بەکارهێنانە سەرەکییەکانی کارۆتیشکی دەرەوەی تۆڕ بریتین لە:
- ماڵ و کۆمەڵگا دوورەکان کە ناتوانرێ پەیوەندی بە تۆڕ بکرێ.
- لەو شوێنانەی کە پەیوەندیکردن بە تۆڕەکەوە گرانتر دەبێت لە بەکارهێنانی سیستەمی کارۆتیشکی.
- لە ناوچە شارییەکان و نیمچە شارەکاندا کە دانانی سیستەمی کەم وزە تێچووی کەمتر دەبێت لە پەیوەندیکردن بە تۆڕەکەوە، کە لەوانەیە بریتی بێت لە دانانی کێبڵی ژێر زەوی.
- گۆڕینی مۆلیدەی دیزڵ و بەنزین.
- کەمکردنەوەی کاتی کارکردنی مۆلیدەی دیزڵ.
- لەو شوێنانەی کە دابینکردنی بەردەوامی سووتەمەنی دیزڵ لەوانەیە کێشەیەک بێت.
- وێستگە بنەڕەتییەکانی پەیوەندییەکان.
- ⦁ ئاو پەمپکردنی ئاو بۆ خواردنی مرۆڤ، ئاودێری ئاژەڵ و بەرهەم، و بەکارهێنانی بەرهەمهێنانی تری وزە
دابەشبوونی تێچووی ئاسایی سیستەمێکی کارۆتیشکی دەرەوەی تۆڕ لە ماوەی تەمەنی خزمەتگوزاری سیستەمەکەدا. پاتریەکان گرانترین پێکهاتەی سیستەمن چونکە پێویستە چەند جارێک لە ماوەی تەمەنی سیستەمەکەدا بگۆڕدرێن. سەرنج بدە کە سیستەمەکان جیاوازن و، بەم پێیە، تێچووی ڕێژەیی دەگۆڕێت.
پێویستە دۆخی ئابووری بە توێژینەوەیەک دیاری بکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی تێچووی ئاستکراوی کارەبا (LCOE) کە سیستەمێک بەرهەمی دەهێنێت. تێچووی ئاستکراوی کارەبا (LCOE) بریتیە لە کۆی تێچووی تەمەنی سیستەمەکە دابەشکراوە بەسەر کۆی گشتی کارەبا کە سیستەمەکە لە ماوەی تەمەنیدا بەرهەمی دەهێنێت. ئەوەش بەندە بە تێچووی سەرەتایی سیستەمەکە، تێچووی دواتری گۆڕینی پاترییەکان، هەروەها بەندە لەسەرئەوەی تا چەند سیستەمەکە بە باشی کاردەکات و پارێزگاری لێدەکرێت، هەروەها بە ئاستی تیشکدانی خۆر لە شوێنەکەدا. دەتوانرێت تێچووی ئاستکراوی کارەبا بۆ سیستەمی کارۆتیشکی بەراورد بکرێت لەگەڵ تێچووی ئاستکراوی کارەبا بۆ سیستەمی مۆلیدەی دیزڵ (کە هۆکاری سەرەکی تێچووە زۆرەکەی بەکاربردنی سوتەمەنیە) بۆ ئەوەی بزانرێت کامیان لە ڕووی ئابوورییەوە باشترە. دەکرێت سوود لە سۆفتوێرێک وەبگیرێت بۆ ئەنجامدانی شیکاری ورد بۆ تێچووی سیستەمە گەورەکانی کارۆتیشکی تۆڕی دەرەکی.