پێویستە مۆدیوڵەکانی کارۆتیشکی بە شێوەیەکی پارێزراو بە پێکهاتەیەکی هەڵگرتن ڕووەو خۆر دابنرێن و ئەم پێکهاتانەش بە شێوەیەکی پارێزراو بە زەوی یان ئەو بینایەی کە لەسەری دانراون جێگیر بکرێن. پێکهاتەکانی مۆدیوڵ دەبێ لەبەر سێبەر نەبن و بتوانن بەرگەی بای بەهێز بگرن.
چەندین جۆری جیاوازی پێکهاتەی جێگیرکردن هەیە:
- پێکهاتەکانی جێگرکردن لەسەر زەوی لە کێڵگەکان/ناوچە کراوەکاندا.
- جێگرکردنی پێکهاتەکان لەسەر سەقفێکی تەخت.
- جێگرکردنی پێکهاتەکان لەسەر سەقفێکی لار.
- جێگیرکردنی جەمسەرەکان.
- جێگیرکردنی پێکهاتەکان لەسەر ڕووی باڵەخانەکان.
- کارۆتیشکی بەستراو بە تەختە بەردین و کاشی لە سەقفێکدا.
- دەستەی کارۆتیشکی جوڵەپێکراو (ئۆتۆماتیکی، تاک یان جووت تەوەر).
- دەستەی کارۆتیشکی جوڵەپێکراو (ڕێکخستن و سوڕانەوە بە دەستی، تاکە یان جوت تەوەر).
پێکهاتەکانی جێگرکردنی کارۆتیشکی بەزۆری لە پۆڵای گەڵڤانی یان ئەلەمنیۆم دروست دەکرێن.
پێکهاتەی ڕاگری زەوی بۆ مۆدیولەکانی کارۆتیشکی.
مۆدیولەکانی کارۆتیشکی بە پێکهاتەکانی جێگیرکردن بە گیرەی چوارچێوە (وەک لە سەرەوە دیارە)، بە برغوو یان ئامرازی تر جێگیر دەکرێن.
گۆشەی لاری گونجاو بۆ مۆدیولەکانی کارۆتیشکی لە عێراق نزیکەی ٣٠° بۆ ٣٥° +/- ١٠° دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت جیاواز بێت و زیاتر پشت دەبەستێت بە جۆر و شوێنی سیستەمەکە و بۆیە پێویستە هەمیشە ڕێژ بە کسانی پسپۆڕ بکرێت.
ئاراستەکردنکردنی کارۆتیشکی لە عێراقدا دەبێت بەرەو باشوور بێت.
پێکهاتەکان بەزۆری لە پۆڵا گەلڤانی ڕووپۆشکراو دروست دەکرێن، بەڵام ئەلەمنیۆمیش بەکاردێت. ‘کەیبڵی تایبەتی وزەی خۆر’ و سەرەبەستەری تایبەت بەکاردەهێنرێت بۆ بەستنەوەی مۆدیولەکانی کارۆتیشکی بە یەکتر و بە ئامێرەکانی ترەوە، و پێویستە کەیبڵەکان لەناو بۆری یان لولەیەکدا دابنرێن بۆ پاراستنیان لە تیشکی سەروو بنەوشەیی و سەختیەکانی ژینگە.