هەوای پەستێنراو (compressed air) یەکێکە لە گەورەترین بەکارهاتووی وزە لە پیشەسازی و بۆ جۆرەها مەبەست بەکاردێت:

  • کارکردن لەگەڵ وزەی هەوا – بۆ ئامێر و درێلە هەواییەکان.
  • هەوای چاڵاک – بۆ بەگەڕخستنی سیستەمەکانی گواستنەوە.
  • هەوای چڕکراو – بۆ پڕۆسەی وشککردنەوە، پژاردنی ناوچێوە، تەغلیفکردن و تێپەڕاندنی هەوا.

ئەم کردارانە لەهەندێ وڵاتدا زیاتر لە ٪٣٠ کارەبای پیشەسازی بەکاردەبەن.

تێچووی ئاسایی کۆمپرێسەری هەوا لەماوەی ١٠ ساڵی تەمەنی خزمەتکردن. سەروی ٪٧٣ ی تێچووەکە بەکارهێنانی کارەبایە. سەرچاوەی زانیاری: Carbon Trust 2012.

لۆسەکان لە سیستەمە لاوەکیەکانی سیستەمی هەوای پەستێنراو (compressed) ڕوودەدەن، وەک دەبینرێت لەم هێلکاریەی لێشاوی وزە بۆ سیستەمێکی ئاسایی هەوای پەستێنراو.

ئەو ڕێکارانە کە دەکرێت بگیرێتە بەر بۆ پاراستنی وزە ئەمانەن:

  • جێگرەوە بۆ ئەو سیستەمانەی کە بە کارەبا کاردەکەن – تێچووە سەرەتاییەکانی سیستەمەکانی بەکارەبا کارکردوو زیاترە بەڵام تێچووی کارپێکردنیان کەمترە.
  • چاککردنەوەی دروست ناوبەناو بۆ کەمترکردنەوەی لێچوونەکان و لۆسەکانی پەستان.
  • قەبارەدانانی دروستی کۆمپرێسەر. گەر تەنها پەستانە بەرزەکان پێویست بێت بۆ بەکارهێنانە تایبەتەکان، ئەوکات پێویستە کۆمپرێسەری دووەمی بۆ دووبارە دروستکردنەوەی پەستان بەکاربێت لەجیاتی ئەوەی بکرێتە ئەساس بۆ تەواوی سیستەمەکە لە بەرزترین پێویستی پەستاندا.
  • دووبارە هێنانەوەی پاشماوەی گەرمی، بەکارهێنانی گەرمی گەڕاوە بۆ مەبەستەکانی تر وەک ئامادەکردنی ئاو بۆ پێش گەرمکردن.
  • چاککردنەوەی لێچوونەکانی هەوای پەستێنراو.

ئەگەری ئەنجامدانی ڕێکارەکان لە ئامێری پەستانی هەوا

بۆئەوەی هەڵسەنگاندنی توانای پاشەکەوتکردنی توانای وزە بکرێت، پێویستە هەموو سیستەمە لاوەکیەکانیش ڕەچاوبکرێت: بەکارهێنانەکان، دابەشکردن، ئامادەکردن و بەرهەمهێنان.

Tags:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This field is required.

This field is required.