پێوەرکردنی سەرجەم جۆرێکە لە پێوەرکردن بۆ سیستەمەکانی بەستراو بە تۆڕەوە.

لەم سیستەمە کۆی بەرهەمی کارەبای دەستەی کارۆتیشکی پێوەر دەکرێت و پاشان ڕاستەوخۆ دەخرێتە ناو تۆڕەکەوە. بارەکانی کارەبای بەکاربراو ڕاستەوخۆ لە تۆڕەوە کارەبایان پێدەدرێت. دامەزراندنەکەی پێک دێتم لە دوو پێوەر: پێوەرێک بۆ پێوانەکردنی ئەو کارەبایەی کە سیستەمی کارۆتیشکی دروستی دەکات و دەیفرۆشرێت بە تۆڕەکە، پێوەرەکەی تر بۆ پێوانەکردنی کارەبای بەکاربراو لە تۆڕەوە. خاوەنی سیستەمەکە بڕە پارەیەک (یان کرێدت) بۆ کارەبای بەرهەم هێنراو لە کارۆتیشکی وەردەگرێ و لەگەڵ لیستێکی ئاسایی بۆ کارەبای بەکاربراو لە تۆڕەکەوە.

پێوەرەکان بۆ پێوەرکردنی سەرجەم. دوو پێوەر هەیە. هەموو ئەو کارەبایەی کە لەلایەن مۆدیولەکانی کارۆتیشکی بەرهەم دێت هەناردە دەکرێت. ڕێکخستنەکانی تریش ئەگەری هەیە.

پێویستە ڕێژەی پارەدان (کە پێی دەوترێت تێچووی کارەبای هاتوو یاخود FiT) بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێکی فرۆشراو زیاتر بێت لە تێچووی بەکارهێنانی کیلۆوات کاتژمێرێک لە تۆڕەوە بۆ ئەوەی سیستەمەکە سەرنجڕاکێش بێت بۆ خاوەنی سیستەمەکە. ئەگەر تێچووی بەکارهێنانی کیلۆوات کاتژمێر زیاتر بوو لە نرخی کارەبای هاتوو بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک، ئەو کات باشترە ڕاستەوخۆ کارەبای بەرهەم هێنراو بەکاربهێنرێت و لە پارەی کارەبا پاشەکەوت بکرێت.

سیستەمی پێوەرکردنی ماوە جۆرێکە لە پێوانەکردنی کارەبا بۆ سیستەمەکانی بەستراو بە تۆڕەوە.

بە شێوەیەکی ئاسایی، پێوەرێکی دولایەنە بۆ هەژمارکردنی یەکەی کارەبا تەنها یەک کیلۆوات-کاتژمێر بەکاردەهێنرێت. بەهۆی ئەمە کارەبا بەرەو پێش بۆ ناو تۆڕ دەڕوات کاتێک کارەبا لە تۆڕەکەوە بەکاردەهێنرێت و بۆ دواوە دەگەڕێتەوە کاتێک کارەبای ماوە دەخرێتە ناو تۆڕەکەوە و پێوەرەکە ئاماژەی ناردن-وەرگرتنی هەیە. بەکاربردنی یەک کیلۆوات-کاتژمێری کارۆتیشکی واتە یەک کیلۆوات کاتژمێر کەمتر کە پێویستە کارەبا لە تۆڕەوە هاوردە بکرێت، بەمەش خاوەنی سیستەمەکە تێچووی یەک کیلۆوات کاتژمێر لە تۆڕەکە پاشەکەوت دەکات. ئەو پارەیەی کە بە بەرهەمهێنانی یەک کیلۆوات کاتژمێر کارۆتیشکی کارەبا پاشەکەوت دەکرێت و ئەو تێچووەی کە بۆ یەک کیلۆوات کاتژمێر کارەبای تۆڕ دەدرێت یەکسانن. لە هەندێک لە پلانی بەکاربردندا، خاوەن سیستەمەکان بۆ هەر کارەبایەکی زیادە کە بەرهەمی دەهێنن زیاتر لە بەکارهێنانی ساڵانە یان مانگانەیان پارەیان پێنادرێت؛ لە پلانەکانی تردا پارەیان پێدەدرێت بۆ ئەم کارەبایە زیادە.

کاتێک پێوەرکردنی ماوە ڕوودەدات کە کارەبا هەناردە بکرێت و زیادەیەک لەلایەن مۆدیوڵەکانی کارۆتیشکی بەرهەم بهێنرێت. ڕێکخستنەکانی تریش ئەگەری هەیە.

پێوەرکردنی ماوە لەو بارودۆخانەدا سودی دەبێت کە تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبای کارۆتیشکی کەمتر بێت لە کڕینی کارەبا لە تۆڕی گشتی (بۆ نموونە. لەم شوێنانەی کە نرخی کارەبا لە کاتی نیوەڕۆدا زیاترە لە کاتەکانی تری ڕۆژ).

Duis mollis, est non commodo luctus, nisi erat porttitor ligula, eget lacinia odio sem nec elit. Morbi leo risus, porta ac consectetur ac, vestibu lum at eros. Nulla vitae elit libero, a pharetra augue.