چەندین چارەسەری جێگرەوە هەن بۆ ئەو فێنککەرەوە تەقلیدیانەی کە بە ساردکەرەوەی پەستێنەر (کۆمپرێسەر) کاردەکەن، بەجۆرێک ئەم جێگرەوانە کارەبا/وزەی کەمتر بەکاردەبەن بۆ هەر یەکەیەکی فێنککردنەوە کە بەرهەمی دەهێنن.
فێنکەرەوەی ئاوی (موبەریدە) پێکدێت لە پانکەیەک و هەندێک فلتەری تەڕبوو بە ئاو. بایەک بەهۆی پانکەکەوە هەڵدەبێت و بەناو فلتەرە تەڕبووەکەدا تێپەڕدەبێت و بایەکە بەهۆێ ئاوەکە فێنک دەبێت و بەرلەوەی بێتە ناو ژوورەکە یاخود بیناکە. موبەریدەی ئاوی بەشێوەیەکی زۆرچاک کاردەکات لە کەش و هەوای وشک و گەرم (لەم شوێنانە ڕێژەی شێ نزمە). بۆ هەردوو سیستەمە مەرکەزیەکان و یەکەی فێنکەرەوە بۆ ژووری تاک بەردەستن.
چۆنیەتی کارکردنی فێنککەرەوەی هەوا.
هێزی فێنککردنەوە کە موبەریدەی ئاوی دەرچوو بەندە لەسەر پلەی گەرمی و شێی پەیوەست پێی.
بۆ نمونە:
پلەی گەرمی هەوای دەرەوە ٣٢ °C + ٪١٥ شێی پەیوەست پلەی گەرمی هەوای ژوور بەنزیکەیی ١٦ °C دەبێت
پلەی گەرمی هەوای دەرەوە ٣٢ °C و ٪٥٠ شێی پەیوەست پلەی گەرمی هەوای ژوور بەنزیکەیی ٢٤ °C دەبێت
پلەی گەرمی هەوای دەرەوە ٤٠ °C و ٪١٥ شێی پەیوەست پلەی گەرمی هەوای ژوور بەنزیکەیی ٢١ °C دەبێت
هێلکاری قەنات و تاوەری دێرینی فارسەکان، بۆ فێنککردنەوەی بیناکان لەڕێگەی ئاوەوە بەکاردەهات. هەوا ڕادەکێشرێتە ناو تونێلێک لە مەودایەکی هەندێ دوور، دواتر هەواکە فێنک دەبێت بەهۆی بەرکەوتنی بەر فێنکی هەردوو دیوار و ئاوی تونێلەکە.
سیستەمەکانی فێنککەرەوەی گەرمی زەوی (پەمپی گەرمی زەوی) گەرمی بۆناو زەوی یاخود بۆ ناو ئاودا دەگوازنەوە، ئەمەش یا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یاخود بە گەرمی گۆڕکێ، گەرمیەکە لە بینایەک ڕادەکێشێت بە هەواگۆڕکێ یاخود لە ڕێگەی تۆڕێک بۆڕی بەستراون بە بنمیچەکان، دیوارەکان یاخود سەقفەکانەوە (فێنککەرەوەی ڕادێتەری).
نمونەی فێنککەرەوەی پەمپی گەرمی زەوی بۆ بینایەک
فێنککەرەوەی هەڵمژینی سۆپشن Sorption، هەردوو جۆری ئەبزۆپشن و ئەدزۆپشن، کە کۆمپرێسەری گەرمی لەجیاتی کۆمپرێسەری میکانیکی بەکاردێنێت، چارەسەرێکی کارگەری چوستی وزەیە گەر بێتو سەرچاوەیەکی گەرمی بەفیڕۆچوو بەردەست بێت. ئەمەش دەکرێ لەڕێگەی سیستەمی وزەی خۆریش وزەی پێ بدرێت ئەویش لەڕێگەی بەکارهێنانی بۆڕی بەتاڵی کۆکەرەوەی وزەی خۆر کە لەتوانایدا هەیە هەوای فێنک و ئاوی سارد دابین بکات بۆ بینایەک، هەروەها ساردیش وەک سەلاجە دابین بکات. ئەم سیستەمانە زۆر گەورەن توانای دەرچوونی کارەباییەکەی لەنێوان ١٠ کیلۆوات بۆ ٥ مێگاوات دەبێت. چەندین تەکنەلۆژیای فێنککردنەوەی لەگەڵیدا بەکاردێت: ئەبزۆپشن، ئەدزۆپشن و ماددە وشک و تەڕەکانی هەڵمژەری ئاو بۆ فێنککردنەوە بەکاردێت.