سیستەمەکانی مەکینەی کارەبایی وزەی کارەبایی دەگۆڕن بۆ وزەی میکانیکی. پێکدێن لە ماتۆڕێکی کارەبایی، سیستەمێکی کۆنتڕۆلکردن و گواستنەوە، وەک گێڕبۆکس، کە بەرپەرسە لە گۆڕینی وزەی میکانیکی دەرچوو لەماتۆڕێکی کارەبایی بۆ مەکینەیەکی کارکردوو. مەکینە کارەباییەکان لە پەمپەکان و کۆمپرێسەرەکانی ساردکردنەوە و پانکەکان و کۆمپرێسەرەکان هەروەها ئامێرەکانی بەرزکردنەوەی کەل و پەلەکان و ئامێرەکانی ئامادەکردن بەکاردەهێنرێن.

لە کەرتەکانی بیناکاری و گواستنەوە و کشتوکاڵی، مەکینە کارەباییەکان ڕێژەی ٪٥٣ دوا کارەبای جیهان بەکاردەبەن و زیاتر لە ٪٧٠ کۆی کارەبای پیشەسازی بەکاردەبەن. واپێشبیی دەکرێت بە جێبەجێکردنی چاکسازیەک لە چوستی وزە ڕەنگە داواکاری کارەبا بۆ ماتۆڕە کارەباییەکان کەمتر ببێتەوە لە جیهاندا بەڕێژەی لەنێوان ٪٢٠ بۆ ٪٤٠ تاوەکو ساڵی ٢٠٤٠ بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٤.

کڕینی مەکینەی نوێ و دانانی لەشوێنی مەکینەی کۆن بەچوستیەکی زۆر هەلێکی زۆر مەزنە بۆ پاشەکەوکردنی دارایی.

تێچووی ژیانی ساڵانەی ماتۆڕی کارەبایی لە ٣٠٠٠ کاتژمێری کارکردن لە خزمەتی ٧ ساڵی تەمەنیدا. زیاتر لە ٪٩٥ تێچووەکان بۆ کارەبای بەکارهاتوو دەڕوات.

باشترین ئەگەری پاشەکەوت دەکەوێتە سەر چاککردنی سیستەمە میکانیکیەکان، لەدوای ئەودا، هەبوونی ئامێرەکانی بەکارهێنانی-کۆتایی چوستی بەرز، دامەزراندنی جۆرەهای مەکینەی خێرایی، بەکارهێنانی کۆنتڕۆلکەری ئەلکتڕۆنی خێرایی و بەکارهێنانی مۆتۆڕە چوستی بەرزەکان.

بوارەکانی پاشەکەوتکردنی وزە بۆ مەکینە کارەباییەکان

دەتوانرێت پاشەکەوتکردنێکی بەرزی وزە بەدەست بێت

دەتوانرێت پاشەکەوتکردنەکانی وزە بکرێت لەڕێگەی باشترکردنی پڕۆسەی بەرهەم هێنان، لەڕێگەی هەنگاوەکانی چڕکردنەوەی وزە و لەڕێگەی چاکسازیکردن لە کۆنتڕۆکردنی کارکردنەکە.

ماوەی گێڕانەوەی تێچوو بۆ ئەو وەبەرهێنانەی کراوە لە ڕێکارەکانی چوستی وزە پەیوەست بە مەکینە کارەباییەکان زۆرجار چەند ساڵێکی کەم دەخایەنێت.

گەر ئامێرێک لە ئۆفیسێک گەرمی بەرهەم بهێنێ، هەر فێنککەرەوەیەکی هەوا لە ئۆفیسەکە هەبێت، پێویستە چارەسەری ئەو گەرمیە زیادەیە بکات. کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی تری ئایتی بێگومان هەندێ گەرمی دەردەدەن، بە لەبەرچاوگرتنی ئاخۆ چەندە چاڵاکن و قەبارەکەیان چەندە. ئامێرە گەورەکان، وەک سێرڤەرەکان، پێویستە لە ژوورێکی جیاواز دابنرێن کە پێویستی بە فێنککردنەوەی زیادە و فێنککەرەوەی هەوا نەبێت.

لەیبڵی چوستی وزەی ئەوروپی بۆ نیشاندانی کارەبا. وڵاتەکانی تریش هەمان ئەو لەیبڵەیان هەیە.

کۆمپیوتەرەکان و پاشەکەوتکردنی وزە
لاپتۆپ و تابلێت وزەی کەمتر بەکاردێنن بە بەراورد لەگەڵ دێسکتۆپ
لەیبڵەکانی چوستی و ڕێژەی وزە زانیاری بەسوودن. ئەو کۆمپیوتەرانەی لەیبڵی ENERGY STAR یان هەیە، بەڕێژەی ٪٣٠ بۆ ٪٦٠ وزە کەمتر بەکاردەبەن.
پێویستە شاشەکان وا دابنرێن تا مۆدی sleep دوای ١٥ خولەک چاڵاک بێت بەهۆی نەبوونی هیچ جوڵەیەک.
پێویستە کۆمپیوتەر و شاشەکان بکوژێنرێنەوە گەر دوای ماوەی دوو کاتژمێر بەکارنەهێنران.
پێویستە ئامێرەکان لەشەو و پشووەکان بکوژێنرێنەوە.
ئەو ئامێرانەی گەرمیەکی زۆر دەردەدەن وەکو سێرڤەرەکان، نابێت لەم ئۆفیسەی فێنککەرەوەی هەوای لێیە دابنرێت، لەبەرئەوەی ئەمە بارێکی زیادە دەخاتە سەر فێنککەرەوەکانی هەوا.
ئەو ئامێرانەی گەرمیەکی زۆر دەردەدەن وەکو سێرڤەرەکان، پێویستە لە ژوورێکی تر دابنرێن کە پێویستی بە فێنککەرەوەی زیادە نەبێت

ئامۆژگاریەکانی پاشەکەوتکردنی وزە بۆ کۆمپیوتەر و سێرڤەر لە ئۆفیسەکان.

بەکارهێنانی کارەبا، تەنانەت کارەبای وزەی خۆریتش، بۆ گەرمکردنی ئاو ڕێگەیەکی کاریگەر نیە بۆ چوستی وزە لەبەرئەوە بەبێ هۆ تێچووەکەشی زۆرە. سیستەمەکانی گەرمکردنی ئاو بە وزەی خۆر (تەکنەلۆژیا گەرمی وزەی خۆر) جێگرەوەیەکی باشە.

سیستەمەکانی گەرمی وزەی خۆر بەکاردێت بۆ گەرمکردنی ئاو بۆ ماڵ و بۆ بەکاربەرانی ئاوی گەرمی زۆر وەک هوتێل و نەخۆشخانەکان.

جۆرەکانی کۆکەرەوەی وزەی خۆری بەکارهاتوو ئەمانەن:

  • کۆکەرەوەی پلێتی تەخت.
  • بۆڕی بەتاڵکراو (ئەمانە زۆر باشترن و بۆشاییەکی کەمتریان پێویستە لەسەربان، بەڵام بەگشتی گرانترن).
Picture10
Solar-water-heating
Valentin Software

سیستەمی گەرمکردنی ئاو بە وزەی خۆر بۆ ماڵان بەهۆی کۆکەرەوەی بۆڕی بەتاڵ. لەماوەی ڕۆژدا ئاو گەرم دەکرێت و لەناو تەنکیەک هەڵدەگیرێت.

سیستەمی گەورەی گەرمکردنی ئاو بە وزەی خۆر بەهۆی کۆکەرەوەی بۆڕی.

هەروەها دەتوانرێت هەندێک تەکنەلۆژیای وزەی خۆر بۆ چارەسەرکردنی پێویستی گەرمی بۆ پیشەسازی بەکاربهێنرێت، وەک گەرمی بۆ کێلگەکانی بەرهەم هێنانی کارەبای وزەی خۆر، فێنککردنەوە بۆ سیستەمە گەورەکانی هەڵمژین (سۆپشن)ی فێنککردنەوەی هەوا و فێنککردنەوەکان بۆ بەکارهێنانەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵی.

فێنککەرەوەی پاسیڤ ئاماژەیە بۆ هەندێ تایبەتمەندی بینا کە مەبەست لێی ڕێگریکردنە لە هاتنەناوەوەی گەرمی بۆناو بیناکە (ڕێگریکردنی هەڵمژینی گەرمی) یاخود هەڵکێشانە دەرەوەی گەرمیە لەناو بینایەک (فێنککەرەوەی سروشتی). پێویستە بینای نوێ بەم ڕێگەیە دیزاین بکرێت بڕی ئەو وزەیەی بەکاردەبرێت کەمتر بکاتەوە کە پێویستە بۆ فێنککردنەوەی بیناکە. هەروەها دەکرێت ئەو بینایانەی نۆژەن دەکرێنەوە باشتر بکرێن، بۆ نمونە، دانانی جیاکەرەوەی (عازل) ناوەوە یاخود دەرەوە.

بینا کۆنەکان لەکەش گەرمەکاندا، کە پێش بەربڵاوبوونی بەرفرەوانی فێنککەرەوەی هەوا بونیادنراون، بەگشتی زۆر تایبەتمەندی فێنککردنەوەی پاسیڤیان تێدایە وەک دیواری جیاکەرەوەی ئەستور یاخود باخچەکەی نافورەیەکی تێدایە کە فێککردنەوەی هەڵمی دەدات بە بیناکە.

بەشەکانی فێنککەرەوەی پاسیڤ ئەمانەن:

  • دیواری ئەستور بۆ پێدانی جیاکەرەوەی گەرمی.
  • سەقفەکان بە جیاکەرەوەی گەرمی
  • جیاکەرەوەی گەرمی ناوەوە یاخود دەرەوەی (دەتوانرێت کەمکردنەوەی ٪١٠ تاوەکو ٪٣٠ باری فێنککردنەوە لە نۆژەنکردنەوەی بیناکان بەدەست بێت).
  • پەنجەرەکان لە ژوور بن بۆ ڕێگریکردن ڕوناکی لە ڕاستەوخۆ چوونەژوورەوەی ڕووناکی.
  • پەنجەرەکان جۆری شووشەی گەرمی-دەرەوە بن.
  • بەکارهێنانی سێبەر
  • شێوە و ئاڕاستە و هێلکاری بیناکە
  • هەواگۆڕکێی شەو: ڕێگەدان بە هاتنەناوەوەی هەوای فێنک لە شەودا بۆ ناو بیناکە.
  • بەستانەوە بەزەوی (ئێرث کەپڵینگ): بەکارهێنانی زەوی وەک سەرچاوەیەکی فێنککردنەوە.
  • حەوزی گەرمی: وەک حەوزی سەربان یاخود حەوزی پلاستیکی داخراو و پڕکراو لە ئاو.
  • تایبەتمەندیەکانی فێنککردنەوەی هەڵمی وەکو نافورە.
  • کاشیکردنی ڕووەکان
  • بەکارهێنانی بۆیاغی ڕەنگ سپی (کە زیاتر لە ٪٩٨ تیشکی خۆر دەداتەوە).
Picture5

سەرچاوەی هاتنەناوەوەی گەرمی لەماڵەکاندا

Picture6

فێنککەرەوەی هەڵمی بە هۆی نافورە باخچە

شێواز و هێلکاری بینا کە ڕێگری لە هەڵمژینی گەرمی دەکات

تەکنیک و ماددە بەکارهاتووەکانی بەکارهاتوو تایبەتمەند دەبێت بەشوێنەکە.

چەندین چارەسەری جێگرەوە هەن بۆ ئەو فێنککەرەوە تەقلیدیانەی کە بە ساردکەرەوەی پەستێنەر (کۆمپرێسەر) کاردەکەن، بەجۆرێک ئەم جێگرەوانە کارەبا/وزەی کەمتر بەکاردەبەن بۆ هەر یەکەیەکی فێنککردنەوە کە بەرهەمی دەهێنن.

فێنکەرەوەی ئاوی (موبەریدە) پێکدێت لە پانکەیەک و هەندێک فلتەری تەڕبوو بە ئاو. بایەک بەهۆی پانکەکەوە هەڵدەبێت و بەناو فلتەرە تەڕبووەکەدا تێپەڕدەبێت و بایەکە بەهۆێ ئاوەکە فێنک دەبێت و بەرلەوەی بێتە ناو ژوورەکە یاخود بیناکە. موبەریدەی ئاوی بەشێوەیەکی زۆرچاک کاردەکات لە کەش و هەوای وشک و گەرم (لەم شوێنانە ڕێژەی شێ نزمە). بۆ هەردوو سیستەمە مەرکەزیەکان و یەکەی فێنکەرەوە بۆ ژووری تاک بەردەستن.

چۆنیەتی کارکردنی فێنککەرەوەی هەوا.

هێزی فێنککردنەوە کە موبەریدەی ئاوی دەرچوو بەندە لەسەر پلەی گەرمی و شێی پەیوەست پێی.

بۆ نمونە:

پلەی گەرمی هەوای دەرەوە ٣٢ °C + ٪١٥ شێی پەیوەست  پلەی گەرمی هەوای ژوور بەنزیکەیی ١٦ °C دەبێت

پلەی گەرمی هەوای دەرەوە ٣٢ °C و ٪٥٠ شێی پەیوەست  پلەی گەرمی هەوای ژوور بەنزیکەیی ٢٤ °C دەبێت

پلەی گەرمی هەوای دەرەوە ٤٠ °C و ٪١٥ شێی پەیوەست  پلەی گەرمی هەوای ژوور بەنزیکەیی ٢١ °C دەبێت

هێلکاری قەنات و تاوەری دێرینی فارسەکان، بۆ فێنککردنەوەی بیناکان لەڕێگەی ئاوەوە بەکاردەهات. هەوا ڕادەکێشرێتە ناو تونێلێک لە مەودایەکی هەندێ دوور، دواتر هەواکە فێنک دەبێت بەهۆی بەرکەوتنی بەر فێنکی هەردوو دیوار و ئاوی تونێلەکە.

سیستەمەکانی فێنککەرەوەی گەرمی زەوی (پەمپی گەرمی زەوی) گەرمی بۆناو زەوی یاخود بۆ ناو ئاودا دەگوازنەوە، ئەمەش یا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یاخود بە گەرمی گۆڕکێ، گەرمیەکە لە بینایەک ڕادەکێشێت بە هەواگۆڕکێ یاخود لە ڕێگەی تۆڕێک بۆڕی بەستراون بە بنمیچەکان، دیوارەکان یاخود سەقفەکانەوە (فێنککەرەوەی ڕادێتەری).

نمونەی فێنککەرەوەی پەمپی گەرمی زەوی بۆ بینایەک

فێنککەرەوەی هەڵمژینی سۆپشن Sorption، هەردوو جۆری ئەبزۆپشن و ئەدزۆپشن، کە کۆمپرێسەری گەرمی لەجیاتی کۆمپرێسەری میکانیکی بەکاردێنێت، چارەسەرێکی کارگەری چوستی وزەیە گەر بێتو سەرچاوەیەکی گەرمی بەفیڕۆچوو بەردەست بێت. ئەمەش دەکرێ لەڕێگەی سیستەمی وزەی خۆریش وزەی پێ بدرێت ئەویش لەڕێگەی بەکارهێنانی بۆڕی بەتاڵی کۆکەرەوەی وزەی خۆر کە لەتوانایدا هەیە هەوای فێنک و ئاوی سارد دابین بکات بۆ بینایەک، هەروەها ساردیش وەک سەلاجە دابین بکات. ئەم سیستەمانە زۆر گەورەن توانای دەرچوونی کارەباییەکەی لەنێوان ١٠ کیلۆوات بۆ ٥ مێگاوات دەبێت. چەندین تەکنەلۆژیای فێنککردنەوەی لەگەڵیدا بەکاردێت: ئەبزۆپشن، ئەدزۆپشن و ماددە وشک و تەڕەکانی هەڵمژەری ئاو بۆ فێنککردنەوە بەکاردێت.

ڕێژەی چوستی وزە (EER) بەکاردێت بۆ بەراوردکردنی چوستی سیستەم یاخود یەکە جیاوازەکانی فێنککەرەوەی هەوا. دەتوانرێت ڕێژەی (EER) بۆ سیستەمێکی یاخود یەکەیەکی فێنککەرەوەی هەوا دەربهێنرێت بەدابەش کردنی توانای فێنککردنەوە لەسەر توانای کارەبایی. دەتوانرێت هەردوو ڕێژەی توانای کارەبایی و فێنککردنەوە لەسەر لەیبڵی ئامێرەکە بدۆزرێتەوە. یەکەی توانای فێنککردنەوە بە یەکەی پلەی گەرمی بەریتانی (BTU) پێوانە دەکرێت. تاچەند EER زیاتر بێت، توانای ساردکردنەوەی فێنککەرەوەیەکی هەوا زیاتر دەبێت لە یەک واتی کارەبای بەکاربراو و چوستیەکی زیاتری دەبێت. پێویستە EER لەسەر لەیبڵی یاخود کەتەلۆگی ئامێرەکە ئاماژەی پێکرابێ.

ڕێژەی چوستی وزە (EER) = پلەی گەرمی بەریتانی (BTU) ÷ توانای کارەبایی بە یەکەی وات (W).

فێنککەرەوەی هەوا یەکەی A

دوو یەکەی فێنککەرەوەی هەوا بەیەکەوە بەراوردکراون. یەکەی A ڕێژەی چوستی وزەکەی بریتیە لە ٨,٧ (بەنزیکەیی)؛ ئەمەش توانایەکی ساردکردنەوە بەبڕی ٨BTU بۆ هەر واتێکی کارەبایی کە بەکاری دەبات. یەکەی B ڕێژەی چوستی وزەکەی بریتیە لە ١٢ ؛ ئەمەش توانایەکی ساردکردنەوە بەبڕی ١٢  BTU بۆ هەر واتێکی کارەبایی کە بەکاری دەبات. یەکەی B بەنزیکەیی ٪٣٠ کەمتر کارەبا بەکاردەبات بە بەراورد لەگەڵ یەکەی A و ئەمەش تێچووی بەکاربردنەکەی بەنزیکەیی بەبڕی ٪٣٠ کەمترە.

تێچووی پێویست بۆ باڵەخانەیەک یاخود ژورێک بۆ توانای فێنککردنەوە بەندە لەسەر کەش و هەوا و باڵەخانەکە. ئەو باڵەخانەی کە بە چاکی جیاکەرەوەی (عازل) بۆ بەستراوە یاخود ئەوەی تایبەتمەندی فێنککەرەوەی پاسیڤی هەیە تێچووەکەی کەمتر دەبێت. کرداری هەژمارکردنی پێویستیەکانی فێنکردنەوە کارێکی ئاڵۆزە. بۆ ئەمە و هەروەها دەستنیشانکردنی باشترین سیستەمی فێنککەرەوەی هەوا پێویستە گوێ لە ئامۆژگاری شارەزایان بگیرێت.

ڕێژەیەکی تر کە بەکاردێت بریتیە لە ڕێژەی چوستی وزە بەپێی وەرز (SEER)، کە ڕێژەی دەرچوونی فێنکردنەوەیە لەماوەی وەرزی فێنککردنەوە دابەشی کۆی وزەی تێچووی کارەبایی دەکرێت لەهەمان ماوەدا.

یەک یەکەی پلەی گەرمی بەریتانی (BTU) بریتیە لە ١٠٥٥ جوڵ (J) یاخود ٠,٢٩ وات-کاتژمێر (Wh) یاخود ٠,٠٠٠٢٩ کیلۆوات-کاتژمێر (kWh)

دروست کارپێکردن و چاککردنەوەی یەکەکان و سیستەمەکانی فێنککەرەوەی هەوا ئەو وزەیەی بەکاری دەبات کەمتر دەکاتەوە

ئامۆژگاریەکان بۆ کەمکردنەوەی بەکاربردنی وزە بە فێنککەرەوەی هەوا
پڕۆگرامەکە پلەی گەرمی (ثێرمۆستات) بە وردی ڕێکدەخات و دڵنیابە ثێرمۆستاتەکان بەتەواوەتی کاردەکەن.
یەکەکانی فێنککەرەوەی هەوا بکوژێنەرەوە کاتێک لەژوورەکان بەکارنایەت.
ڕووناکەرەوەو ئامێرە کارەباییەکان پێویست نین بکوژێنەرەوە لەبەرئەوەی گەرمی دەردەن کە ئەمەش دواتر پێویست دەکات فێنککەرەوەی هەوا دەری بکات لەم شوێنە
پانکەی سەقف دابنێ. پانکەی سەقف زۆر کاراتر هەواگۆڕکێ دەکات بە بەراورد لەگەڵ فێننکەرەوەی هەوا. پێویستە پانکەکان پێچەوانەی میلی کاتژمێر بخولێتەوە تاوەکو هەوا لەسەر بۆخوار ڕەوانە بکات.
هەر خاڵێکی داخل بوون لە بیناکە هەبێ پێویستە دابپۆشرێ و جیاکەرەوەی (عازل) بۆ دابنرێت. هەروەها پەنجەرەیەکی داپۆشراو بەخراپی وا دەکات هەوایەکی زۆر زیاتر بێتە ژوور بەبەراورد لەگەڵ بەشێک کە دانەپۆشرابێت.
ناوەناوە دەکتی هەوا و کەناڵ و فلتەرەکانی هەوا لە سیستەمە مەرکەزیەکان پاک بکەرەوە.
دوورکەوە لە بەکارهێنانی ئەم ئامێرانەی کە گەرمیەکی زۆر دەردەدەن لە ژوورەکانی فێنکەرەوەی هەوا.
بەردەوام دەرگا و پەنجەرەکان دابخە تاوەکو دووربیت لە هاتنەناوەوەی گەرمی لەدەرەوە بۆ ناو ژوور.
هەرکاتێک گونجاو بوو پانکە بەکاربێنە

ئامۆژگاریەکان لەبارەی چۆنیەتی کەمکردنەوەی بەکاربردنی وزە بە فێنککەرەوەی هەوا
لە ئۆفیسێکی گەورەی ناو باڵەخانەیەک، ئەم ڕێکارانە دەبێتەهۆی پاشەکەوتکردنێکی بەرچاوی وزە.

فێنککەرەوەکانی هەوا وزەیەکی زۆر بەکاردهێنن. تێچووی سیستەمێکی یاخود یەکەیەکی فێنککردنەوەی هەوا لەماوەی تەمەنی کارکردنیدا چەندین جار زیاترە لە تێچووی ئامێرەکە.

فێنککەرەوەی هەوا زیاتر لە 10%ی کارەبای بەرهەم هاتووی جیهان بەکاردێنن

بەکاربردنی کارەبای یەکەیەکی فێنکردنەوەی هەوای ٢٠٠٠ وات گەر ٦ کاتژمێر کاربکات ئەوا ٢٠٠٠ وات x ٦ کاتژمێر ١٢٠٠٠ وات لە کاتژمێرێکدا Wh١٢ کیلۆ-وات kWh. لەماوەی کارکردنی هەفتەیەک، ئەمە دەبێتە ١٢ kWh x ٥ ڕۆژ ٦٠ kWh.

ئەو هەلانەی بەردەست بۆ پاراستن و پاشەکەوتکردنی وزە ئەمانەن:

  • بەکارخستنی سیستەمەکان بە چوستی وزەی زیاتر.
  • زیاتر بەکارهێنانی سیستەمەکان بە چوستی زیاتری وزە.
  • تەکنەلۆژیاکانی جێگرەوەی فێنککردنەوە.
  • سیستەمی پاسیڤ بۆ بیناکان.

کارپێکردنی ئامێرەکان بە تاک باشتر کۆنتڕۆلی پلەی گەرمی دەکات لە ژوورە تاکە کەسیەکاندا و سەرجەم بەکاربردنەکانی وزە کەمتر دەکاتەوە.

پێچەوانەی فینککەرەوە تەقلیدیەکان، فێنککەرەوەکانی هەوا کە پلەی گەرمی ڕێک دەخەن لەڕێگەی داگیرساندن و کوژاندنەوە – بەخێرایی گۆڕاو کاردەکەن، تەنها بڕی ئەو وزەیە بەکاردەهێنن کە پێویستە بۆ ڕاگرتنی پلەی گەرمی پێویست، وزەش کەمتر بەکاردەبەن لە یەکە تەقلیدیەکان. بەڵام، تێچووە سەرەتاییەکانیان زۆر بەرزە.

فێننککەرەوەی وزەی خۆر هەن کە بەشێکی یاخود تەواوی بە وزەی خۆر کاردەکەن.

پانکەکان کاری دابەزاندنی پلەی گەرمی دەکەن و تەنها بەشێکی کەم لە وزە بەکاردەبەن بۆ فێننکەرەوەکانی هەوا و لەهەر شوێنێک پێویست بێت دەتوانرێت بەکاربێت.

لە بینا نوێیەکان و نوێکردنەوەکانیان، ڕەنگە پێویستیەکانی فێنککردنەوەی بینایەک بە ڕادەیەکی زۆر کەمتر ببێتەوە بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی پاسیڤ بۆ فێنککردنەوە وەک جیاکەرەوە (عازل)، سێبەرکردن، ئەو پەنجەرانەی شووشەکانیان ڕووناکی دەگەڕێننەوە و تایبەتمەندیەکانی تر.

دەکرێت ڕێژەیەکی بەرچاو لە وزە پاشەکەوت بکرێت لە ئۆفیسەکان بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی چوستی وزە.

کاتێک کە هەڵسەنگاندنی توانای پاشەکەوتکردنی وزە لە ئۆفیسەکان دەکرێت یەکێک لە کارە سەرەتاییەکان کە پێویستە ئەنجام بدرێت بریتیە لە زانینی ئایا وزە بۆ چ شتێک بەکاردێت. هەموو ئۆفیسێک جیاواز دەبێت.

پێوەرەکانی پلاک ئێستا بەردەستن کە دەکرێت بەکاربێت بۆ هەژمارکردنی بەکاربردنی وزەی ئامێری جیاواز و لەیبڵی ئامێرەکانیش دەخوێنرێتەوە.

دەتوانرێت ئەم ڕێکارانەی خوارەوە بگیرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی بەکاربردنی وزە لە ئۆفیسەکان:

  • ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن/ وردبینی/ پشکنین بۆ بەکارهێنانی وزە.
  • دامەزراندنی ئەو سیستەم و یەکانەی فێنککردنەوەی هەوا کە چوستیان زۆرە.
  • دامەزراندنی کۆنتڕۆلی گونجاو لە سیستەمەکانی فێنککردنەوەی هەوا (هەستەوەری گەرمی).
  • ئەنجامدانی چاککردنەوەی ماوە ماوە بۆ سیستەمەکانی فێنککەرەوەی هەوا.
  • بەکارهێنانی فێننکەرەوە بەشێوەی تاک لەجیاتی سیستەمە مەرکەزیەکان.
  • بەکارهێنانی ڕێگا جێگرەوەکانی فێنککردنەوە (وەک فێنککەرەوەی موبەریدە).
  • بەکارهێنانی پانکە (پانکەی ئەرزی) بۆ هەر کاتێک یان شوێنک پێویست بێت.
  • بەکارهێنانی ڕووناککەروەکانی LED.
  • بەستانی هەستەوەرەکانی ڕووناکی بۆ کۆنتڕۆلکردنی ڕووناکی.
  • ئامێرەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری گەرمی دەردەدەن کە پێویستە ئەو گەرمیە بە سیستەمی فێنککردنەوە نەهێلرێت: بیر لە گواستنەوەی ئامێرەکان بکەوە بۆ شوێنە فێنکترەکان، بەهەر جۆرێک گونجاو بێت.
  • هەڵبژاردن و بەکارهێنانی ئەو ئامێرانەی ئۆفیس و ئامێرە کارەباییانەی تر کە ئاستی چوستی وزەی بەرزە وەک کۆمپیوتەر کە وزەی کەمتر بەکاردەبەن (نمونە، لاپتۆپەکان و تابلێتەکان وزەی کەمتر بەکاردەبەن لە کۆمپیوتەرەکانی دێسکتۆپ).
  • کوژاندنەوەی ئامێرەکان لەماوەی شەودا یاخود لەماوەی پشووی کۆتایی هەفتەدا گەر پێویستی بەم ئامێرانە نەکرد (نمونە، ئامێرەکانی فۆتۆکۆپی یا ئامێرەکانی فێنککردنەوە).
  • بەکارخستنی مۆدی پاراستنی-وزە یاخود خەواندنی ئامێرەکان لە فۆتۆکۆپی و پرینتەرەکان.
  • ڕۆشەنبیرکردنی کارمەندان لەبارەی بەکارهێنانی وزە.
  • لە ڕاگەیاندنی هەلی کار، بڕگەی هەڵگرتنی بەرپرسیارەتی بۆ بەڕێوەبردنی وزە بخەرە ناو وەسفی کارەکە.

باشترکردنی وزەی ئۆفیس بە واتای ئەوە دێت کە دەتوانرێت سیستەمێکی کارۆتیشکی بچووکتر دابمەزرێنرێت، عادەتەن بە نرخی کەمتر.

لەماڵەکاندا دەتوانرێت پاشەکەوتکردنێکی یەکجار زۆری وزە بەدەست بهێنرێت.

ئەمانەی خوارەوە ڕێکارە باوەکانن کە ڕۆڵیان هەیە لە کەمکردنەوەی بەکاربردنی وزە لەماڵدا:

  • ⦁ بەکارهێنانی ئامێرە کارەباییەکانی وزە-چوست و کەم-بەکاربەری وزە (بەفرگر و ساردکەرەوە و تەلەفزیۆن و کۆمپیوتەر و جل شۆر و قاپ شۆرەکان هتد.)
  • ⦁ لە فێنککردنەوەی بۆشاییەکانی ناو ماڵدا:
    • بەکارهێنانی سیستەمەکان و یەکەکانی هەوا-فێنککەرەوەی چووستر.
    • باشتر کۆنتڕۆلکردنی یەکەکان و سیستەمەکانی فێنککردنەوەی هەوا و بەستانی کۆنتڕۆڵکەران و هەستەوەرانی گەرمی پێو.
    • بەکارهێنانی ئامێرەکانی فێنککردنەوە بەشێوەی تاک لەجیاتی سیستەمە مەرکەزیەکان.
    • بەکارهێنانی ڕێگاکانی فێنککردنەوەی جێگرەوە و کەمتر بەکاربردن. (نمونە. موبەریدە).
    • بەکارهێنانی پانکە لەهەر شوێنێک بگونجێت.
  • باشترکردنی دۆخی جیاکەرەوەی بینا (گەرمی نەگەیەنەر) و دانانی شووشەی نوێ.
  • گەرمکردنەوەی ئاو بەهۆی سیستەمی گەرمکردنەوەی ئاو لەڕێگەی وزەی خۆر لەجیاتی گەرمکردنەوەی ئاو بە کارەبا یاخوود سوتەمەنیەکان.
  • چێشت لێنان بەغاز لەجیاتی کارەبا باشترکردنی.
  • سیستەمەکانی ڕووناکی لەڕێگەی:
    • بەستنی گڵۆپەکانی LED.
    • بەستنی هەستەوەرەکانی سیستەمی ڕووناکی: ئەو هەستەوەرانەی کە ئاستی ڕووناکی کۆنتڕۆل دەکەن،کزەکەرەوەکانی ڕووناکی، هەستەوەرەکانی ئامادەبوون /جووڵە.
  • دانانی سارکەرەوەکان لە شوێنە فێنکەکان نەک لەتەنیشت تەباخ یاخود سەرچاوەیەکی تری گەرمی.
  • چاودێریکردنی بەکاربردنی وزە ئەویش لەڕێگەی چاودێری شاشەکان کە نیشانی دانیشتوان دەدات کە چەند و لە کوێ وزە بەکاردێت.

زۆر وڵات مەرج دادەنێن کە لەیبڵی چوستی وزە بە ئامێرە کارەباییەکانەوە بێت. ئەمە نمونەیەکە لە لەیبڵی وزەی ئەوروپی بۆ ساردکەرەوەیەک. لە ڕێژەی ئەم لەیبڵە، جۆری A چوسترینە. بەڵام، بیرت بێت کە فێنککەرەوەی گەورە وزە-نزمەکان کە ڕادەی چوستیەکەی بەرز دانراوە، ڕەنگە وزەیەکی زۆر زیاتر بەکارببات لە ساردکەرەوەیەکی بچووکتر و چوستی کەمتر.

باشترکردنی چوستی وزەی ماڵ بە واتای دامەزراندنی سیستەمێکی بچووکی کارۆتیشکی دێت، کە عادەتەن تێچوویەکی کەمتری دەبێت.