە ڕوو بەجۆرێک کە یەکەمجار پێویستە ڕێکارەکان جێبەجێ بکرێت کە ڕێکاری درێژخایەن گونجاوترینە بۆ ئەو دۆخەی کە ئێستا هەیە، هەروەها چۆنیەتی جێبەجێکردنی سیاسەتی بەڕێوەبردنی وزە بە باشترین شێوە و هەروەها شێوازی ئیدارەدانەکە چۆن پێویست دەبێت.

هەنگاوە سەرەکیەکانی وردبینی کردنی وزە.

کاتێک کە وربینیەکی وزە ئەنجام دەدرێت، ئەو کەرەستانەی کە پێویستە هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت ئەمانەن:

  • سیستەمەکانی فێنککەرەوەی هەوا.
  • تایبەتمەندەکانی بینا و پێکهاتەی ماددەکان – پەنجەرەکانیان، ئاڕاستە و جیاکەرەوە.
  • سیستەمەکانی ڕووناکی.
  • ترومپاکان سیستەمەکانی ساردکردن و بەستن.
  • پرۆسەکانی پیشەسازی.
  • ئامرازەکانی دروستکردنی گەرمی (نمونە گیزەرەکان)
  • ئامێرەکانی پەستانی هەوا.
  • ئامێرەکانی نوێبوونەوەی وزە.

دەتوانرێت وردبینی وزە لەلایەن ستافێکی ناوەخۆ بە لێهاتوویی پەیوەست ئەنجام بدرێت، بەڵام لە زۆربەی وڵاتان کاری وردبینی کراوەتە کارێکی پیشەگەریانە.

بەدەستهێنانی چوستی وزە پشت بە هۆکاری جیاواز دەبەستێ. بۆ نمونە، بە جۆری بینا، دۆخی بیناکە، لەو کەرەستانەی تیایدا بەکاردێن، دۆخی ئەو کەرەستانەی بەکاردێن، دۆخی دارایی و هاندان. لەگەڵ ئەمانەشدا، بەگشتی، دەکرێت چوستی وزە و پاشەکەوتە داراییەکانی پەیوەست بەم هۆکارانەی خوارەوە بەدەست بێت:

  • ڕێکارە تەکنیکیەکان:
    • بەکارهێنانی ئامێری کارەبایی ئاست بەرز لە چوستی وزە.
    • بەکارهێنانی ئامرازە نا-کارەباییەکانی ئاست بەرز لە چوستی وزە.
    • کۆنتڕۆلکردنێکی کاریگەر و باشتر کارپێکردنی ئامێرەکانی بەکاربردنی وزە هەروەک کۆنتڕۆڵی مەکینەکان و هەبوونی هەستەوەرەکانی جووڵە/ ئاگاداربوون لە داگیرساندن و کوژاندنەوەی سیستەمەکانی ڕووناکی، لە هەر شوێنێک کە گونجاو بێت.
    • کەمترکردنەوەی پێداویستیەکانی وزە لە بیناکان (فێنکەرەوەکان، گەرمکەروەکان، ڕووناکەرەوەکان).
    • هەژمارکردن و چاودێرکردنی بەکارهێنانی وزە.
    • بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای وزەی خۆر بۆ بەرهەم هێنانی گەرمی لەجیاتی بەکارهێنانی کارەبا یاخود سووتەمەنیە بەبەردبووەکان.
  • ڕێکارە نا-تەکنیکیەکان:
    • باشتر ڕێکخستن و ئیدارەی ژێرخان، گۆڕینی ئەو ڕەفتارانەی/ خووانەی کە کاریگەریان لەسەر بەکارهێنانی وزە هەیە (بۆ نمونە. کوژاندنەوەی ئامێرەکان کاتێک کە پێویست نین / بەکارناهێرێن).
    • گەیاندن و ڕۆشەنبیرکردن و زیادکردنی هۆشیاری لە چوستی وزە و چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێرەکان بە چوستی زیاتر، بەتایبەت لە پێدانی زانیاری لەسەر بڕی ئەو وزەیەی کە لەلایەن ئامێرەکانەوە بەکاردەبرێت.

 

یەکێک لە سەرەتاییترین و باشترین ڕێگاکانی هەژمارکردن لەوەی کە وزە لەکوێ و کەی و بۆچی و چۆن بەکاردێت بریتیە لە وردبینیکردنی وزە. لەسەر ئەم بنەمایە، وردبینی هەل دەدات بۆ باشترکردنی چوستی و دیاریکردنی کەمکردنەوەی تێچووەکان. هەندێ لە ڕێکارەکانی پاراستنی-وزە پێویستی بە هەندێ خەرجی هەیە (وەک گۆڕینی گڵۆپەکانی ڕووناکردنەوە)، لەکاتێکدا ڕێکارەکانی تر پێویستی بە خستنەگەڕێکی باشی سەرمایە باش هەیە.

باشترکردنی چووستی وزە و دامەزراندنی بەڕێوەبردنێکی کاریگەر بۆ بەکاربردنی وزە چەندین سوودی دەبێت بۆ ماڵ و بازرگانی و دامەزراوەکان و ئابوری وڵات و ژینگە.

  • بۆ هەموو ماڵ و بازرگانی و ڕێکخراوەکانی گشتیەکان:
    • پاشەکەوتکردنی دارایی لەڕێگەی بە بەکاربردنی کارەبای کەمتر.
    • پاشەکەوتکردنی دارایی لەڕێگەی بە بەکاربردنی سووتەمەنی کەمتر.
  • بۆ ئابوری وڵات
    • بەرهەمهێنانی چاڵاکتر لە پیشەسازی و کشتوکاڵ و سێکتەرەکانی خزمەتگوزاری.
    • کەمتر هاوردەکردنی وزە دەبێتە هۆی پاشەکەوتکردنی یەدەگی دراوی بیانی.
    • پێویستی کەمتر بۆ بەرهەم هێنانی تواناکان بەڕێگەی کۆن.
    • زیاترکردنی ئاسایشی وزە و سەربەخۆبوونی دارایی.
  • بۆ ژینگە:
    • کەمتربوونەوەی دەردانی گازی گازی گرینهاوس
    • کەمتر پیسبوونی ژینگە لە ئەنجامی بەرهەمهێنانی توانای کارەبایی و چاڵاکیەکانی پەیوەست بەشێوازی کۆن.

لایەنە ئەرێنیە کاریگەرەکان بەهۆی چوستی وزە.

سەرچاوە: IEA (2014) – Capturing the multiple benefits of energy efficiency; OECD/IEA, 2014

باشترکردنی چوستی وزە سیستەمی نوێبووەوەی وزە زۆر ئاسانتر دەکات. کاتێکیش کەمتر وزە پێویست دەبێت، کەمتر پێویست دەبێت سەرچاوەکانی توانای وزە دابمەزرێنرێن بۆئەوەی بتوانرێت هەمان ئاستی خزمەتگوزاری وزە دابین بکرێت. ڕەنگە بەشێکی زۆری ئەم توانایەش بتوانرێت بەهۆی سەرچاوە نوێبووەوەکان وەک وزەی خۆر پڕ بکرێتەوە.

چوستی (ƞ) تەزووی مەکینەیەک یا ئامێرێکی کارەبایی بریتیە لە ڕێژەی سەرجەم وزەی بەکاربراو بەهۆی مەکینەکە یاخود ئامێرە کارباییەکە (وزەی تێچوو) کە کاری بەسوود ئەنجام دەدات (وزەی دەرچوو).
چوستی ƞ (%) = (وزەی دەرچوو بە یەکەی وات ÷ وزەی تێچوو بە یەکەی وات) x 100.
وزەی بەفیڕۆچوو (لۆس) لەماوەی کارکردندا عادەتەن لە شێوی گەرمی دەبێت.
چوستی وزە ئاماژەیە بۆ بەکارهێنانی وزەی کەمتر (وزەی تێچوو) بۆ دەستکەوتنی هەمان ئەنجام و بەجێ گەیاندنی هەمان ئەرک (وزەی دەرچوو).

هەموو بزوێنەرەکان و مەکینەکان و ئامێرە کارەباییەکان وزەی بەفیڕۆچوویان هەیە. تا چەند ئەم بەفیڕۆچوونە کەمتر بێت، چووستی بەکارهێنانی وزەکە زیاتر دەبێت.

لە نمونەیەکی سادە بە بەراوردکردنی دوو ڕووناکەرەوە، یەکێکیان ناهاڵۆجینی گڵۆپی گەرمی (جۆری کۆن) و ئەویتریان گڵۆپی فلۆرەنسی سپی، هەردووکیان هەمان ئاستی ڕووناکردنەوە دەبەخشن. گڵۆپی گەرمی بە ڕێژەی90% وزەکەی وەکو گەرمی بەکاردەبات، بەڵام گڵۆپی فلۆری سپی تەنها بە ڕێژەی 25% وەکو گەرمی بەفیڕۆ دەڕوات. لەبەرئەوە، گڵۆپی فلۆرەنسی سپی بەنزیکەیی بەڕێژەی 85% وزە کەمتر بەکاردەبات بە بەراورد لەگەڵ گڵۆپی گەرمی لەهەمان کاتیشدا هەمان ئاستی ڕووناکردنەوە دەبەخشێت.

چوستی وزە/ بەفیڕۆچوونەکانی وزە، بەراوردکردنی ڕووناکەرەوەی گەرمی لەگەڵ ڕووناکەرەوەی فلۆرەنسی.

چوستی وزە، بەراوردکردنی گڵۆپەکان. وزەی بەکاربراو = واتی گڵۆپ x ژمارەی گڵۆپەکان x کاتژمێرەکانی کارکردن

چوستی وزە، بەراوردکردنی کۆمپیوتەرەکان. وزەی بەکاربراو = واتی کۆمپیوتەر x ژمارەی کۆمپیوتەرەکان x کاتژمێرەکانی کارکردن

ئەم نمونانەی سەرەوە تەنها بۆ مەبەستی نیشاندانە. هەمان بنەما سەرەکیەکان لەسەر ئامێرە نا-کارەباییەکانیش جێبەجێ دەبێت.

مۆدیولەکانی کارۆتیشکی بە لوتکەی وات (Wp) هەڵسەنگێندراون کە چاوەڕوان دەکرێت توانای وزە بەپێی مەرجەکانی تاقیکردنەوەی ستاندارد بەرهەمی بهێنن. مەرجەکانی تاقیکردنەوەی ستاندارد بەم شێوەیە پێناسە دەکرێن ئاستی تیشکدانی خۆر ١٠٠٠ وات/مەتر٢، پلەی گەرمی مۆدیول ٢٥ پلەی سیلیزی و بارستەی هەوا ١.٥.

بەرهەمی وزەی کارەبایی مۆدیولێکی کارۆتیشکی دەتوانرێت بە نزیکەیی بەم شێوەیە هەژماربکرێ:

کارۆتیشکی بەرهەمی وزەی مۆدیول (وات-کاتژمێر Wh) ≈ هەڵسەنگاندنی توانای وزەی مۆدیوڵی کارۆتیشکی (لووتکەی وات (Wp x لوتکەی کاتژمێرەکانی خۆر (PSH) x ڕێژەی ئەدای کارکردن (PR).

ڕێژەی ئەدای کارکردن PR بەندە بە زیانەکانی سیستەم و جۆری سیستەم و پلەی گەرمی ناوخۆیی و کوالیتی دامەزراندن. بۆ سیستەمێکی بەستراو بە تۆڕ، ڕێژەی ئەدای کارکردن PR ٠.٧ (٧٠٪) ژمارەیەکی چاوەڕوانکراوە ئەگەر مۆدیولەکە نزیک بێت لە باشترین گۆشە و ئاراستە.

کەواتە، بۆ نموونە، چاوەڕوان دەکرێت چی بەرهەم بێت گەرهاتوو مۆدیولێکی کارۆتیشکی لە شوێنێکی عێراق لە ڕۆژێکدا ١٠٠ لووتکەی وات Wp بەرهەم بهێنێت و ٤.٥ کاتژمێر لوتکەی خۆری PSH بەرکەوێت (کیلۆوات کاتژمێر/م٢ تیشکدانی خۆر لە ڕۆژێکدا)؟

وەڵام: ٠.٧ x ٤.٥ لووتکەی کاتژمێرەکانی خۆر x ١٠٠ لووتکەی وات ≈ ٣١٥ وات-کاتژمێر

هاوکێشەی بنەڕەتی بۆ خەمڵاندنی بەرهەمی وزەی کارەبای مۆدیولێکی کارۆتیشکی.

بە بەکارهێنانی هەمان نموونە، لەگەڵ مۆدیولەکانی کارۆتیشکی ١٠٠ لوتکەی هێز x ٥ ، کۆی گشتی لوتکەی توانای کارەبای دەستەی کارۆتیشکی دەبێتە ٥٠٠ لوتکەی توانا؛ و لە هەمان بارودۆخدا، بەرهەمهێنانی وزەی کارەبایی نزیکەی ١،٥٧٥ وات کاتژمێر دەبێت لە ڕۆژێکدا (یان ١.٦ کیلۆوات کاتژمێر). کە لە ماوەی ساڵێکدا دەبێتە ١.٦کیلۆوات کاتژمێر x ٣٦٥ ڕۆژ ≈ ٥٨٤ کیلۆوات کاتژمێر.

تێکڕای بەرهەمهێنانی وزە بە کیلۆوات کاتژمێر بۆ هەر کیلۆواتێک مۆدیولەکانی کارۆتیشکی لە عێراق. بەهاکان لە نێوان ١،٦٠٠ کیلۆوات کاتژمێر بۆ هەر کیلۆواتێک لە ڕۆژهەڵات و ١٨٠٠ کیلۆوات کاتژمێر بۆ هەر کیلۆواتێک لە ڕۆژئاوا دەگۆڕێت.

سەرچاوە: © The World Bank, سەرجاوە: ©Global Solar Atlas 2.5 داتای سەرچاوە خۆرەکان: Solargis

لە سیستەمی دەرەوەی تۆڕدا، لێچوونەکانی وزە لە پاتری و ئامێرەکانی دیکەش تریش بوونی هەیە.

هەڵەیەکی پاتری دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە یان تەقینەوە (دەردانی وزە بە جۆرێکە کۆنترۆڵ ناکرێت). لەگەڵ پاترییەکانی ترشی سرکەدا مەترسی ڕژانی ترش و تەقینەوەی گازی هایدرۆجینی هەیە. پاترییەکانی لیسیۆم-ئایۆنی تێکچوو یان بە هەڵە کارپێکراو مەترسی ئاگرکەوتنەوە و/یان تەقینەوەی هەیە. پابەندبوونێکی چڕ بە ڕێنماییەکانی بۆ دامەزراندن و کارپێکردن و چاککردنەوەیان گرنگە.

کڕیارانی سیستەمی کارۆتیشکی بە پاتری پێویستە ئەمانە لەبەچاوبگرن:

  • ⦁ پاترییەکان لە کوێی باڵەخانەیەکدا دابنرێن؟
    • ⦁ پاترییەکان گەورە و قورسن و مادەی مەترسیداریان تێدایە.
    • ⦁ لەوانەیە پێویست بکات ژوورێکی تایبەت بۆ سیستەمی گەورەتر دروست بکرێت.
  • ⦁ کێ بڕیارە پاتریەکان بپارێزێت؟
    • ⦁ تەنها کەسانی ڕاهێنراو پێویستە ئەو کارە بکەن.
  • ⦁ چۆن پاترییەکان لە کۆتایی تەمەنییان فڕێ دەدرێن؟ ⦁
    • پاتریەکان بە پاشماوەی ژەهراوی دادەنرێت.
    • ⦁ هەندێک لە کۆمپانیاکان پلانی گشتگیریان هەیە بۆ ڕیسایکل کردنی ئامێرەکان

پاتری ترشی سرکە جۆری دیپ سایکڵ ٢ ڤۆڵتی لە ژوورێکی پاتریدا. هەر خانەیەکی پاتری 0.5 مەتر بەرزە. تەزووی دەرچوو دەستەی کارۆتیشکی بریتیە لە ٢٠٠٠لووتکەی وات Wp.

هێماکانی ئاگادارکردنەوە کە بۆ پاتری قوڕقوشمی ترشی سرکە بەکاردەهێنرێن.

ستانداردی نێودەوڵەتی هەیە سەبارەت بە پێداویستیەکانی دانانی پاتری و زیادکردنی پاتری و ژووری پاتری. بەرهەمهێنەرە بەناوبانگ ئەم ستانداردانە دەخەنە ناو ڕێبەری/ کتێبی ڕێنماییەکانی بۆ کارکردن و دامەزراندنەکان، کە هەمیشە پابەندبوونێکی چڕی پێویستە. پێداویستیەکانی پاتری قوڕقوشمی ترشی سرکە و پاتری لیسیۆم-ئایۆن جیاوازترە.

هەروەها کێشەی تایبەت بە ئاگرکەوتنەوە لە پاترییەکان دروست دەبێت (بەتایبەت لە پاترییەکانی لیسیۆم ئایۆن) کە وریایی ئاگرکوژێنەوە هەمیشە پێویستە.

کۆمەڵێک ئامێری چاودێری و سیستەمی کۆکردنەوەی زانیاری بۆ سیستەمی کارۆتیشکی پەیوەست بە تۆڕ و دەرەوەی تۆڕ بەردەستە. چاودێریکردنی ئەدای سیستەم بۆ دیاریکردنی ئەدای لاواز و هەڵەکانی ئامێرەکان زۆر بەسوودە. لە سیستەمی گەورەدا، چاودێریکردن زۆر گرنگە، چونکە لەوانەیە شکستی سیستەم یان ئەدای لاوازی سیستەم ببێتە هۆی زیانێکی بەرچاوی داهات.

لە سیستەمی کارۆتیشکی بەستراو بە تۆڕەوە، دەبێت بە بەردەوامی پشکنینی دەرچوونی وزە بکرێت لە پێوەر یان بگۆڕ. لەگەڵ ئەوەش زانیاری وردتر پێویستە بۆ زانین لە دۆزینەوەی هەڵە.

چاودێریە ئاساییەکانی پێویست بۆ ئەدای کارکردن بریتین لە:

  • ⦁ تەزووی دەرچوون دەستەی مۆدیولەکانی کارۆتیشکی (لەگەڵ چاودێری ئاستی تیشکدانی خۆر).
  • ⦁ دۆخی بارگاوی بوونی پاتری بە تێپەڕبوونی کات لە سیستەمی دەرەوەی تۆڕ و سیستەمی پاڵپشتی.

شاشەی بگۆڕی کارۆتیشکی دەرچوونی تەزوو، ١٠٣٢ وات؛ بەرهەمی تەزوو دەرچووی ڕۆژانە، ١٤.٧٥ کیلۆوات کاتژمێر؛ و کۆی بەرهەمی تەزووی کارەبا لەوساتەی سیستەمەکە دانراوە، ١٩٦.٤٢ مێگاوات کاتژمێر.

هەستەوەری ئاستی تیشکدانی خۆر لە وێستگەیەکی وزەی خۆر. سەرچاوە: SMA Solar Technology AG

سیستەمی چاودێریکردن ئەمانەی خوارەوە دەگرێتە خۆی:

  • ⦁ پێوەرەکانی وزە.
  • ⦁ چاودێریکردنی ئامێرەکانی یەکخراو بە کارۆتیشکی وەک بگۆڕەکانی کارۆتیشکی و بگۆڕەکانی تر و کۆنتڕۆڵکەری بارگاویکردن وزەی خۆردا.
  • ⦁ ئامێرەکانی تایبەت بە چاودێریکردن ، تایبەتمەند بە بگۆڕەکانی کارۆتیشکی، کۆنترۆڵکەری بارگاویکردنەوە و بگۆڕەکانی پاتری/ بگۆڕەکانی بارگاویکردن ، لەگەڵ ئامێری چاودێریکردنی لە دوورەوە.
  • ⦁ سیستەمی چاودێریکردن کە دەتوانرێت لەگەڵ کۆمەڵێک لە جۆرەکانی سیستەم بەکاربهێنرێت، هەروەها لەگەڵ ئامێری چاودێریکردنی لە دوورەوەش بەکاردێت.

زۆرێک لە کۆمپانیاکان خزمەتگوزاری چاودێری لە دوورەوە لە ڕێگەی ئینتەرنێت پێشکەش دەکەن.