گۆڕەڕی سترینگی کارۆروناکی بەستراون بە دەستەیەکی سەربەخۆی مۆدولی کارۆروناکیەوە. ئەم گۆڕەڕانە پێیان دەگوترێت “گۆڕەڕی سترینگی یان زنجیرەی” لەبەرئەوەی بەستراون بە کۆمەڵی لە مۆدولەکانی کارۆروناکی کە ئەوانیش بەشێوەی دوایەك بەیەکەوە بەستراون. هەندێکیان دەکرێن ببەسترێن بە چەند سترینگێکەوە ئەو کات پێیان دەگوترێ گۆڕەڕی فرە سترینگی (مەلتی سترینگ). ئەمانە کارەبای تەزوی نەگۆڕ دەگۆڕن لە مۆدولەکانی کارۆروناکیەوە بۆ کارەبای تەزوی گۆڕاو.

گۆڕەڕی کارۆروناکی بەستراو بە سترینگێك لە مۆدولەکانی کارۆروناکیەوە.

سیستەمە گەورەکانی تیشکی خۆر چەند دانەیەک لەم گۆڕەڕانەیان هەیە. هەندێک لە مۆدولەکان کارەبای گۆڕاوی سێ ڕێگا (Three Phase) بەرهەم دەهێنن.

سیستەمی کارۆروناکی گەورە لەگەڵ هەندێک گۆڕەڕی سترینگی.

ئەم جۆرە لە گۆڕەڕی کارۆروناکی بەکاردێت لە سیستەمەکانی ناوچەی نیشتەجێبوون بەستراو بە تۆری کارەبایی نیشتمانیەوە، یان گەورە ترلە ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون / باڵەخانە بازرگانییەکان یان سیستمی ئۆف گریدی ئەی سی تۆڕی بچوك. هەروەها لە کێڵگە گەورەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە روناکی خۆر.

توانای کارەبای گۆڕەڕە سترینگیەکان لە ١ کیلۆواتەوە دەست پێ دەکات بۆ زیاتر لە ٥٠ کیلۆوات بۆ بگۆڕە فرە سترینگیەکان، وە هەندێك جۆری گەورەش لە بازاڕدا هەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This field is required.

This field is required.